17/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عوده‌ی به نیاز بووه كوده‌تا به‌سه‌ر باوكی‌دا بكات
رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی له وتارێكیدا ئاشكرای ده‌كات كه عوده‌ی كوڕی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 به‌نیاز بووه كوده‌تا به‌سه‌ر باوكی‌دا بكات.
پیته‌ر ئارنت له‌وباره‌یه‌وه ده‌نووسێ: پاش 18 مانگ لێكۆڵینه‌وه توانیویه‌تی له كه‌سه نزیكه‌كانی عوده‌ی نزیك ببێته‌وه كه نهێنی ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا كردووه، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام حسێن به نیاز بووه به پشتگیری میلیشیا فیداییه‌كانی سه‌دام حسێن له رۆژی 26-3-2003 ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی سوپای ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ی شه‌باب شكستیهێناوه.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریكییه له وتاره‌كه‌یدا نامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی فیداییه‌كانی سه‌دام حسێنی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رۆژی 26-3-2003 بۆ عوده‌ی ناردووه و تێیدا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و كوده‌تایه به سه‌رۆكایه‌تی عوده‌ی ده‌ربڕیوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه له نزیكه‌وه روماڵی هه‌ردوو جه‌نگی ئه‌مریكای دژ به عێراق كردووه له ساڵه‌كانی 1991 و 2003 و به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی له‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا له كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌مریكی ده‌ركرا.