19/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له په‌راوێزی نه‌ورۆزو ساڵی نوێی كوردیی دا
(حه‌وت سه‌د ساڵ له پێش جیهانه‌وه‌ین)...ماشا‌ڵڵا !!!!!!
نه‌ورۆز ( یان رۆژی نوێ ) كه مناسه‌به‌یه‌كی كوردییه‌وله رۆژژمێرو ساڵنامه‌ی خۆماڵییماندا به‌سه‌ری ساڵی كوردییش داده‌نرێت وكه بێگومان گه‌لی كورد ئةم بۆنه‌یه‌ی نه‌ورۆزوه‌ك مافێكی سرووشتیی خۆی به موناسه‌به‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت و ..بةلآم له‌كاتێكدا چه‌ندین وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆش به ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی داده‌نێن ،وه‌ك گه‌لانی ئاریایی (ئێران) و (ئه‌فغانستان) و (تاجیكستان) و (توركمانستان) . هه‌ندێك له‌وڵاتانی شام و میسر و رۆژئاوای عه‌ره‌بیش به رۆژی دارودره‌خت و بووژانه‌وه‌ی ژینگه‌ی داده‌نێن.. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا رۆژی (21/3) له هه‌موو ساڵێك دا به رۆژی جیهانی (دایك)یش ناسێنراوه، لایه‌نه باڵاده‌سته‌كانی ئه‌م هه‌رێمه و رێكخراوه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی پاشكۆشیان وێڕای ئه‌وه‌ی هێنده‌ی باسی رۆژی جیهانی (8)ی مارسی ئافره‌تانیان كرد هێنده باسی رۆژی جیهانی دایك و ئازار‌و په‌ژاره‌ی دایكانی به‌شمه‌ینه‌ت و جه‌رگ سوتاوی خۆیان نه‌كرد.. نازانم داخۆ له‌به‌ر سه‌رقاڵیی زۆریان به نه‌ورۆز و رێ و ره‌سمه هه‌مه‌جۆره‌كانیانه‌وه كه ئه‌مساڵ ته‌نها له نێو شاری سلێمانی دا به هۆی په‌رته‌وازه‌یی و به‌ش به‌ش بوونی لایه‌نی باڵا ده‌سته‌وه له پتر له شوێنێكی فه‌رمی دا رێ و ره‌سمی بۆ رێكخراوه‌و له هه‌ریه‌كه له‌و شوێنانه‌شدا چه‌ندین لێپرسراو به پێی ئینتیما بۆ ته‌كه‌توله‌كانیان تیایان دا ئاماده ده‌بن.. رۆژی دوای نه‌ورۆزیش ،واته(22/3)یش به‌رۆژێكی جیهانی دانراوه‌بۆ ئاو.به‌ڵام برواناكه‌م رۆژی جیهانیی ئاو هه‌ر باسیش بكرێت و بایه‌خ و قورساییه‌كی ئیعلامی بۆ رێك بخرێت. هێشتا ئاسه‌واری هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌یران و گۆشت برژاندنی ساڵی پێشووش ماوه،بۆیه سه‌یران و هه‌ڵپه‌ڕكێی پۆل پۆل نازداران به جلی ئاڵوواڵاكراوی ستایلی نوێی ئابڕربه‌رانه‌ی به‌ناوكوردییه‌وه نه‌ك هه‌ر رۆژی جیهانی (دایك)ی له‌بیر بردبووینه‌وه، به‌ڵكو ساڵی پاریش رۆژی جیهانی ئاوه‌كه‌شیان ته‌واو له‌بیر كردبوو.. هه‌رچه‌نده له‌راستیدا من پشتگیریی له هیچ رۆژێكی به‌جیهانی دانراوی خۆرئاوا‌و زلهێزانی خۆرهه‌ڵاتیش ناكه‌م، چونكه له‌ڕێی ئه‌م جۆره رۆژه به‌ناو جیهانیانه‌ی ئافره‌تان و، دایك و رۆژی كرێكار‌و رۆژی گاڵته‌وگه‌پی (1)ی نیسان و رۆژی خۆشه‌ویستی و رۆژی مناڵ و رۆژی ئاو‌و چه‌ندان رۆژی تر كه تیایدا زیاتر كلتور‌و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن، هیچ زامێكی دیكه‌مان بۆ ساڕ‌ێژ ناكه‌ن..
