وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌ردو پارێزگای نهینهواو به‌غدا، له‌ڕوی رێژه‌ی هه‌ژاری هاوڵاتیانیه‌وه له به‌رزترین ئاستدان و رێژه‌ی هه‌ژاریش له تێكڕای پارێزگاكانی عێراقدا، له ساڵی 2013 له سه‌دا نۆزده بووه.
مه‌هدی عه‌لاق، بریكاری وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (سه‌باح) ئاشكرای كردووه رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا و له ساڵی رابردوو گه‌یشتوه‌ته له‌سه‌دا 19 و زۆری ئه‌و رێژه‌یه‌ش له پارێزگاكانی به‌غدا و نه‌ینه‌وادایه.
مه‌هدی عه‌لاق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و ستراتیژه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان له رابردوادا دایڕشتبو، تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری، توانراوه رێژه‌ی هه‌ژاری له سه‌دا 23 وه بۆ له سه‌دا 19كه‌مبكاته‌وه.
بریكاری وه‌زیری پلاندانانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن له كۆتایی ساڵی 2014 دا رێژه‌كه بۆ له‌سه‌دا 16 كه‌مبكه‌نه‌وه.