28/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام له نێوان هێزی ده‌ق و سه‌ربه‌ستی فیكردا
(ئیسلام‌و په‌روه‌رده‌ی فیكری)
مه‌به‌ست له‌په‌روه‌رده‌ی فیكری له ئیسلام دا شیكردنه‌وه‌ی بیر‌و فیكر‌و حوكمه‌كانی ئیسلامه بۆ خه‌ڵكی تاكو كردار‌و هه‌ڵس وكه‌وتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و حوكم‌و ئهفكارهبێت.
به‌شێوه‌یه‌ك كه ئیسلام له‌لای یه‌كه به یه‌كه‌ی رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری گشت مهسهلهیهكو ته‌وه‌ره‌ی هه‌موو باس‌و خواسێكو بابه‌تی هه‌موو لێدوانێكو كلیلی چاره‌سه‌ری گشت تهنگو چهڵهمهیهكو جڵه‌وگیری گشت فه‌رمانێك بێت.
ئیسلام به‌رنامه‌ی ژیانه .. مرۆڤ تاله‌سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م بهرنامهیهبێتو له هیچ كارێكدا به‌موو لێ ی لانه‌ده‌ن، هه‌رگیز تووشی ناره‌حه‌تی نابێت‌و هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌كی نایه‌ته سه‌ر ڕێ. بۆیه زانین‌و تێگه‌یشتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌و كارپێ كردنی‌و لهئۆباڵ گرتنی، مه‌رجی سه‌ره‌كی ی پهیرهوكردنو پراكتیزه‌كردن(واته به‌عه‌مه‌لی كردن)ه.پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رموویه: (مَن یرد اللهُ به خَیراً یُفَقَههُ فی ا‌لدین).. واته ( ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێت خێروچاكه بهێنێتهسهر ڕێی هه‌ركه‌سێك ئه‌وا له‌ئایین دا زیره‌ك‌و تێگه‌یشتووی ده‌كات).. هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ به‌هۆشیاری یه‌وه به‌نده ،ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته له زۆركات دا به‌رهه‌می تێروانین‌و بۆچوونهكانیهتی –له‌به‌رئه‌مه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی فیكری ئه‌وه‌یه مرۆڤ بهتوانابكات له جیاكردنه‌وه‌ی شتی بێ نرخ لهبهنرخو چاك له خراپ‌و به‌سوود له بێ سوودو حه‌رام له حه‌ڵاڵ.
ئه‌م توانای جیاكردنه‌وه‌و راست‌و چه‌پ ناسینه‌ش سووده‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه عه‌قڵ ده‌كات به‌و وزه هۆشیاره‌ی شتی چاك دهناسێتو پێویستی پێ ی دهبێتو به‌دوای دا ده‌گه‌رێت .. كاتێك توانای جیاكردنه‌وه‌ش بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌بێت ئه‌وا ده‌چێته‌سه‌ر رێی راست‌و ره‌وان ..باشتر رێبازه‌كه‌ی خۆی دهناسێتو زیاتر له‌خودا ده‌ترسێت (إنما یخشی الله من عباده العُلماءُ)،پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (مَن سَلكَ طریقاً یلتمَس فیه علماً سَهَل اللهُ له طریقاً الی الجنة).
واته: (هه‌ركه‌سێك رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانستێك ، ئه‌وا خودا‌ش رێگایه‌كی به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات). ده‌با ئه‌م پێنج‌و دوو رۆژه‌ی ژیانی دنیامان به‌په‌روه‌رده‌ی فیكری‌و رۆحی‌و جهستهییو عیبادهت بهرینهسهرو باوه‌رمان رۆژ به رۆژ پته‌وتربكه‌ین.. چونكه باوه‌ر بربره‌ی پشتی ژیانی مرۆڤایه‌تی یه ..باوه‌ر قه‌ناعه‌تی عه‌قڵه.. ئارامی دڵه..جیهادی نه‌فسه..
(واتای فیكر)
فیكر به‌كارخستنی روانینه له‌شته‌كان دا‌و به‌رێكخستنی چه‌ند كاروبارێكی دیاری كرا‌و بۆ گه‌یشتنی عه‌قڵیه‌ت بهتهفسیرێكی مه‌جهوول له‌واقیعێكی به‌رهه‌ست یان شوێنه‌واری دالێك له‌سه‌ر مه‌وجودێك . ئه‌م ته‌فسیره سیفه‌تی چه‌ند حوكمێك وه‌رده‌گرێت كه بیركردنه‌وه‌و تێفكرین به‌ده‌وری خۆی دا ده‌ریان ده‌كات ، ئه‌م حوكمانهش له‌وانه‌یه ئیلزامی بن یان نه‌بن .. حوكمی(ئیلزام كار) ئه‌وه‌یه له عهقڵیهتو نیازێكی مرۆڤی تێفكریوهوه بێت ،واته كاتێك دێت كه سیفه‌تی نكوڵی كاری (نه‌فی)یان سه‌لماندن(اپبات)ی پێوه‌بێت .. لێره‌ش دایه فیكر ده‌گه‌یه‌نێته باوه‌رهێنان نه‌ك مه‌عریفه‌ی ئه‌بستراكت،چونكه حوكم دان به‌سه‌ر كردار‌و شته‌كان دا‌و سیفهتهكانو خوده‌كان دا به (نه‌فی) یان(اثبات)باوهرهێنانو ئیمان دههێنێتهكایهوهو ئیدی حوكمێكی ئیلزام كار دهبێتو مرۆڤیش لهههڵسوكهوتو ره‌فتاره‌كانی دا پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.. به‌ڵام حوكمی (نائیلزامی)ئه‌وه‌یه به‌بێ ماندوێتی ی وردبونه‌وه‌و به‌بێ نیازێكی (اثبات)یان (نه‌فی)دێت.. ئیدی مه‌عریفه‌ش به ئهبستراكتیو دابراو له یهقینو ئیمان دێت..
به‌كارخستنی روانین بۆ شتهكانو بیركردنه‌وه تیایان دا واقیع به زانسته‌كانی پێشوو ده‌به‌ستێته‌وه ، چونكه تێفكرین‌و بیركردنه‌وه رێكخستنی زه‌ینی یه بۆ (واقیع‌و زانیاری یه‌كان) كه ئه‌ڵقه‌ی گه‌یاندنن بۆ حوكم ،تاكو باوه‌ركردن به ده‌ركردنی حوكم له‌سه‌ر شت‌و كرداره‌كان به‌سه‌لماندنی وجودیان یان سیفه‌ته‌كانیان یاخود پێناسه‌یان یاخود چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دا كردنیان بێنێته‌دی ،یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه نكوڵی له وجوودیان یان سیفه‌تیان یان دیاری كردنی شێوه‌یه‌كی تر بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ شته‌كاندا بێنێته‌دی .. بێگومان باوهركردنیش هه‌ر به‌كارێك ده‌گات.. هه‌روه‌ها تێفكرینیش تێروانین به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌ركردنی حوكمه ..به‌سه‌ر شت‌و كرداره‌كاندا به‌بێ سه‌لماندنێك یان نكۆڵی كارییه‌ك له‌وه‌ی تێفكرین پێ ی دهگاتو مه‌عریفه‌یه‌ك دوور له‌نیازی كار دارێژێت كه ئه‌مه‌ش ئیشێكهو پشتی پێ نابه‌سترێت چونكه لهباوهر به‌ده‌ره‌و جگه‌له‌وه‌ش كه هه‌میشه له‌به‌ر ههژانو له‌رینه‌وه‌دایه. وه‌ك نموونه‌یه‌كیش له‌سه‌ر به‌رهه‌می فیكری تێروانین ،ئه‌و جۆره تێروانینه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی خۆرئاوایه كه وای بۆ ده‌چن گوایه (خودا)بیرۆكه‌یه‌كه نه‌ك حه‌قیقه‌تێك ،به‌ڵام واش گومان ده‌به‌ن كه فیكره‌و بیرۆكه‌ی له‌م جۆره‌و باوه‌رپێ هێنانیو باوه‌رهێنان به فیكره‌ی په‌رستراوێتی ی خودا بیرۆكه‌یه‌كی جوانه مادام مرۆڤ شتی وای به‌خه‌یاڵ دابێت‌و عه‌قیده‌ی له‌سه‌ر بنیات بنێت‌و خۆی ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كات ،خۆرئاوایی یه‌كان وجودی ئه‌مه‌ی ناوی فیكره‌و بیرۆكه‌یه‌كیان لێ ناوه به شتێكی له‌باری داده‌نێن ،چونكه مرۆڤ له خراپه دوور ده‌خاته‌وه‌و له چاكه‌ی نزیك ده‌كاته‌وه . به‌رای ئه‌وان ئه‌مه قه‌ڵغانێكی پته‌وی ناخی مرۆڤه‌و له هانده‌رێكی ده‌ره‌كی به‌هێزتره تاكو خه‌ڵكی هه‌موویان باش بن‌و به‌ره‌و كاری باش ههڵنرێن به‌و هانده‌ره ناوخۆیی یه كه ناوی (به‌ربه‌ستی دینی) یان لێ ناوه.
ئه‌م جۆره به‌رهه‌مه فیكریه مرۆڤ پێش ناخات‌و پایه‌شی به‌رز ناكاته‌وه، چونكه به‌زووترین كات مرۆڤ له‌و جۆره دینه هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه‌و به ئاسانیش له ئیمان لاده‌دات‌و به‌ره‌و ئیلحادهكه ده‌گه‌رێته‌وه ،چونكه هه‌رئه‌وه‌نده عه‌قڵ نه‌ختێك ببزوێت ده‌رك بهراستیو حه‌قیقه‌تی ئه‌و فیكرهدهكات ،جا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێتو شوێنه‌وارێكی بۆ دابین كات ئیدی نكوڵی له‌بوونی ئه‌و خودایه ده‌كات كه‌به فیكره‌و بیرۆكه‌یه‌كی داناوه..
(فیكر چی یه)؟!
