ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تائێستا كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كان مووچه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌ربه‌ست مسته‌فا، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لێدوانێكیدا هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن بۆ وردبینی له كاره‌كانی كارمه‌ندان و كاری ئیداری ده‌گێڕێته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند: له‌دهۆك ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌رسندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕه‌كه‌شی له 250 هه‌زاروه بۆ 350 هه‌زار دیناره به‌پێی پله‌ی وه‌زیفی كارمه‌ندان.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: تائێستا له‌سلێمانی موچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن دابه‌ش نه‌كراوه، بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمسیۆن بدرێت كهلهناوهندهكانی ده‌نگدان كاریان كردووه.