19/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مه‌ریکا توانای گوێبیستی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه .
واشنتۆن پۆست له ژماره‌ی دوێنێیدا ئاشکرای کرد که ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکی ده‌توانێت گوێبیستی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی جیهانی بێت له هه‌ر وڵاتێکی دیاری کراو که ویستی لێیه‌تی بۆ پاراستنی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریکی ئه‌مه‌ش له دوای 2009 دا ئه‌و سیسته‌مه‌ی دروست کرد که پێی ده‌ڵێن (ميستيك ) وه له ساڵی 2011 وه به‌کاریده‌هێنێت و زۆرترین زانیاری دژی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان پێ کۆده‌کاته‌وه .
گرنگی ئه‌و گوێبیستیه په‌یوه‌ندیانه له‌وه‌دایه که دواتر به هه‌مان ده‌نگ ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێته‌وه و په‌یوه‌ندی پێ دروست بکرێت له‌گه‌ڵ که‌سی دیاری کراودا .
هه‌ر چه‌ند به‌رپرسی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت ئه‌م ده‌زگایه زه‌ره‌د به په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ وڵاتاندا به‌ڵام پاراستنی خۆمان گرنگتره .