له‌رووی زمانهوهنیهوه فیكر وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی یه مانای بیر‌و هزرو یادو ئه‌ندێشه ده‌گه‌یه‌نێت.. بۆنموونه له زمانی عه‌ره‌بی دا ده‌گوترێت (فَكَرَ فكراً فَكراً فَكَرَ أَفكَرَ تَفَكَرَ ..فی الامر).. واته: (بیر‌و هزری خۆی خسته كار‌و لێ ی وردبوه‌وه)..یان ده‌گوترێت: (لی فی الامر فكُرٌ) من له‌و مه‌سه‌له‌یه دا دیدو بۆچونێكم هه‌یه .. له‌و رسته‌یه‌دا وشه‌ی فیكر به‌مانای دیدو بۆچوون (النَظرة) دێت .. من له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بیرێكم نی یه واته پێویستی یه‌كم نی یه .. جگه له چه‌ندان بیرورای زمانه‌وانی ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی دیكه له‌م باره‌یه‌وه ،چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه له رێزمانه‌وه له‌وشه‌ی بیر‌و فیكر بكۆڵینه‌وه ئه‌وا نه‌ك ته‌نها برگهیهكو دووان‌و سیانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، به‌ڵكو چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تی گه‌ره‌كه.. هه‌ركه‌سێكیش ده‌یه‌وێت زیاتر له‌م لایه‌نی زمانهوانیو رێزمانی یه‌وه شاره‌زابێت ئه‌وا باسه‌یری فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانهوانیو كتێبی زانایان بكات.
فیكر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆمه‌ڵه ئهلفازو بێژهیهكی زمانه‌وانیش بێت له‌هه‌مان كات دا كۆمه‌ڵه ته‌عبیرو دارشتنێكی (لفظی)و رهمزیو گفتارییشه كه به چه‌ند مه‌رجێكی تایبهتیو دیاری كرا‌و بههێزكراوه.. ته‌نانه‌ت گوته‌و بێژه‌و ده‌سته‌واژه‌كان خۆیان‌و شێوازی سیاغهكردنیان بهفیكرێك داده‌نرێت..(مه نطیق)یش ئه‌و زانسته‌یه كه له‌روخساری فیكردهكۆڵێتهوه نه‌ك لایه‌نه ماتریاڵیستی یه‌كه‌ی. (مه نطیق)یان(لۆژیك)یان كه له‌زمانی كوردی دا به وشه‌ی (ژیربێژی)و(ره‌وانبێژی) ته‌رجه‌مه‌كراوه، بهوهپێناسهدهكرێت كه زانستی (یاساكانی فیكره)..واته ئه‌و زانسته‌یه كه ئه‌و بنه‌ماو پره‌نسیپه بنچینهییو ههرهزهرووریانه ده‌رده‌خات كه له‌سه‌ر هه‌ركارێكی فیكری پراكتیك دهكرێتو فیكری ئینسانی له‌سه‌ر دهرواتو بهتایبهتمهندیو گشتگیری خۆیدا ده‌ناسرێته‌وه‌و جیاده‌كرێته‌وه.
(سه‌ربه‌ستی ی فیكر له‌ئیسلام دا)
مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌ستی فیكر‌و بیر‌ورا گرنگی یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر په‌یوه‌ست بوونی به‌زۆر مه‌سه‌له‌ی حه‌ساس‌و هه‌ستیاری واوه كه میلله‌تی موسڵمان تیای دا دهژیو خۆی له بزاڤێكی فیكر‌و كایه‌دا ده‌بینێته‌وه ، له پێش هه‌موو شتێكیش دا ، مافه‌كانی مرۆڤ‌و سه‌ربه‌ستی یه گشتی یه‌كان .. جگه له‌مه‌سه‌له‌كانی تر كه ده‌روازه‌و ده‌ره‌نجام وه‌ك چاوگه‌كانی ماف‌و شوێنی سه‌ر ههڵدانیانو چه‌مكی سه‌ربه‌ستی پێك دێنن له‌گه‌ڵ پێك هێنانی چه‌مكی سه‌ربه‌ستی له‌ئیسلام دا‌و په‌یوه‌ندی به ئایینه‌كانی تر‌و بیروباوه‌رو فیكری دیكه‌و مه‌سه‌له‌كانی نوێ كردنه‌وه‌ش له فیكری ئیسلامی دا . لێره‌ش دا مه‌به‌ست له‌سه‌ربه‌ستی فیكر پێشنیاركردنی په‌یكه‌رێكی گشتی یه بۆ ئه‌و گومان‌و پرسیارانه‌ی كه بابه‌تی سه‌ربه‌ستی فكری به‌گوێره‌ی تێروانینی ئیسلامیانه ده‌یان خرۆشێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی به‌نده به سنوری ئه‌م سه‌ربه‌ستی یه‌و خاڵه رێكخهرهكانیهوه، سانایی ئه‌م بابه‌ته‌و په‌لوپۆ لێ بوونهوهیشیو ته‌نانه‌ت دهگمهنیو دانسقه‌یی ئه‌و چاره‌سه‌ره فیقهی‌و فیكریانهش كه به‌وردی سه‌ودا له‌گه‌ڵ شیكارو درێژه پێدانه‌كانی دا ده‌كات.. ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته فاكته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گومان‌و پرسیارانه‌و مانه‌وه‌شیان ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش كه هه‌ندێك مه‌سه‌له زانایانی فه‌رمووده‌و زانایانی كه‌لام‌و بیرمه‌نده موسڵمانه‌كان لێ یان كۆڵیوه‌ته‌وه‌و له‌دێرزه‌مانه‌وه بایه‌خیان پێ داوه به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌كانی (فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگرتن له خراپه)و(بیركاری‌و سه‌رپشك كردن له زانستی كه‌لام دا –واته- جه‌برو تفویچ، و جیهادو په‌یوه‌ندی به (أهل الزمه)و چه‌ندان ده‌روازه‌ی تر.. به‌ڵام ئه‌و فیكر‌و شه‌پۆله فه‌رهه‌نگی یه نوێ یانه‌ی كه دیواری كۆمه‌ڵگاكانی موسڵمانانی بریوه‌و ته‌عبیر لهسهداو ده‌نگی فیكره غه‌ربی یه‌كان ده‌كات یان چه‌ند فیكرێكی ئاماده‌و هاورده‌ی ئهملاولانو تهعبیرله ئیفرازاتی واقیعێك له ناو كۆمه‌ڵگای موسڵمانان دا ده‌كات..
له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها كێشه‌و قه‌یرانی جۆربه‌جۆری فیكری‌و سیاسی تر ،ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌لای ئێمه فه‌رزكرد ..
(پێداچوونه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی)
پێداچوونه‌وه‌ی فیكری دێرینی ئیسلامیمان بووه به زه‌روره‌تێك كه ئه‌م قۆناغه ناسكه‌ی ئه‌مرۆ پێویستی ده‌كات،ئه‌و قۆناغه ناسكه‌ی كه موسڵمانان پیادا تێدهپهرنو تیایدا ئاتاجیان به‌چه‌ند كیشانه‌و ته‌رازوویه‌كی زانستی نیازدار هه‌یه‌له خۆگواستنهوه له قۆناغی بهستنو كپ بوونه‌وه‌وه بۆ قۆناغی شارستانی تاكو تۆز‌و غوباری زه‌مه‌ن له خۆیان بتهكێننو قه‌ره‌بووی ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌كیس چووانه‌یان بكه‌نه‌وه كه له بوواری نه‌خشه دانان دا بوو بۆ بنیات نانی فیكر‌و واقیعیان به‌جۆرێك كه هانده‌ریان بێت بۆ زانین‌و كاركردنی سه‌رله‌نوێ.. ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه زه‌روره‌تێكی مێژوویی یه بۆیه ده‌بێت بهوردیو دڵنیایی یه‌وه هه‌نگاو بنێین‌و پێ بخه‌ینه سه‌ر رێگاكه بۆ گه‌یشتن به دوو مه‌به‌ستی گرنگ:
یه‌كه‌م: جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیكره‌ی به‌ستراوه بهكاتو شوێنه‌وه له(سرووش)ی سه‌ربه‌خۆی خودایی كه سه‌ربه‌خۆیه لهكاتو شوێن، ئه‌مه‌ش هه‌تاكو پێداچوونهوهكه رهوابێتو له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه بنیات بنرێت كه فیكر سستی‌و كه‌م ته‌رخه‌می مرۆڤی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و پارێزراو(معصوم)نی یه وه‌ك سرووشی خودایی (الوحی الالهی).
دووه‌م:بۆئه‌وه‌ی له قۆناغه مێژوویی یه‌كانی پێشوو دا رهگو بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و فیكره بناسین به‌هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه كه‌پێوه‌ی بهستراونو ده‌ربڕی بوون له ههمووارو ناهه‌مواره‌كانی دا ، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ وه‌رگرتنی لایهنهلهبارو ههموارهكانیو لابردنی ناله‌باره‌كانی له‌ژیانمان دا ،تاكو نهتهوهموسڵمانهكهمان یه‌كێتی یه عه‌قیدی یه‌كه‌ی لێ زه‌وت نهكرێتو ئیدی به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه توشی لێك دابران‌و په‌رته‌وازه‌یی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی ی سه‌رله‌نوێ ببن.
مه‌به‌ست له فیكری ئیسلامی چی یه له‌و رووه‌وه كه ئه‌م وشه‌ی(فیكری ئیسلامی)یه زاراوه‌یه‌كی تازه‌یه‌و زوربه‌ی زانایان‌و بیریاران به‌كاری ده‌هێنن؟ ئایا ئیسلام خۆیه‌تی یان فیكری به‌شه‌ری یه‌و له‌ناو خاڵه رێكخه‌ره‌كانی ئیسلام دا ده‌جوڵێت كه هیچ شورا‌و په‌رژینێكی پیرۆزی نیگا‌و سرووشی خودایی نی یه ؟
ئه‌ی چهمكو واتای ئه‌م فیكره‌و پاساودانو بنچینه‌كانی چین؟
ئایا فیكری ئیسلامی ره‌سه‌نه یان نوسخه‌یه‌كی ته‌رجه‌مه‌كراوی كلتوره دێرینه‌كانه به‌پێی ئه‌و درۆ‌و بوختانانه‌ی كه خۆرهه‌ڵات ناسانو شاگرده‌كانیان هه‌ڵی به‌ستوون؟
ئایا فیكری ئیسلامی به‌مه‌سه‌له شیكاریه‌كانی یه‌وه فیكرێكی نه‌مرو هه‌میشه زیندووه؟یان ده‌شێت له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا نوێ بكرێته‌وه؟ له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌دا ده‌بێت هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر فیكری دێرینی ئیسلامی چی بێت؟ ئه‌ی چ نوێ كردنه‌وه‌یه‌ك هاتۆته ناو فیكری تازه‌ی ئیسلامی یه‌وه ؟ بنه‌ما گشتی یه‌كانی فیكری نوێ ی ئیسلامی چی یه؟
(چه‌مكی فیكری ئیسلامی)
زاراوه‌ی فیكری ئیسلامی ..لهزاراوه تازه‌كانه..واته هه‌موو ئه‌و زانیاری یه گه‌ردوونی یه گشتی یانه‌یه كه فیكری موسڵمانان له‌سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ی پێغه‌مبه‌ری خوداوه صلی الله علیه وسلمههتا ئه‌مرۆ به‌رهه‌میان هێناوه.ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌خوداو گێتیو مرۆڤه‌وه‌و كه كۆششكاری(اجتهاد)ی عه‌قڵی ئینسانی ده‌رده‌برێت له ته‌فسیركردنی ئه‌و زانیاری یه گشتی یانه‌و له چوارچێوه‌ی بنه‌ما ئیسلامی یه‌كاندا به بیروباوه‌ڕو بنه‌ما جێگیره‌كانی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه چه‌ند واتا‌و چه‌مكێكی جێگیر‌و ریشه‌یین له‌قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی راستی پێغه‌مبه‌رداصلی الله علیه وسلم..بۆیه ناشێت فیكری به‌شه‌ری به (ئیسلام)دابنرێت،چونكه ئه‌گه‌ر بڵێین فیكری ئیسلامه ،واته به‌سیفه‌تی (ئیسلامی) وه‌سفمان كردووه، ئه‌مه‌ش له مه‌نتیقێكی ساغ‌و دروسته‌وه نی یه كه فیكرێك له‌سه‌ر ئیسلام حساب بكرێت‌و ئیسلامیش نه‌بێت، به‌ڵكو وا وه‌سفی ده‌كه‌ین كه فیكرێكی گشتی یه‌و له‌ئیسلامه‌وه ده‌رنه‌چووه،به‌ڵكو له‌چه‌ند ئایین‌و عه‌قیده‌و به‌رنامه‌یه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه‌و، به‌ڵام هه‌ندێك جار له ئیسلامه‌وه نزیكه‌و هه‌ندێك جاری تریش لێ ی دووره .. ئه‌م فیكره‌ش كه‌ناوده‌برێت به(فیكری ئیسلامی)- ئیسلام- خۆی نی یه له‌و رووه‌وه كه ئیسلام سرووشێكی جێگیری خودایی یه له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه پارێزراوهكهیهوه كه (قورئان)و سوننه‌تن..
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م فیكره پارێزراویو عیصمه‌تی ئیسلامی نی یه‌و نابێت ئاوێته‌ی بكرێت.چونكه (ئاوێته‌كردن‌و تێكه‌ڵاوكردنی)ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه فیكری به‌شه‌ری بخرێته ناو نیگا‌و وه‌حی ی ئیلاهی یه‌وه. ئه‌مه‌ش زۆر ته‌گه‌ره‌و گیر‌و گرفتی خسته‌وه‌و بوون به‌چه‌ند ئاكامێكی ترسناك له‌بوواری مێژوو دا .. ئه‌وه‌بوو چه‌ندان فیكری به‌شه‌ری له‌سه‌ر(ئیسلام)پیشان دراو له‌سه‌ری حساب كرا‌و له ئه‌نجام دا بووه هۆی په‌ك خستنی موسڵمانان‌و شارستانێتی ئیسلامی... ترسناكترین مه‌سه‌له‌ش ئه‌وه‌یه فیكره ئینسانی یه‌كان له‌لایه‌نه‌كانی ژیان دا بگۆڕرێن بۆ ئایینێكی پیرۆز‌و خه‌ڵكیشیان له‌سه‌ر دادگایی بكرێت ئه‌گه‌ر په‌یره‌وی نه‌كه‌ن.
ده‌ره‌نجامی سرووشتیش شێواندنی بنه‌ما جوانه‌كانی ئایینی ههقو ناشیرین كردنی‌و تێك دانیو لادانی له‌و نیازه بنه‌ره‌تی یه‌ی كه بۆ به‌دی هێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی هاتووه.. ده‌ره‌نجامێكی تریش پێوه‌ندكردنی فیكر‌و دابڕینیه‌تی له جووڵه‌و وه‌ستاندنی كار‌و چالاكی له‌به‌رده‌م ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌دا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه چه‌ند رێسایه‌كی پارێزراون‌و كۆششكاری تێدا ناكرێت. به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ زۆر له توێژه‌رانی فیكری دێرین‌و نوێ ی ئیسلامی كه‌وتوونه‌ته ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه.. ئه‌وان كاتێك ده‌رباره‌ی فیكری ئیسلامی ده‌دوێن، تێكه‌ڵی یاساكانی ئیسلامی ده‌كه‌ن، تێكه‌ڵی هه‌ردوو سه‌رچاوه بنه‌ره‌تی یه‌كه‌ی (قورئان‌و سوننه‌ت)ی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه له نێوان سه‌رچاوه بنه‌ره‌تی یه ئیسلامی یهكانو فیكره لێ دهرهاوێژراوهكهیهوه دابنێن یان له‌نێوان ئه‌و ته‌فسیرو لێكۆڵینه‌وانه‌ی له چوارده‌وری ده‌خولێنه‌وه..ئه‌و فیكره ئیسلامی یه‌ی مه‌به‌ستمانه هه‌ر ده‌بێت له دیسپلینه‌كانی ئیسلامه‌وه، واته له‌خاڵی رێكخهرو چوابگ ی ئیسلامه‌وه وه‌ربگیرێت‌و سه‌رچاوه‌شیان لێ وه‌رگیرێت. به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش پێك دێت له‌چه‌ند هه‌ڵوێستێكی كۆششكاری(واته ئیجتیهادی)ی زانایانی ئیسلام‌و بیریارانی ،جاكاتی به‌ش به‌ش كردن‌و لێدوان لهخۆیو قۆناغه‌كانی، ده‌بێت هه‌رموسڵمانێك په‌ی به‌و جیاكردنه‌وه یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه به‌رێت له‌نێوان(فیكر)خۆی‌و دیسپلین‌و بنه‌ماكانی دا.. ئه‌وه‌ش سرووشت‌و نیگای خودایی یه كه له قورئان‌و سوننه‌ت دا ره‌نگ ده‌داته‌وه، پاشان موسڵمان ده‌بێت بزانێت ئایینی ئیسلام فیكر‌و دیدو بۆچوون وفه‌لسه‌فه نی یه . چونكه ئه‌م زاراوانه‌ی (فیكر)و (دیدوبۆچوون)و(فه‌لسه‌فه)له تایبه‌تكاری یه‌كانی عه‌قڵی ئینسانیین له مێژووی دوورودرێژی دا سائیتر ئه‌و تایبه‌تكاری یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا بووبێت یان له‌كۆمه‌ڵگاكانی تردا..
به‌ڵام فیكره تایبهتكراوهكه گه‌ر به‌رێنمایی ئیسلام ئاراسته‌بكرێت له چوارچیوه‌ی رێكخه‌ره‌كانی واتا‌و چه‌مكی دا یان رێساكانی دا ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵه تیایدا زۆر كه‌م تر ده‌بێت له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵه لهفیكرێكی ون بوودا كه رێكخه‌رێكی نی یه تا پشت به پارێزراوی سرووشی خودایی‌و یاسا گشتی یه‌كانی ببه‌شێت .
(رێسا هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی فیكری)
سه‌ركردایه‌تی فیكری به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌گه‌ڵ فیترهتو سروشتی مرۆڤ دادهگونجێت.. چونكه داب‌و نه‌ریتی دینداری مرۆڤ خۆی له خۆی دا دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و سروشتی یه ،مرۆڤیش بهفیترهتی خۆی هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له زاتی خۆیدا كهمو كووڕیو ناته‌واوی هه‌یه‌و لهبوونهوهریش دا هێزێك هه‌یه كه له خۆی ته‌واوتره ..ئه‌م هێزه ته‌واوو بێ كهمو كورتی یه‌ش شایانی به پیرۆز دانان‌و تهقدیركردنه ،بۆیه له هه‌ر سهردهمو زه‌مانێك دا به‌شه‌رییه‌ت دیندار بووه‌و شتێكی هه‌ر په‌رستووه وه‌ك په‌رستنی ئه‌ستێره‌و گهردوونو به‌ردو مانگ‌و خۆر‌و ره‌شه‌باو ته‌خته‌و دار‌و شتی تر. ئیسلامیش بهعهقیدهكهی خۆیه‌وه هاتووه تا به‌شه‌ریه‌ت له په‌رستنی ئه‌و شته خوڵقێنراوانه ده‌ربازكات بۆ په‌رستنی خودا . كاتێك عه‌قیده‌ی مهتریاڵستیش سه‌ری هه‌ڵدا كه نكوڵی له وجوودی خودا‌و له رۆحیش دهكاتو هه‌موو شتێك بهماددهوه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌و دینداری یه سروشتی یه‌ی مرۆڤ دا ، به‌ڵكو به‌هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی خۆی( به گۆرانێكی دواكه‌وتوانه‌ی له‌قه‌ڵه‌م دا ).سه‌ركردایه‌تی فیكری یه‌كه‌ی رێبازی مه‌تریاڵیستی دژی سروشتی ساغی مرۆڤ بوو.. سه‌ركردایه‌تی یه‌كی ناله‌بارو ناماقوڵ بوو .چه‌نكه په‌نای بردبووه به‌ر هێز تاكو خه‌ڵكه‌ی ملكه‌چی بنه‌ماو رێساكانی بن ..ئیتر له‌وێ وه پاڵه په‌ستۆو شۆرش‌و فشار‌و دامركانو نا ئارامی هاتنه ئاراوه.