ئه‌مه هه‌موو له‌لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌ره‌تای به هارمان دا كه له‌م وڵاته‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرێت به‌تایبه‌تیش له به‌هاری ئه‌مساڵ دا (به‌داخه‌وه ده‌یڵێم) جۆره حاڵه‌تێكی ئازار به‌خش له نێو توێژی لاوان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌سانی به ته‌مه‌ن و به ساڵاچووش دا، وه‌ك هه‌موانیش ده‌بینین گه‌لێك یه‌كپارچه به گشتی دڵخۆشن به یاده‌كانی راپه‌ڕین و نه‌ورۆز وساڵی نوێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و ساڵنامه‌و رۆژژمێره‌ش كه‌حه‌وت سه‌د ساڵ ده‌مانخاته پێش گه‌لانی دنیاوه به مه‌سیحی و موسڵمانانیشه‌وه له كاتێكدا به‌وپه‌ڕی ئه‌سه‌فه‌وه ده‌یڵێین كه هێشتا له ریزی گه‌له هه‌ره دواكه‌وتوو و بێ چاره‌نووسه‌كانیشداین.. ئیدی حه‌وت سه‌د ساڵ له پێش ئه‌واندا مێژوومان نووسرابێت یان زیاتر یان كه‌متر، به‌ڵام واقیعی ئه‌مساڵمان كه گوایه ساڵی ( 2714 )یه ( ماشا‌ڵڵا مان لێ بێت ) واته دووهه‌زارو 714 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریه‌تماندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش شتێكی تر ده‌رده‌خات..
وه‌ك دیار و ئاشكرایه له‌یه‌كه‌م رۆژی هه‌مووبه هارێكه‌وه ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر به بێ سیستم و به‌رنامه‌یه‌كی رۆشن رووده‌كه‌نه ده‌شت و قه‌دپاڵ و پێده‌شت و دۆڵه پڕ سه‌وزایی و ئاو‌و باخه ڕازاوه‌كان، به‌ڵام سه‌یرانگا دیار و به‌رچاوو پڕ باخه رازاوه‌كان نه‌ك به‌ر هه‌موو كه‌سێك ناكه‌ون، به‌ڵكو له هه‌فته‌یه‌ك له وه‌وبه‌ره‌وه قۆرخ كراوه بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سڕۆیشتوو و لێپرسراوه‌كان ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ڕووبه‌رو پانتایی به‌رفراوان له‌زه‌وییه كشتوكاڵیه به پیته‌كانی جاران شوره‌و ته‌لبه‌ندو په‌رزینیشیان به چوارده‌وردا كێشراوه‌و بوون به موڵكی خانه‌واده‌یه‌ك یان یه‌ك كه‌س و دووكه‌سی ( رۆحسووكی هه‌نده‌رانیی ) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك جه‌نابیان دێنه‌وه له ڤێللایه‌كی خۆش و پڕ میوه‌و سه‌وزه‌و ماسی و ئاسك و تاوس و بولبولی جوان و حه‌وزی رازاوه‌ی مه‌له‌وانی دا بحه‌وێته‌وه..
هێشتا قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له لاوه‌كیه ئازار به‌خشه‌ش نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی حه‌زده‌كه‌م ده‌ست بخه‌مه سه‌ر ده‌ردوپه‌تایه‌كی كوشنده كه یاخی بوونی لاوانه له سه‌ره‌تای هه‌موو به‌هارێك دا‌و باوكان و دایكانیان وایان لێ هاتووه ناتوانن به چاكی كۆنترۆڵیان بكه‌ن، یان به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له باوكان ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانن كه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كاسبی بكات و نان و بژێویی خۆی په‌یداكات تاكسی یه‌كی تازه‌ی دوایین مۆدێلی بۆ ده‌كڕێت و له‌گه‌ڵ سپاردنی سویچی ئۆتۆمبیله‌كه‌دا تۆزقاڵێك په‌روه‌رده‌و ره‌وشتی باشی پێ ناسپێرێت.. هه‌ربۆیه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ندین كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وێڕای روودانی كاره‌ساتی دڵته‌زێنیش له هه‌ندێك كاتی تردا.
به‌ڕاستی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م به‌هاره‌دا هێنده دیارده‌ی توندوتیژی له‌نێو چینی لاوان دا به‌دیی ده‌كرێت، هه‌ندێك جار ده‌گاته قۆناغی بنبه‌ست، وه‌ك لێخوڕین به خێرایی و زۆر و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی سیدی و ته‌سجیل و سه‌رپێچی دیار و بێ شه‌رمانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان و سووڕانه‌وه‌یه‌كی زۆر به به‌رده‌م خوێندنگاكانی كچان دا.. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ته‌نها به دایكان و باوكان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م لاوانه ناكرێت .به‌ڵكو چاره‌سه‌ره‌كان هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاتوچۆو ناوخۆ و ده‌زگاكانی پۆلیس رۆڵی ته‌واویان له په‌روه‌رده‌ی دروستی لاوان دا هه‌بێت.. هه‌ر بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م خه‌ڵكی په‌یوه‌ندداریش خۆیان به‌م لایه‌نه گرنگه‌ی راستكردنه‌وه‌ی لاوان په‌یوه‌ست كه‌ن چونكه ده‌ره‌نجامه ترسناكه‌كان یه‌خه‌ی هه‌موان ده‌گرێت.. تاكو سنوورێك بۆ نائومێدی خۆیان و یاخی بوونی لاوه‌كانیشیان دابنێن. تا ئه‌گه‌ر 700 ساڵیش له پێش هه‌موو جیهانه‌وه نه‌بین ئه‌وا 700 ساڵ له دوایانه‌وه نه‌ببن .