19/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كێشانى جگه‌ره پێش خواردنى نانى به‌یانى
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و جگه‌ره‌كێشانه‌ى له كاتى به‌یانیاندا پێش خواردن یان نیو كاتژمێر پاش هه‌ڵساوه‌نه‌وه له خه‌و هه‌ڵده‌ستن به كێشانى جگه‌ره‌یه‌ك ، ئه‌وا به ڕێژه‌یه‌كى زیاتر تووشی جۆره‌كانى شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گۆڤارى ” کانسه‌ر” ى كۆمه‌له‌ى شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكى بلاوكرایه‌وه ئاشكراى كردووه ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى پاش نیو كاتژمێر هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به كێشانى جگه‌ره ، ئه‌وا به رێژه‌ى 30% زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى جگه‌ره ناكێشن .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌م رێژه‌یه بۆ 80% له نێوانه‌ى ئه‌وانه‌ى پاش نیو كاتژمێر هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و یه‌كه‌م جگه‌ره ده‌كێشن به‌رز ده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تری زانستى كه له كانوونى دووه‌مى ڕابردوو بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى جگه‌ره كێشن ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى زیاتر توشی شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌بنه‌وه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ته‌مه‌نى پیریدان