سه‌ركردایه‌تی فیكریی سه‌رمایه‌داریش پێچه‌وانه‌ی فیتره‌تی دینداری به‌شه‌ریه‌ت بوو، كاتێك ویستی دین له‌ژیان جیا بكاته‌وه .مانای وجودی دینیش له‌ژیان دا ته‌نها ئه‌وه نی یه كه كاروباری ژیانی دنیا هه‌مووی له‌سه‌ر پرانسیپه‌كانی دین وه‌ستابن، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌دانانی ئه‌و سیستهمهیهكه خودا فه‌رمانی پێ له‌سه‌ر داوه بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كانی مرۆڤ له ژیان دا. هه‌ربۆیه‌ش سه‌ركردایه‌تی فیكری سه‌رمایه‌داری له‌لایه‌نی فیتره‌ته‌وه تووشی شكستی یه‌كی گه‌وره‌بوو، چونكه ئه‌ویش وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه مه‌تریاڵیستی یه‌كه نا له‌بارو ناماقووڵ بوو كاتێك ئایینی له‌ژیان جیاكرده‌وه، لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی فیكریی ئیسلامی ته‌نها خۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كی راسته‌قینه‌ی فیكری یه‌و ئیتر سه‌ركردایه‌تی یه فیكری یه‌كانی تر هه‌رهه‌موویان چه‌ند سه‌ركردایه‌تی یه‌كی شێواوی فیكرین، چونكه سه‌ركردایه‌تی فیكری ی ئیسلامی له‌سه‌ر عه‌قڵ بنیات نراوه، به‌ڵام ئه‌وانی تر له‌سه‌ر عه‌قڵ بنیات نه‌نراوه.
هه‌روه‌ها چونكه سه‌ركردایه‌تی فیكری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سروشت‌و فیتره‌تی مرۆڤ دا دهگونجێتو مرۆڤ هاودهنگو هاورازو هاو فیكری دهبێتو بهدهنگیشیهوه دێت. ئه‌گه‌ر به‌خێراییش بروانین بۆ سه‌ركردایه‌تی یه فیكری یه‌كانی تر، ئه‌وا به‌ئاسانی هه‌ر له‌یه‌كه‌م تێروانینه‌وه كهمو كورتییان به‌دی ده‌كرێت، بۆ نموونه سه‌ركردایه‌تی ی فیكری كۆمۆنیزم له‌سه‌ر مادده بنیات نراوه، چونكه وای ده‌گه‌یه‌نێت گوایه مادده پێش فیكر ده‌كه‌وێت،بۆیه كاتێك مادده له‌سه‌ر مێشك ره‌نگ ده‌داته‌وه كه فیكری تێدایه ئه‌وا له‌و مادده‌یه فیكردهكاتهوه كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه.. ئه‌مه‌ش له دوو رووه‌وه هه‌ڵه‌یه یه‌كه‌میان/ چونكه هیچ ره‌نگدانه‌وه‌و كارلێك‌و كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان مادده‌و مێشك دا نی یه، دووه‌میش/چونكه(هه‌ست) هه‌ر ته‌نیا خۆی فیكری لێوه ده‌ستگیر نابێت.
به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌ركردایه‌تی ی فیكریی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكی وا بنیات نراوه گوایه میان ره‌وی یه له‌نێوان بیریاران‌و ئه‌وانه‌ی به(پیاوانی ئایین)یش ناوده‌برێن، دیاره ئه‌مه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی ئایینه له‌ژیان وێڕای ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ره مام ناوهندیو میانڕه‌وانه كه هه‌ر له ئاراش دا نی یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وجوودی نی یه ،چونكه مه‌سه‌له‌كه‌یان ده‌بێت (ره‌وا)بێت یان(ناره‌وا).. (ماقوڵ) یان (ناماقووڵ ). یان باوه‌ڕ یان بێ باوه‌ڕیی یان (هه‌ق) یان (ناهه‌ق) بێت . به‌ڵام چاره‌سه‌ره مامناوهندییهكه له‌هه‌ق دووری خستوونهتهوهو شه‌رعیه‌تێكی تێدا نه‌ماوه ،هه‌ربۆیه سه‌ركردایه‌تی یه فیكری یه كه‌شیان شێواو‌و ناته‌واو بووه،
هه‌ربۆیه سه‌ركردایه‌تی یه فیكری یه‌كه شیان شێواو و ناته‌واو بووه، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ بنیات نه‌نراوه .ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ك.. له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ركردایه‌تی ی فیكری ی ئیسلامی كاتێك ئه‌وه له‌سه‌ر موسڵمان فه‌رز ده‌كات كه باوهربێنێت به‌بوونی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر(محمد)-ص- و قورئانی پیرۆز له‌رێ ی عه‌قڵه‌وه وه باوه‌ربه نادیار‌و غه‌یبیات بێنێت، به‌و مه‌رجه ئه‌م باوه‌ره‌ی له‌سه‌ر فه‌رز ده‌كات كه مه‌رجێكی بناغه‌یی بێت بۆبه‌دی هێنانی شتێك كه به‌عه‌قڵ سه‌لمێنراوه‌و جێگیریش كراوه. واته قورئان‌و سوننه‌ت ده‌بن كه‌له ئاستی تێگهیشتنو عه‌قڵی به‌شه‌ری دایه‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی عه‌قڵ دامه‌زراون.
له‌لایه‌نی فیتره‌تیشه‌وه سه‌ركردایه‌تی ی فیكریی ئیسلامی له‌گه‌ڵ فیتره‌تی به‌شه‌ری دا ده‌گونجێت ،چونكه باوه‌ری به وجودی دین‌و پێویست بوونی له ژیان دا هه‌یه.
كه‌وا بوو سه‌ركردایه‌تی فیكریی ئیسلامی ته‌نها خۆی شیاو‌و دروسته ،چونكه له‌گه‌ڵ عهقڵو سروشتی مرۆڤ دا ده‌گونجێت.. ئیتر غه‌یری ئه‌وه بهتاڵو ناره‌وایه.. لێره‌دا پرسیارێك ده‌مێنێته‌وه كه ئایا موسڵمانان ئیسلامیان پهیرهوكردووه؟ له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێین بێگومان موسڵمانان ئیسلامیان له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان دا هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساڵی كۆچی یه‌وه تاساڵی(1336)ی كۆچی به‌رامبه‌ر ساڵی(1918)ی زاینی په‌یره‌و كردووه‌و پهیروكردنهكهش به‌شێوه‌یه‌كی تێكراییو یه‌ك به‌رنامه‌یی بوو و گه‌یشتبووه ئه‌و په‌ری سنوری سهركهوتنو ترۆپكی سه‌روه‌ری. سه‌ركه‌وتنی سه‌ركردایه‌تی یه فیكری یه‌كه‌ش بێ هاوتاو ده‌گمه‌ن بوو ،به‌تایبه‌تیش له دوولایه‌نه‌وه:
یه‌كه‌م: چونكه سه‌ركردایه‌تی فیكریی ئیسلامیی ،میلله‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌حاڵه‌تێكی دارووخاوی فیكری و، له‌تاریكایی یه‌كانی شه‌وه زه‌نگی جاهیلی یه‌وه گه‌یانده حاڵه‌تی بێداربوونه‌وه‌ی فیكری كه به‌رووناكی ئیسلام ده‌دره‌وشایه‌وه‌و پرشنگی ده‌دایه‌وه و تیشكی خۆره‌كه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر میلله‌تی عه‌ره‌بی ئه‌وسه‌رده‌مه نه‌بوو،به‌ڵكو هه‌موو جیهانی گرته‌وه.
دووه‌م: نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام بۆ ماوه‌ی پتر له دوازده سه‌ده بهرزترینو پێشكه‌وتوو ترین نه‌ته‌وه‌بوو له‌رووی ژیار‌و رۆشنبیری‌و زانستی یه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت بوو له جیهان دا‌و له‌هه‌مان كات دا بهتواناترینو لێهاتوو ترین ده‌وڵه‌تیش بوو..
(سه‌رچاوه‌كانی فیكری ئیسلامی)
یه‌كه‌م:قورئان‌و سوننه‌ت بێگومان(قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ر)دوو سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تین بۆ فیكری ئیسلامی.. هه‌ربۆیه‌ش ناوی فیكری ئیسلامی لێ نراوه، چونكه له سۆنگه‌ی ئه‌و دوو سه‌رچاوه پیرۆزه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.جا ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له قورئان بده‌ین، ده‌بینین بوارێكی فراوانی بۆ جووڵانه‌وه‌ی عه‌قڵی به‌شه‌ری داناوه.. كاتێك به‌روونیش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بینین چه‌ند ده‌قێكی بنهبڕو كۆتایی پێ هێنی به‌تایبه‌تی بۆ زۆر مه‌سه‌له دانه‌ناوه به‌ڵكو ده‌قه‌كان گشتی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌و فره مهبهستیینو چه‌ند نیازێكی ئه‌م واقیعه قورئانیو به‌ته‌نیشتیشه‌وه (سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ری) هانی زانایانی ئیسلامیان داوه‌بۆ خستنه‌گه‌ڕی فیكر یان له‌دوو بواردا:
یه‌كه‌میان/ له بوواری كۆششكاری (اجتهاد) لهتهفسیرو راڤه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ده‌قی سهربهخۆو بنه‌بڕیان (له قورئان‌و له سوننه‌ت)دا له‌سه‌ر نه‌هاتووه.
دووه‌میان/ له‌و بووارهش دا كه هه‌ر بواری كۆششكاری یه له‌و كێشه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌یه‌كیان بۆ نه‌كردبێت.
توێژه‌ری دادپهروهرو به‌ویژدانیش ئه‌گه‌ر به‌دوای راستی یه‌كانی ژیانی ئیسلامی له‌رێ ی مێژووه دێرینهكهیهوه بگه‌ڕێت ، ئه‌وا ده‌بینێت كه دیاردهههمهچهشنهكانی فیكری ئیسلامی هه‌موویان له ئیسلامه‌وه پهیدابوونو له خولگه‌ی دا سوڕاونه‌ته‌وه‌و مۆری ئه‌ویان پێوه‌یه . هه‌موو مه‌سه‌له تێكراییو جوزئی یه‌كانیش كه له مێژووی ئیسلامی دا خرابنه به‌ر چاو هه‌ر له ره‌سه‌نی هه‌ردوو سه‌رچاوه بنه‌ره‌تی یه‌كه‌یه‌وه بووه.
