18/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌فغانستان 10 که‌س کوژراو 20 تریش بریندار بوون.
به‌هۆی کرده‌یه‌کی خۆکوژیه‌وه ئه‌مڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه 18\3\2014 له‌ویلایه‌تی فاریابی ئه‌فغانستان 10 که‌س کوژراو 20 تریش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌کانی عربیه نیت، تۆریالی ادیانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی فاریاب به‌پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ،وتی هێرشێکی خۆکوژی له‌شاری میمه له‌ویلایه‌تی فاریابی ئه‌و ولاته رویداوه‌و به‌هۆیه‌وه 10 که‌سی مه‌ده‌نی کوژران و 20 تریش بریندار بوون.
له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌وه کرد که ئه‌م هێرشه خۆکوژییه له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی ناو بازاڕی شاری میمهدا روی داوه که‌خه‌ڵکی خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن بوون بۆ ساڵی نوێ و بۆنه‌ی نه‌ورۆز. له‌نێوان قوربانیه کانیشدا ژن و منداڵ هه‌ن .پێش بینی ئه‌کرێت ئاماری قوربانیه‌کان زیاد بکات.
تائێستاش هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌ر پرسیاریه‌تی خۆی له‌م کرده‌یه ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه.