رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رووداوه‌كانی نه‌ورۆز به‌سه‌ره‌تای كۆتایی ده‌وڵه‌تی مادی كوردی داده‌نێت..
21/03/2014 نوسەر: bzavpress

رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رووداوه‌كانی نه‌ورۆز به‌سه‌ره‌تای كۆتایی ده‌وڵه‌تی مادی كوردی داده‌نێت..



له‌نووسینێكی تایبه‌تی خۆیدا كه‌ له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك و په‌یجه‌كانی بزووتنه‌وه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیا له‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كوردی باس له‌نه‌ورۆز ده‌كه‌ن نه‌ورۆز به‌سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی مادو كۆتایی دهسه‌ڵاتی كورده‌كان داده‌نێت" به‌ڵام ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا وه‌ك سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ به‌ڵكو داواش ده‌كه‌ین رۆژمێری هیجری شه‌مسی بخرێته‌ جێگای رۆژمێری گریگۆری زایینی كه‌ ئه‌و به‌رۆژمێری ئیمپریالیزم ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت: (پرسیارێك لە ناسیۆ نالیزمی كوردی دەكەم, بۆ دەبێت ڕۆژژمێرێك كە ئیمپریالیزم 80 ساڵ لەمەوبەر سەپاندوویەتی بەسەر عێراقدا, وە هیچ پەیوەندییەكی نییە بە ژیاری هەزاران ساڵەی دیجلە و فورات, كە ئەویش رَۆژ ژمێری (گریگۆری زاینیە) تا ئیستاش كاری پێدەكرێت , لە كاتێكدا ڕۆژ ژمێرێكی شەمسی بەهێز و ورد هەیە كاری پێناكرێت, كە لەگەڵ ژیار و نەتەوە و ئاینماندا دەگوونجێت؟! بۆیە لێرەدا داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم دەكەم بیر لەوە بكاتەوە ڕۆژ ژمێری هیجری شەمسی كە سەرەتای بەهار دەكاتە سەری ساڵی خۆی و مانگی نەورۆز دەبێتە یەكەم مانگی ساڵ , بیبێتە ڕۆژ ژمێری رەسمی هەرێمی كوردستان لە بری ڕۆژ ژمێری زاینی گریگۆری..
ئێمە نەك هەركێشەمان نییە لە گەڵ نەورۆز وەك سەری ساڵی تازەو ڕۆژ ژمێر بەڵكو ئەوە زانایانی موسوڵمانن كە هەزار ساڵ لەمەوبەر نەوزرۆزیان كردۆتە سەری ساڵی خیلافەت ئیسلامی سەلجوقی . كە بەداخەو ە ئێستا ناسۆنالیزمی كوردی فەراموشیان كردووە و خۆیانی لێ‌ بەدوور دەگرن).

رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوشتنی ئه‌ژدیهاك یان ئیژدیهاك به‌كۆتایی ماده‌كان داده‌نێت و سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی حه‌خامه‌نشینه‌كان و ده‌ڵێت  حه‌قی ئه‌وانه‌ جه‌ژن و خۆشی ده‌ربڕن نه‌ك كورد" ره‌خنه‌ش ده‌گرێت كه‌هیچ گه‌لێك له‌رۆژی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كه‌یدا خۆشی ده‌رنابڕێت كه‌ مه‌به‌ستی كورده‌و ده‌ڵێت: (بەكوشتنی ئیژدهاك ماددەكان بۆهەتا هەتایە كۆتاییان پێهات وەحەخامەنشیەكان كەلەهجەی باشووری ئێرانە ئەو هەلەیان قۆستەوە و لەژێر ركێفی ماددەكان دەرچوون لەساڵی 550ی پێش زاینەوەو مادەكان كۆتاییان پێ هات و حەخامەنشینەكان هاتنە سەردەورو پایتەختی ماددەكان كەهەم دماوەند بووە هەم هەگمەتانا داگیركران و بەتاڵان بران و تولەی دەیان سالەیان لەمادەكان كردەوە كۆرشی گەورە بویە یەكەم پادشای بەهێزی دەوڵەتی حەخامەنشیەكان حەقی خۆیەتی كەحەخامە نشیەكان و پاشماوەكانیان كە پارسەكانن جەژن و ئاهەنگ بگێڕن و ئاگر بكەنەوە چونكە دوای چەندین سەدە توانیان بگەنە ئاواتی خۆیان كۆتایی بەماددەكان بهێنن هەرلەم سۆنگەیەوە بوو كە رەزا شا و كورەكەی زۆر گرنگیان دەدا بەو تێكەڵ كردنە بۆ ئەو مەبەستە‌ش هانی هونەرمەندان ونووسەرانیان دەدا كە ئەو  ڕۆژە بەرز  ڕابگرن.

هه‌روه‌ها عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
نەوررۆز وەك ئەوەی كە رۆژێكی نوێیە لە سەری ساڵی گەلانی ئیران و دیجلەو فورات بەدرێژایی هەزاران ساڵ یاد كراوەته‌وه‌و باس كراوە تا بۆتە بەشیك لە فەرهەنگی گەلانی ئیران.
بەلام وەك ئەوەی كە تێكەڵ بكرێت لەگەڵ ئاگرو كاوەی ئاسنگەر هیچ بنەمایەكی زانستی نیەو پێش هەموو كەس ئەبێت كورد خۆی لێ به‌دوور بگرێت چونكە هیچ گەلیگ نیە لە دونیادا ئەوەندە سادە بێت بۆ نەمانی باوە گەورەی خۆی رەقس وسەما بكەن!!!

شایانی باسه‌ ئه‌م وتانه‌ی بزووتنه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی بیروڕای زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ ئیسلامییه‌كانه‌ كه‌ پێیان وایه‌ نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌و ته‌نانه‌ت تا ئه‌و جێگایه‌ش رۆیشتوون كه‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر به‌بۆنه‌یه‌وه‌ دروست و شه‌رعییه‌.