فیكری ئیسلامی به‌درێژایی مێژووه‌كه‌ی چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی گهردوونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بنیات ناوه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ههردووسهرچاوه پارێزراوه‌كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ستونه عه‌قڵی یه شیكاری یه‌كان خستوویانهتهروو، ده‌رهێنانی هه‌ر حوكم‌و یاسایه‌ك لێیانو قوڵ بوونه‌وه تیای دا‌و شیكردنه‌وه‌ی سیما هه‌مه جۆره‌كانی‌و سه‌لماندنی هاتنی ده‌ق له‌هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه‌ش دا له‌گه‌ڵ عه‌قڵی ساغ‌و راشكاو دا ده‌گونجێت.له بوواری ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه ئیسلامیانه‌ش دا كه قورئان‌و سوننه‌ت خستوونیه ڕوو ،فیكری ئیسلامی هه‌وڵی سه‌ربه‌ست كردنی به‌ڵگه یه‌قینی یه‌كانی قورئانی داوه ئه‌ویش له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌ند پێشه‌كی‌و سه‌ره‌تایه‌كی عه‌قڵی ..
هه‌روه‌ها یاساكانی لۆژیكی به‌كارهێناوه له بهههڵهدانانی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی بیر‌و باوه‌ڕه ئیسلامی یه‌كانن.. عه‌قڵیه‌تی ڕه‌سه‌نی ئیسلامیش بێ ئاگا نه‌بووه له‌و هه‌وڵه نه‌زۆك‌و له‌ڕێ لاده‌رانه‌ی كه هه‌میشه ویستوویانه ئیسلام والێ بكه‌ن كه‌وا له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌كانی بیانی دا بگونجێت ، واته ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی كه له‌دوای سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌یان داگیركردبوو. له‌بوواری (یاسادانانی كرده‌یی)یش دا فیكری ئیسلامی له بنه‌ماو ڕێساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یه‌وه توانیویه‌تی به‌ره‌و ڕووی ڕووداو‌و گۆڕانكاری یه‌كانی ژیان ببێته‌وه‌و ڕژێم‌و یاسای شیكاری‌و حوكمی زۆری كۆششكاریو چاره‌سه‌ری به‌سوودی بێ وێنه‌یان بۆ دابنێت‌و ژیانێكی شارستانی‌و ئیسلامیانه بڕه‌خسێنێت. به‌م پێ یه‌ش پێشكه‌وتنێكی فراوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دا به‌دی هێناوه‌و ئاستی ماددی‌و مه‌عنه‌ویی مرۆڤی موسڵمانی به‌رزكردۆته‌وه. به‌ڵام سه‌د حهیفو مه‌خابن.. كرانه‌وه‌ی بێ مهرجو قه‌یدی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له‌به‌رده‌م كلتور‌و فه‌رهه‌نگه بیانیه‌كان دا‌و فشاری ته‌وژمه دژه‌كانی ئیسلام له هه‌ندێك ڕووه‌وه فیكری ئیسلامی ی له‌و بنه‌ما قورئانی یه ده‌رهێنا كه داوای سه‌رقاڵ بوونی مرۆڤی موسڵمان ده‌كات به ژیانی عه‌مه‌لی یه‌وه تا بتوانێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی تیادا به‌رهه‌م بێنێت‌و دووربكه‌وێته‌وه له‌هه‌وڵی زانینی ورد‌و درشتی ئه‌و لایه‌نه غهیبیو نادیارانه‌ی جوڵانه‌وه عه‌مه‌لی یه كه جگه له گومان‌و دڵه‌ڕوكێ هیچ زانستێكی پێ نابهخشێتو به‌ربه‌ستیش ده‌خاته بهرجووڵانهوه عه‌مه‌لی یه ئینسانی یه‌كه‌ی له بنیات نانی شارستانێتیو ژیان دا ، ئه‌ویش كاتێك ههوڵو كۆششی خۆی له‌و مه‌سه‌لانه‌دا ده‌خاته‌گه‌ڕ كه كارێكی به‌سوودی له‌سه‌ر بنیات نانرێت له‌مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی هه‌میشه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌ره‌و باشتر، نه‌خاسمه كه سرووشی خوداییش (وه‌حی ئیلاهیی) ئه‌ركی لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه له‌و لایه‌نه‌دا كه بووارێكی بۆ عه‌قڵ تێدانی یه
ئه‌وه‌ی جێی گومانیش نی یه ناكۆكی یه فهلسهفیو وتارناسی یه‌كان له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ڕێچكه‌ی بێ په‌روایی ئاشكرایان له مشت‌و مڕی پڕماندووییو لێك دابڕدا گرته‌به‌رو بووه هۆی لاوازكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌و نه‌گونجانی فیكری‌و ڕووخانی قه‌واره شارستانێتیو سیاسی یه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و ته‌ته‌ره داگیركه‌رانه‌ی له خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتنو ئه‌و خاچ په‌رسته دهستدرێژكارانهی له خۆر ئاواوه هاتن.
دووه‌م/ كلتوره بیانییه‌كان..
بێگومان ئیسلام ڕێگای له په‌لهاویشتن بۆ مه‌عریفه‌ی ئینسانی نه‌گرتووه، به‌ڵكو هانی شوێنكه‌وتووانی دا وه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و لێ وردبوونه‌وه‌و زانینی مێژوو و په‌ند وه‌رگرتن له نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و لهڕۆژگارو وه‌رگرتنی دهرسو حیكمه‌ت له‌هه‌ر شوێنێكه‌وه ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رموویه: ((الحكمة ضالة المۆمن اینما وجدها فهو احق الناس بها)). له‌م بنه‌مایه‌شه‌وه موسڵمانان ده‌رووی به‌كار هێنانی شارستانێتی به‌شه‌رییان كردۆته‌وه‌و له بنیات نانی ژیان‌و پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكه‌یان دا. سوودیان لێ وه‌رگرتووه.. به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌وه‌ی سوودیان له زانسته‌كانی ماتماتیك‌و پزیشكی‌و زیندهوهرزانیو زانسته جۆربه‌جۆره‌كانی تر دا وه‌رگرتووه‌و په‌ره‌یان پێ داون‌و شارستانێتی یه بێ وێنه‌كه‌یان پێ بنیات ناوه ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ش زیانیان له كلتوره بیانی یه‌كانه‌وه لێ كه‌وتووه ، چونكه ئه‌و كلتورانه له‌بناغه‌وه چه‌ند كلتورێكی بت پهرستیو لادهربوونو له‌په‌ڕی لادانیش دا بوون له ڕووانینیاندا بۆ بوون‌و مرۆڤ‌و ژیان . ئه‌و كلتوره بیانی یه لاده‌رو ناته‌واو و سه‌ره‌تایی یانه له هه‌ندێك ڕوواڵهتیانهوه توانیویانه بۆ نێو چه‌ند ژینگه‌یه‌كی ئیسلامی دزهبكهنو بیانشێوێننو ژه‌هری ته‌واویشیان تێ بكه‌ن. ئینجا جوانی یه‌كه‌ی ئیسلامیش بژاكێننو ڕاستی یه‌كانیشی هه‌ڵگێڕنه‌وه تاسهرهنجامی ئه‌و دۆزه‌خه بگاته سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند ته‌وژمێكی فهلسهفیو زۆر گۆییو(باطنی)و ئه‌وانه‌ی كه گومڕایی‌و لادان‌و بت پهرستیو بێ باوه‌ڕییان له چه‌ندان وێنه‌و شێوه‌ی جۆر به‌جۆرو له ژێر دروشمێكی ناسكی ئیسلام دا هێنایه ئاراوه تاكو ئه‌و دروشمه ئیسلامی یه بكه‌نه په‌رده‌ی هێرشێكی ڕێكخراو بۆ له‌ناوبردنی باوه‌ڕو شهریعهتو ڕهوشتو سڕینه‌وه‌ی ڕوخساره دره‌وشاوه‌كانی ئه‌و شارستانێتی یه‌ی كه تاكه شارستانێتی بوو له‌و مێژووه به‌ڕاستی تۆمار كراوه‌ی مرۆڤایه‌تی دا كه‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی خاوێنی خوا به‌یه‌ك گرتن‌و یه‌كتا په‌رستی ساغ به‌هه‌ردوو كه‌رته‌كه‌ی په‌روه‌ردگارێتیو په‌رستراوێتی یه‌وه
بڕگه‌ی سێ یه‌م
(به به‌ڵگه دانانی فیكری ئیسلامی)
بیركردنه‌وه گرنگترین دیارده‌یه له‌دیارده‌كانی بوونی مرۆڤ‌و هه‌رئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش به‌رزترین پله‌ی به‌مرۆڤ داوه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه جیای كردۆته‌وه له جیهانی ئاژه‌ڵ . مرۆڤ به‌هۆی بیركردنه‌وه‌وه به‌ره‌و ڕووی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌بێته‌وه تاكو ئه‌و فاكته‌رانه ده‌رده‌خات كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خۆشگوزهرانیو مانه‌وه‌و بنیات نانی شارستانی ، خودای گه‌وره‌ش مرۆڤی كردووه به جێ نشین له‌زه‌وی دا‌و سپارده‌ی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌رشانی له پێناوی به‌دی هێنانی به‌رپرسیاری یه‌كه‌ی له‌بواری بیركردنهوهداو بۆئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ بكات كه خراونه‌ته سه‌ر شانی. ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سپارده‌یه‌ی خودای گه‌وره‌دا :
[إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَهَ عَلی السَّمَاواتِ والْأَرْض والْجِبَالِ فَأَبَیْنَ أَنْ یحْمِلْنَهَا وأَشْفَقْنَ مِنْهَا وحَمَلهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظلُومًا جَهُولًا (الاحزاب : ٧٢).
كه‌وابوو ئیتر بیركردنهوهفیترهتێكه ،ئیسلامیش دینی فیتره‌ته‌و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ڕه‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بانگه‌واز بۆ بهكارهێنانیو په‌ك نه‌خستنی تواناكهیو كردنه‌وه‌ی بواری فراوان له‌به‌رده‌می داده‌كات.
