20/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ساڵی رابردوو زۆرترین سزای لەسێدارەدان له ئێران جێبەجێكراوە
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتێكی نوێ‌دا سەبارەت بە رەوشی لەسێدارەدان لەو وڵاتە دەڵێت، ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ زۆرترین كەسی لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوو لە سێدارە داوە.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری مافى مرۆڤ له ئێران، له ماوه‌ى ساڵى رابردوو زۆرترین سزاى ئێعدام به‌رێوه چووه. ئەو رێكخراوە ژمارەی لەسێدارەدراوانی بە ٦٨٧ كەس راگەیاندووە. بەپێی ئەو راپۆرتە رێژەی لەسێدارەدان لە ساڵی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ ساڵێك پێشتر ١٦% بەرزبووەتەوە. جێگه‌ى باسه كه به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئێعدام له ئێران له كاتێكدایه كه حسن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى نوێى له پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌عدى رێفۆرم و خۆشگۆزه‌رانى به خه‌ڵكى ئێران دابوو، به‌لام به هاتنه سه‌ركارى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى نه ته‌نیا ژیانى خه‌ڵك به‌ره‌و خۆشى نه‌رۆیشتووه به‌ڵكوو پێشێلكارى مافى شارۆمه‌ندان به رێژهێكى به‌رچاوو زیادى كردووه.