19/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوان بێ وه‌فان!
به‌شی سێهه‌م:
پیاو وه‌ك ژن نییه، پیاو زیاتر سه‌ر به حه‌وشه‌و شهقامو بازاره، سه‌ر به‌و شوێنه تاریك‌و گشتییانه‌یه كه ڕه‌نگه ژنان نه‌توانن دووباره پیایدا بچنه‌وه، به‌ڵام ژنان دونیایه‌كی بچوكترو جوانتریان ده‌وێت كه زۆرجار ته‌نها له ماڵدا یان له چوارچێوه‌یه‌كی بچوكتردا كۆتایی دێت، هه‌رواشه، زۆرجار كچێك هه‌موو ئاوات‌و جوانییه‌كی بۆ پیاوێك به‌كارده‌هێنێت، هه‌موو ئاواته‌كانی به پیاوێكه‌وه گرێ ده‌دات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بیاباندا تینوو بیتو بگه‌یت بهبیرێك، لای ئه‌و كانی و بیره ئیسراحه‌ت بكه‌یت و پاشان ئه‌وه بكه‌یت به كۆتایترین خاڵ له‌ژیاندا، دوای ئه‌وه بیر له‌یه‌ك هه‌نگاو رۆشتن و هه‌ڵهاتن نه‌كه‌یته‌وه، ژنان له هاوسه‌رگیریدا وه‌ك ئه‌و رێبواره وان، له‌وێدا ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردن، ده‌ست ده‌كه‌ن به جوانردنی كانی و بیره‌كه، خه‌یاڵ بۆ هیچ بیر‌و كانیه‌كی تر لێ ناده‌ن، خه‌یاڵ بۆ رۆشتن و هه‌نگاوی ترخهرج ناكه‌ن، واته ژنان چڕتر ده‌بینن و ستونی سه‌یر ده‌كه‌ن، خۆیان له یه‌ك پیاودا چڕ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كچێك هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت، ئه‌وه هه‌موو هێز و ئاوات و ئه‌نجامه‌كانی له داگیركردنی یه‌ك كوڕدا به‌كارده‌هێنێت، توانا و قودره‌تی ده‌یان كوڕی تری نییه، به‌ڵكو هه‌موو هێز و چالاكی له‌یه‌ك شوێنه‌وه ئاراسته ده‌كات، به‌ڵام پیاوان له‌م بابه‌ته‌دا جیاوازترن، سایكۆلۆژیای پیاو به‌شێوه‌یه‌ك ئیش ده‌كات كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت وزه‌كانی دابه‌ش بكات و چه‌ندان كچ داگیر بكات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌نجام له‌گه‌ڵ یه‌كیاندا دێته‌وه، به‌ڵام قسه ئه‌وه‌یه له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت چه‌ند كچێك له‌خه‌یاڵیدا بێت و هاتوو چۆ بكات، بۆیه ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌م بابه‌ته بۆ دواتر و بۆ پاش هاوسه‌رگیریش هه‌مان یاسای هه‌یه و هه‌ر ڕاسته، هه‌میشه ژن له هاوسه‌رگیردا خه‌ریكی دروستكردنی خێزانه بچوكۆلانهكهی خۆیه‌تی و ده‌یه‌وێت خزمه‌تی پیاوه‌كه‌ی بكات و هه‌موو شته‌كان له‌سه‌رخۆ و رێك و دروست بێت، به‌ڵام پیاوان مه‌وادی بینیان زۆرتره‌و زیاتر سه‌ر بهبازارو ده‌ره‌وه‌ن، زۆرجار پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌وه به ماڵه‌وه خاڵی ده‌بنه‌وه، زۆرجار له‌بیریان ده‌چێت كه ته‌نها تینوشكێنهری ئه‌وان هاوسهرهكهیانه، پیاوان بێوهفاترن، زۆرجار ده‌كه‌ونه‌وه داوی تر‌و ده‌روازه‌ی تره‌وه، چاویان ته‌نها له‌یه‌ك شوێن ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه لای به‌شێك له‌پیاوان ئه‌وه كلتوره كه هه‌نگاوی تر هه‌ڵده‌گرێت، ده‌یه‌وێت خۆی بگوازێته‌وه له‌م ژنه‌وه بۆ ئه‌و ژن، هه‌ندێكیان به دروست و شه‌رعی به‌دوای ژنی دووه‌م و سێهه‌م ده‌كه‌ون، هه‌ندێكی تریان یان به ناشه‌رعی یان به ته‌لاق و جیابوونه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به بێوه‌فایی و خولیا‌و هه‌نگاوه‌كانی دواتری خۆیان، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م جۆره‌ی پیاوان به‌ده‌ست ژنانه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر ژنان بتوانن و بیانه‌وێت زۆرجار ده‌توانن ئه‌م جۆره‌ی پیاوان له‌و بێ وه‌فاییه ڕزگار بكه‌ن، چونكه ڕه‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌تانه‌وه هه‌بێت كه له (ده‌رباره‌ی ژنان)ه‌وه باسمان كرد. له‌به‌رئه‌وه له هه‌ندێك گۆشه‌ی سایكۆلۆژیدا پیاوانی ئێمه ناتوانن رێزی ژنه‌كانیان بگرن وه‌ك به‌كارهێنانی چاو و ته‌حه‌روشی زمانه‌وانی و ته‌نانه‌ت ژنی دووه و سێهه‌م و ...، زۆرجار به‌بێ هۆ و له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ جۆره پره‌نسیپێك ده‌ست ده‌كات به گواستنه‌وه‌ی تر بۆ داگیركردنی ژنانی تر، زۆرجار به‌بێ هیچ فاكته‌رێك به‌هانه به‌ژنه‌كه‌ی ده‌گرێـت تا جیابوونه‌وه، وه ناتوانن ئارام و ئاسایشی خۆیان له‌یه‌ك ژن و له‌یه‌ك خانوودا كۆبكه‌نه‌وه...