هیچ كتێبێكی ئاسمانی یان غه‌یری ئاسمانی وه‌ك قورئانی پیرۆز داوای له مرۆڤ نه‌كردووه‌كه وزه‌ی فیكریی ببزوێنێتو هانی به‌گه‌ڕخستنی بدات. قورئان له‌سه‌دان ئایه‌تی دا‌و به‌چه‌ندان شێوه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه مرۆڤ هان ده‌دات بۆ بیركردنه‌وه‌ی قوڵ له‌چاره‌نووسی بوونه‌وه‌رو مرۆڤ‌و ژیان(له‌م باره‌یه‌وه زیاتر بڕوانه كتێبه‌كه‌ی مامۆستا (عقاد)(التفكیر فریچه اسلامیه). ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی ئایه‌ته‌كانی قورئان بده‌ین به‌زۆری ئه‌م ڕسته قورئانی یه له كۆتایی هه‌ندێك ئایه‌ت دا دبینین:
[ان فی ذلك لایات لقوم یعقلون]-الرعد-4-.
له‌قورئان دا بابه‌تی ئه‌و ماددانه‌ی پێویستیان به‌بیر لێ كردنه‌وه‌یه
له‌گه‌ڵ وشه‌ی (تفكیر)و زاراوه دهرهاویژراوهكانی تری دا زۆر به‌دی ده‌كرێت بۆ نموونه سه‌رنج بده‌ن: [ ویتَفَكَّرُون فِی خَلْقِ السَّمَاواتِ والْأَرْض رَبَّنَا مَا خَلقْتَ هَذا بَاطلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذابَ النَّار (العمران :١٩١)].
به‌ڵام كاتێك قورئان مرۆڤ بانگ ده‌كات بۆ سه‌رنج دان له‌دیارده‌كانی وجوود، ئه‌وا شێوازی ئه‌و بانگكردنه زۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگه.. خودای مه‌زن فه‌رموویه‌تی: [أَفَلا تنْظرُونَ إِلی الْإِبِلِ كَیْفَ خُلِقَتْ وإِلی السَّمَاء كَیْفَ رُفِعَتْ وإِلی الْجِبَالِ كَیْفَ نُصِبَتْ وإِلی الْأَرْض كَیْفَ سُطحَتْ فذكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذكِّرٌ ]الغاشیه :17-21)]
هه‌روه‌ها خودای مه‌زن فه‌رموویه‌تی: [قُلْ سِیرُوا فِی الْأَرْض فَانْظُرُوا كَیْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثمَّ اللَّهُ یُنْشِئُ النَّشْأَهَ الْاخِرَهَ إِنَّ اللَّهَ عَلی كُلِّ شَیْءٍ قَدِیرٌ (العنكبوت :٢٠)]
هه‌روه‌ها قورئان له بۆته‌ی داواكردنی مرۆڤ بۆ بیركردنه‌وه بانگه‌وازی بۆ قۆناغێكی تر كردووه كه قۆناغی ڕاوێژكردنه له بیركردنه‌وه‌و به‌كار هێنانی عه‌قڵ دا ..وه‌گه‌ڕخستنی عه‌قڵ قۆناغێكی به‌رزو پایه‌داره، بۆیه خودای مه‌زن فه‌رموویه‌تی: [أَفَلا یتَدَبَّرُونَ الْقُرْانَ أَمْ عَلی قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا (محمد :٢٤)]
پێغه‌مبه‌ری پێشهواصلی الله علیه وسلمئه‌م ئاڕاسته‌كاری یه قورئانی یه ڕاشكاوه‌ی كردووه به واقیعێكی عه‌مه‌لی‌و له‌زه‌مینه‌ی واقیع دا به‌رجه‌سته‌ی كردووه‌و موسڵمانانی هانداوه بۆ كۆششكاری عهقڵیو وردبوونه‌وه‌و تێگه‌یشتن له هه‌موو كاروبارێكی ژیان. پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون‌و دیار جیاوازی كردووه له‌نێوان سرووشی یهزدانیو بیركردنه‌وه‌ی ئینسانی دا ، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانیش شوێنی پێ ی ئه‌ویان هه‌ڵگرتووه له‌وه‌داو په‌یڕه‌وییان كردووه‌و لێ ی تێگه‌یشتوون ، ئه‌و هاوه‌ڵانه زۆر جار له‌به‌رده‌م پێغه‌مبه‌رداصلی الله علیه وسلم دهوهستانو پرسیاریان لێ ده‌كرد ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ده‌یخاته بهرچاویانو بۆیان باس ده‌كات( سرووشێكی خودایی) یه، یان بیروبۆچوونێكی خۆیه‌تی؟ جا ئه‌گه‌ر ئه‌ویش پێ ی ڕابگهیاندنایه كه ئه‌وه له فكر‌و بۆچوون‌و كۆششكاری خۆیه‌وه‌یه‌تی ئه‌وا ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بیریان لێ ده‌كرده‌وه‌و بیروڕای خۆیان ده‌خسته به‌ده‌می پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاوێژ كردن‌و وت‌و وێژه‌ی كه چه‌ند سه‌عاتێك پێش جه‌نگی (به‌در) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دا كردی‌و له‌دواییش دا به‌بیروڕای (حباب- ی كوڕی –منزر) قایل بوو و له‌و شوێنه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر خۆی ده‌ستنیشانی كردبوو گواستیانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی(خباب) بیروڕای له‌سه‌ری بوو ئه‌وه‌بوو(حباب) گوتی: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئایا ئه‌م شوێنه‌ی كه ئێمه‌ت تیا داناوه به‌فه‌رمانی خودایه كه بۆمان نی یه قسه‌ی تیادا بكه‌ین،یاخود هه‌ر بیروڕای خۆت‌و تاكتیكی جه‌نگی یه؟) پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: ( بیروڕای خۆمه‌و ئیتر ئه‌وه جه‌نگه‌و تاكتیكی ده‌وێت) ئه‌ویش گوتی: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌م شوێنه بۆ ئێمه باش نی یه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه ببه‌یت بۆ نزیكترین جێگا له ئاوه‌وه، تاكو له‌وێ دا بین‌و ڕێچكه‌ی ئاوه‌كه‌ش داپۆشین‌و دوژمن سوودی لێ نه‌بینێت. پێغهمبهریشصلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: (ئه‌وا منیش بڕیارم له‌سه‌ر دیدو بۆچوونی تۆ دا). هه‌روه‌ها هه‌مان مه‌سه‌له‌ی ئاڵ‌و گۆڕكردنی بیروڕا له نێوان پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی دا له‌چه‌ند ساتێكی پێش جه‌نگه‌كانی (احد)و (خندق)دابووه . له‌كێشه‌ی ته‌رخانكردنی سێ یه‌كی به‌رو بوومی (مه‌دینه)ش دا بۆ (غگفان)هه‌ر ڕاوێژی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی دا كردووه‌و كه له‌دواییش دا ئه‌و به‌روبووم تهرخانكردنهی ڕه‌تكرده‌وه به هۆی قایل بوونی به‌ڕای (سعد) .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم بهكۆششكاری هاوه‌ڵان له‌كاروباری ئایین دا قایل بووه وه‌ك قایل بوونی به‌بیروڕای ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه بڕیاریان له‌سه‌ر كۆششكاری دا له‌كردنی نوێژی عه‌سردا،یان دواخستنی تاكو ده‌گه‌نه خاكی(به‌نی قوره‌یزه)،
ئه‌مه‌ش كاتێك بهوهقایل بوو كه فه‌رمووی (هه‌ركه‌سێك گوێ بیست‌و گوێ ڕایه‌ڵه، نوێژی عه‌سر نه‌كات ته‌نها له‌خاكی –بن‌و قریچه-دا نه‌بێت).
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم پرسیاری كرد له (معاز-ی كوڕی جه‌به‌ل)و فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات داریت دا مه‌سه‌له‌یه‌ك خرایه به‌رده‌مت چۆن چاره‌سه‌ری دهكهیتو بڕیار ده‌ده‌یت؟) ئه‌ویش گوتی: (به‌پێی كتێبه‌كه‌ی خودا)فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر له‌كتێبه‌كه‌ی خودادا نه‌تدۆزییه‌وه)گوتی(به‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا) فه‌رمووی: (ئه‌ی ئه‌گه‌ر له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودادا نه‌ت دۆزییه‌وه)؟ گوتی(ڕێی كۆششكاری ده‌گرمه به‌رو سستی‌و كه‌م ته‌رخه‌می ناكه‌م) پێغهمبهریشصلی الله علیه وسلم دڵخۆش بوو و فه‌رمووی: (سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه نێرراوه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودای ڕێنمایی كردووه بۆ خواست‌و ڕه‌زامه‌ندیی خۆی).
زانا به‌ڕێزه‌كانی ئیسلامیش له هاوهڵانو شوێنكهوتوانو په‌یڕه‌وكارانی شوێنكهوتووانیش واته( له صحابه‌و تابعینو تابعی تابعین)ده‌ركیان به‌م ڕاستی یه ئیسلامی یه ئاشكرایه كردووه‌و كۆششكاری عه‌قڵی یان به خاڵه ڕێكخه‌ره شه‌رعی یه‌كانی یه‌وه به بنه‌مایه‌ك له‌بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت داناوه, نموونه‌ی ئه‌وه‌ش(قیاس)و(استحسان)و(تحقیق المصالح)و(سد الذرائع)و (رفع الضرر)و لایه‌نه‌كانی تری كۆششكاری.
له‌وانه‌شه زانایانی ئیسلام هه‌موویان ڕێكه‌وتبن له‌سه‌ر به به‌ڵگه‌بوونی عه‌قڵ له‌بوواری خۆی دا .
ئیمامی شافعی –خودا لێ ی ڕازی بێت – ده‌ڵێت: (خودای مه‌زن عه‌قڵی داوه بهبهندهكانیو به‌هۆیه‌وه ڕێنمایی كردوون بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شته دژبهیهكهكانو ڕێگای ڕاستیشی به‌ده‌قی قورئان‌و بهدهلالهتهوه پیشان داون)-الرساله-501-.
