22/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای 13 ساڵ هەڵاتنی لەمەعەسكەر سەلام بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكرێتەوە
هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەشاری چەمچەماڵ باندێكی دوو كەسی مادە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد.
لەوبارەیەوە موقەدەم فەرهاد محەمەد وتەبێژی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەبارەی دەستگركردنی ئەو باندە رایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر ژمارەیەك كەس كە بازرگانیان بەماددە هۆشبەرەكانەوە دەكرد هێزەكانمان توانیان دوو ئەندامی ئەو باندە دەستگیربكەن كە بڕی (5گم) مادەی سڕەكەریان پێبو.
یەكێك لەئەندامانی ئەو باندە 13 ساڵ بەر لەئێستا بەمادەی 14ی هۆشبەرەكان لەدادگای سلێمانی حوكمی 64 زیندانی بەسەدا سەپێنرابو دوای بەسەربردنی ماوەی دوو ساڵ لە لەزیندانی مەعەسكەر سەلام هەڵاتوە بەرەو وڵاتانی رۆژئاواو ماوەی چەند مانگێكە گەڕاوەتەوە كوردستان و بەهەمان شێوە دەستیكردوەتەوە بەبازرگانیكردن بەمادە هۆشبەرەكان.
هەروەها وتیشی خۆشبەختانە هێزەكانمان توانیان ئەو تۆمەتبارەو كەسێكی تریش دەستگیر بكەن، بەڵام كەسی سێیەم بە یەك كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە هەڵاتوەو زانیاری تەواویش لەسەر ئەو كەسە هەیەو بەمنزیكانە دەستگیردەكرێت.