زانای گه‌وره‌ی ئه‌نده‌لووسی (ابن حزم) – خودا لێ ی خۆشبێت –به‌ڵگه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه كه ڕۆڵی عه‌قڵییان پووچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه.. ئه‌و (واته-
ابن حزم) وه‌ڵامێكی زانستی‌و كۆنكرێتی ی داونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك لهوتهكانیهتی:
(هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ی عه‌قڵیان پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه پاساو به‌وه دێننه‌وه كه گوایه له‌وانه‌یه مرۆڤ دیدوبۆچوونی وابێت باوه‌ڕ به شتێك بهێنێتو مشتومڕیشی له‌سه‌ر بكات‌و گومانی له‌ڕاستی یه‌كه‌شی نهبێتو به‌ڵام پاشان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێت ، جا ئه‌گه‌ر پاساوه‌كانی عه‌قڵی ڕاستگۆیانه بوونایه ئه‌وا به‌ڵگه‌كانیان نه‌ده‌گۆڕان ] ده‌رباره‌ی ئه‌م وتانه (ابن حزم) گوتوویه‌تی: (ئه‌مه شێواندنێكی دیاره چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نی یه له‌به‌رامبه‌ر جێگیركارانی به‌ڵگه‌كانی عه‌قڵ دا له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه له ڕێبازێك پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه كه له‌وه‌و پێش باوه‌ڕی پێی هه‌بووه‌و بۆی تێكۆشاوه، چونكه ئێمه نه‌مان گوتووه هه‌ر باوه‌ڕ پێ هێنراوێك (معتقد)ڕێبازێكهو باوه‌ڕداره‌كه‌ی مافی خۆی تیایدا هه‌یه .نه‌شمان گووتووه هه‌ر شتێك به‌ڵگه‌ی پێ هێناوه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی ئیتر گوایه ئه‌وه هه‌ق بێت، ئه‌گه‌ر وامان گووتبێت ئه‌وا له په‌ندو حیكمه‌ته‌كانی عه‌قڵ جیا بووینه‌ته‌وه. به‌ڵام گوتومانه گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و به‌ڵگه نه‌دا ئه‌وه‌یه مرۆڤ به رێبازێكی ڕاست بگه‌یه‌نێت به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌كه ڕێك خراوو، ڕاست‌و دروست و، پلهپلهكراو بێت‌و به‌وجۆره‌بێت كه دیاریمان كردووه‌و به‌وپه‌ڕی وردبینی یه‌وه جێگیرمان كردووه له(كتاب التقریب)دا كه (كتێبی- ابن حزم-خۆیه‌تی ده‌رباره‌ی-مه‌نطق). هه‌ندێك جاریش گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌دا (ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌كه خراپ‌و شێواو)بێت ئه‌وا مرۆڤ ده‌خاته سه‌ر ڕێبازێكی شێواو، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ڕێگای به‌دواگه‌ڕانی ڕاست بێت.
هه‌روه‌ها (كه‌سانی پووچهڵكهرهوهی به‌ڵگه‌ی عه‌قڵیی)بیانوویه‌كی تریان
هێناوه‌ته‌وه‌و گوتویانه(ئێوه به‌چ شتێك ڕاستی ی عه‌قڵتان ناسی ئایا به(حجه) _(به‌ڵگه‌یه‌كی) عه‌قڵ یان به‌بێ ئه‌وه؟ جا ئه‌گه‌ر بڵێین به حوججه‌تی (به‌ڵگه)ی عه‌قڵ ناسیومانه ئه‌وا له‌وه‌دا به‌رهه‌ڵستیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن به‌بێ ئه‌وه‌یه ڕوونی بكه‌نه‌وه) وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش بهیارمهتیو پشتیوانی خودای مه‌زن ئه‌وه‌یه ڕاستی ی ئه‌وشته‌ی كه عه‌قڵ پێویستی كردووه به‌بێ (واسگه)و(زمان)ناسیومانه،هه‌ڵبه‌ته بێ گومان هه‌رگیز له نێوان یه‌كه‌م كاتی تێگهیشتنمانو له‌نێوان زانیاری‌و ده‌رك پێ كردنمان دا به‌وه مۆڵه‌تی چاوتروكانێك نی یه ،چونكه له‌یه‌كه‌م كاتی فههمو تێگه‌یشتنمان دا زانیومانه كه( گشت) له(به‌ش) پتره‌و هه‌ركه‌سێكیش غه‌یری ئه‌وی تره.. شتیش وه‌ستاوو جێگیرنی یه له‌یه‌ك دۆخ دا،درێژیش مه‌ودای له كورت زیاتره، به‌م هێزه ڕاستی ی ئه‌وه ده‌ناسین كه (قیاس) پێویست ده‌كات (ابن تیمیه)خودا لێ ی ڕازی بێت كاری ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌هه‌ڵه داناوه كه به‌رد ده‌خه‌نه ناو كانیاوی پاك‌و بازرگانی به‌ڵگه عه‌قڵی یه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی سهربهخۆو بێ سنور ، چونكه وای بۆ ده‌چن گوایه ئه‌وه قسه‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه كه وتهبێژو فه‌یله‌سوفه‌كان دایان هێناوه.
(ئیسلام‌و ململانێی فیكری)
ئه‌مڕۆ موسڵمانان ئاتاجیان به‌چه‌ند ته‌رازوویه‌كی مهعریفیو زانستی هه‌یه له‌قۆناغی خۆ گواستنه‌وه‌یان(لهبهستنو كپ بوونه‌وه)بۆ بنیات نانی شارستانێتی یه ڕه‌سه‌نه ئیسلامی یه‌كه‌و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی ..
له‌مه‌ش دا هه‌ر ده‌بێت مه‌نهه‌جی پێدا چوونه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی وهبهرنرێت..
كاتێك باس له زه‌رووره‌تی پێداچوونه‌وه‌ی فیكری ئیسلامیش ده‌كرێت، چه‌مكی نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌م فیكره به‌رجه‌سته ده‌بێت .. پڕۆسه‌ی پێداچوونهوهكهش له‌حه‌قیقه‌ت دا وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی كاركردن‌و هه‌وڵدان بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئایین ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌نووكه نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی له قه‌یرانێكی ئاڵۆزی فیكری دا ده‌ژییو ده‌شێت هه‌موو قه‌یرانه جۆر به‌جۆره‌كانی تر به لقوپۆی قه‌یرانه فیكری یه‌كه دابنرێت..
هه‌ریه‌كه له ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش پێویسته له ئاستی خۆیه‌وه زه‌مینه‌یه‌ك بۆ مه‌شق پێ كردنی عه‌قڵ له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌و تێ فكرین بڕه‌خسێنێت، تا عه‌قڵ له گرێ ی(ترسان له هه‌ڵه) قوتاربكاتو به‌رده‌وام خۆیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌شقه ڕابهێنێتو خۆی سازبدات بۆ ڕۆژانی جه‌نگی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فیكری..
ئیتر به‌م ڕه‌نگه پڕۆژه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی(تێگه‌یشتنی ڕاست له ئایین)و كاركردن به‌فه‌رمانه‌كانی به‌ئه‌نجام ده‌گات.. خوای گه‌وره‌ش هه‌ر سه‌د ساڵ جارێك (مُجَدد)ێك (واته نوێ كه‌ره‌وه‌یه‌ك) بۆ ئایینه‌كه‌ی ده‌نێرێت هه‌روه‌ك له فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رداصلی الله علیه وسلم هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: (ان اللهَ یبعَثُ لِهذهِ الأمَة علی رَأس كُل مئَةِ سَنَة مَن یُجَدَدُ لها دینَها) . كه‌واته لێره‌دا (مه‌به‌ست له نوێ كردنه‌وه‌ی ئایین) تێگه‌یشتنی ڕاسته‌قینه‌یه له ئایین‌و نوێ كردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ به بنهماكانیو به‌عه‌مه‌لی كردنی حوكمه‌كانی ئایینی ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ته خاوێنه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلمو خه‌لیفه‌كانیشی دا به‌هێزو كامڵ بوو، بۆیه چوارچێوه‌یه‌كی بۆ تێگهیشتنو به‌رنامه‌یه‌كی بۆ مه‌شقی عه‌قڵ دانا، هه‌روه‌ك په‌رژینێكی پته‌وی بۆ(دڵ)دانا‌و چه‌ند ڕێكخهرێكیشی بۆ عه‌قڵ دانا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی سه‌رپێچی لێ كردن‌و لادانی نه‌بێت، پاشان(دڵ)یش مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه لهپهرژینهكهی ده‌رچێت.. ئه‌م پهرژینو سنوور‌و چوارچێوانه له‌تێكسته‌كانی (قورئان)و(سوننه‌ت)داههیهو به‌ئاسانی ده‌بینرێن، بۆیه كارێكی ڕاست نی یه كه مرۆڤ ئیتر دوای ئه‌وه ده‌رباره‌ی (قه‌ده‌ر..ڕادده،مه‌ودا،ڕه‌هه‌ند) دوێت ،چونكه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم فه‌رمانی پێوه پابه‌ندبوونیانی داوه.. كارێكی ڕاستیش نی یه كه(دڵ)له ویژدانه ئایینی یه‌كه‌ی تێپهڕێتو سنووری ده‌ق ببهرێنێتو زیادهڕییو عه‌به‌سیه‌تی لێ بووه‌شێته‌وه،چونكه یان په‌رده‌ی هه‌ست ناسكی ی ئایینی ده‌درێت یان گۆشه‌گیری یه‌ك به‌رهه‌ست ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ری مامۆستای به‌شه‌ریه‌ت صلی الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌و نه‌هی ی لێ كردووه‌و خودا‌ش (ما أنزل الله بها من سلگان).. شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ژیارێك دا سه‌ودای كردووه‌و له‌ڕێگای ڕزگاركردنی گه‌لانی ژێرده‌سته‌و فتوحاتی وڵاتانه‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌هه‌موو ئینسانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه كردووه‌و هاو خهمو هاوڕازو هاو ئازاریان بووه. بۆیه توانای ته‌واو وبێ هاوتای له‌سه‌ر له‌ئامێزگرتنی هه‌موو فیكر‌و ئه‌ندێشه‌یه‌كی له‌بار هه‌بووه‌و دژایه‌تی شارستانێتی یه‌كی وای نه‌كردووه گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی خزمه‌تی ژیانی مرۆڤایه‌تی بنیاد نرابێت ، له‌به‌ر ئه‌وه پوخت ترین فیكری جیهانیی تێدایه‌و هه‌ر فیكرێكی پوختی جیهانیش له‌گه‌ڵ بنه‌ما شه‌رعی یه‌كانی دا گونجابێت ڕه‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه.. سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌وله‌تی ئیسلامیش ته‌نها لایه‌نی سیاسیان نه‌گرتبووه به‌رو ئیدی لایه‌نه‌كانی تر فه‌رامۆش بكه‌ن .. هه‌ركاتێكیش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌وه ڕه‌فتاریان كردبێت له‌بازنه‌ی مه‌عریفه‌و خانه‌ی فیكر‌و مه‌یدانی زانستی ده‌رچوون، وه‌ك چۆن ئه‌مه‌وی یه‌كان به‌ته‌نها سه‌رگه‌رمی سیاسه‌ت بوون‌و له‌مه‌یدانه زانستی یه‌كه دووركهوتبونهوه، كه‌چی وێڕای ئه‌وه‌ش شه‌ریعه‌ته‌كه لهبهرههمو گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام بوو..
چۆن فیكری ئیسلامی چرۆی كرد؟!!
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و پێداچوونه‌وه خێرایهمان دا ده‌شێت بڵێین كه فیقهی (عبدالله)ی كوڕی(مه‌سعود)و هاوه‌ڵانی له عێراق دا بڵاو بووه‌وه، فیقهی(زه‌ید-یكوڕی عباس)وهاوه‌ڵانیشی له(طائف)و (مكه)دا بڵاو بووه‌وه. –تابعین-یش شه‌ریعه‌تیان له هاوه‌ڵانه‌وه (صه‌حابه) وه‌رده‌گرت، لهتابعین كه‌سانی وه‌ك (سعد)ی كوڕی (مسیب )له مه‌دینه‌و (عطاء-ی كوڕی رباح) له (مه‌ككه)و (إبراهیم النخعی) له (كوفه)و (حسن البصری)له(به‌صره)و(مكحول)له(شام)و(گاوس)له‌یه‌مه‌ن..جالهسهر ده‌ستی ئه‌مانه فیقهی ئیسلامی دامه‌زراو له‌باخچه‌ی ئه‌م فیقههشهوه (فیكری ئیسلامی) چرۆی دهركردو وه‌ك میوه‌یه‌كی شیرین به‌ری گرت..ئینجا(شارستانێتی ئیسلامی)یش پێكهاته‌ی شه‌ریعه‌ته ئیسلامیهكهو فیقهی زانایان‌و فیكری بیریارانی بوو وكرایه خه‌ڵاتی مرۆڤایه‌تی.. ئیتر ڕژگارهاتو ڕۆشت‌و فیكری ئیسلامیش له‌به‌رده‌م ئه‌و مه‌سه‌له‌و كێشه‌و قه‌یرانه هه‌مه چهشنانهدا هه‌ڵوێستی شیاوی گرته‌به‌ر ،ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ده‌ق واته ده‌قی شه‌رعی (له قورئان‌و سوننه‌ت)یان له‌سه‌ر نهبووو ههرپهنای بۆبرایه به‌رگیانی دهقو بنه‌ماكانی یاسا ده‌رهێنان.. هه‌ربۆیه‌ش فیكری ئیسلامی به‌جۆرێك گه‌شه‌ی كرد‌و پرشنگی دایه‌وه كه دوو قوتابخانه‌ی به‌ناوبانگی لێ بووه‌وه ،یه‌كێكیان له-مه‌دینه-وئه‌وی ترله-كوفه-. پێشه‌نگی یه‌كه‌م قوتابخانه‌كه‌ی(مه‌دینه)بوو چونكه ڕێڕه‌وی (كاركردن به ده‌ق)ی گرتبووهبهرو مامۆستایانی وه‌ك(عبدالله-ی كوڕی-عومه‌ر)و (زه‌ید-ی كوڕی –ثابت)و(عبدالله-ی كوڕی-عباس)و(عبدالله-ی كوڕی-عه‌مر-ی كوڕی-عاص)ی تێدابوو وئیدی به‌هۆی ئه‌و ڕێڕه‌وه بێ وێنه‌یه‌وه ئاتاجیان بهڕادهربڕینو ڕاوهرگرتنو درێژه به‌شیكاری مه‌سه‌له‌كان نه‌بوو وخۆیشیان له فه‌توای هه‌مه‌چه‌شنه پاراستبوو.
قوتابخانه‌كه‌ی (كوفه)ش كاریگه‌ریی(عبدالله-ی كوڕی –مه‌سعود)ی له‌سه‌ر دیاربوو كه شوێن پێی(عمر-ی كوڕی-خطاب)ه هه‌ڵگرتبوو)له ڕاوه‌رگرتن دا (خودا لێ یان ڕازی بێت).. له‌قوتابییه ناوداره‌كانی (ابن مسعود)یش (علقمه)ی كوڕی(قیس)بوو كه(ئیبراهیم النخعی)له‌سه‌ر ده‌ستی خوێندی‌و به‌هه‌ڵگری به‌یداخی(بیروڕا)ناسرابوو.. قوتابخانه‌ی(بیروڕا) بناغه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حوكمه شه‌رعی یه‌كان به‌واتای قوڵ‌و ڕاڤه‌كردنی عیللهتهكان بنیات نا ، به‌دوای ئه‌و عیللهتانهدا ده‌گه‌ڕان كه حوكمه‌كانیان له‌پێناودا دانراوه..ئیتر حوكم له‌گه‌ڵ عیلله‌ت دا بهبوونو نه‌بوون ده‌سووڕایه‌وه.. ته‌نانه‌ت دووره په‌رێزیش بوون له‌و فه‌رموودانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی عیلله‌تن له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بكه‌ونه ئه‌ڵقه‌ی حوكمه ده‌ستكرده‌كانه‌وه..پاشان پێشه‌وایانی فیقهی ئیسلامی ده‌ركه‌وتن كه ژماره‌یان لهدهكهس زیاتر بوو، ناودارترینیان(شافیعی-و- ئه‌بوحه‌نیفه-و-مالك-و-احمدكوڕی حه‌نبه‌ل)بوو كه هه‌ندێكیان هاو چهرخو هاو زه‌مانی یهكتربوونو هه‌ندێكیشیان له‌دوای یه‌كتر هاتن..
(هێزی دهقو سه‌ربه‌ستی فیكر)
-امام احمد-ی كوڕی حه‌نبه‌ل-خودالێ ی خۆش بێت- هێزی دهقو سه‌ربه‌ستی فیكری پێكه‌وه به‌سته‌وه تاكو سوود له فیكری زانایانی پێش خۆیشی وه‌رگرێت به‌تایبه‌تی سوود له ئیمامی شافیعی وه‌رگرێت(خودا لێ ی خۆشبێت). امام احمد چه‌ند ڕێكخهرێكی بۆ ئه‌و فیكره دانا كه له ده‌قی قورئان‌و سوننه‌ته‌وه ده‌ری هێنابوو.. له‌سه‌رده‌می عه‌بباسی یه‌كانیش دا فیكری ئیسلامی نه‌ختێك گه‌شه‌ی كرد،وه‌لێ ئه‌و فیكره له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌و ڕووی چه‌ند كۆسپێكو چه‌ند دیارده‌یه‌كی لووتبه‌رزیی سیاسی بووهوهكه له ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچوك دا ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه.. شان به‌شانی ڕابوونی (فیكری)یش جۆرێك له‌بێ په‌روایی فیكری‌و لاسایی كردنه‌وه‌و(تورهف)ی فیكری سه‌ری هه‌ڵداو جۆرێك له نه‌فرینی پیس بوونی به‌ئاسۆی بیری خاوهنانیهوه ناو بۆی شێواندن.
فیكری(موعته‌زیله)یان فیكری(اعتزالی)یش كاتێك ده‌ركه‌وت كه سازشێكی زۆری له سه‌ر حسابی تێكست بۆ عه‌قڵ كرد.. خاوه‌نانی ئه‌م فیكره واته(موعته‌زیله)سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یه‌كی زۆریان به‌عه‌قڵ دا‌و ڕێبازێكی توندوتیژیان له لێكدانه‌وه‌دا گرتبووه به‌رو به‌توندیش له‌گه‌ڵ بهرامبهرو دژه‌كانیان دا ده‌جوڵانه‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی فیكری ئیسلامی‌و بازنه ئیسلامی یه‌كه‌ش نه‌چووبوونه ده‌ره‌وه.. كه‌چی له هه‌مان كات دا له‌گه‌ڵ فهرموودهناسانو ئه‌هلی(حه‌دیث)دا ناكۆك بوون.. چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێكی تریش هاتن كهلهبازنهی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌رچووبوون.. پاشان ئه‌شعه‌ری یهكانو(ماتریدی) هاتنو خهوشو نه‌نگی یه‌كانی-اعتزال-یان ده‌رخست، به‌ڵام نه‌یان توانی فیكری ئیسلامی له هه‌ندێك دیارده‌ی وه‌ك به‌زاندنی سنووری ده‌ق قوتاربكه‌ن.. هه‌تا دواتر زانای به‌ڕێزی ئیسلام(ابن تیمیه) هاتو شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌و فیكره خاوێنه ئیسلامی یه‌كه‌شی له‌و قه‌یرانه ئاڵۆزانه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره ڕزگار كرد‌و ڕێكخه‌ره شه‌رعی یه‌كانی بۆ فیكری ئیسلامی دانایهوهو فیكرهكهشی بووه چاوگێك بۆ هه‌ركه‌سێك خوازیاری سوود لێ وه‌رگرتنی بێت .
(ئه‌زموونی بزافی ئیسلامی)
ئه‌مڕۆش ئه‌زموونی بزافی ئیسلامی هاو چه‌رخ بۆ به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و فیكره‌یه .
گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و بزافه‌ی ئه‌مڕۆش كه خۆی له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی فیكری دا ده‌بینێته‌وه به‌وردی شوێن پێ ی ئه‌و بیریاره ئیسلامیانه‌ی وه‌ك(ابن عباس)و (عبدالله-ی كوڕی –مه‌سعود)و(ابن تیمیه)و امام احمدو شافعی‌و زانا‌و پێشهویانی تری ئیسلام هه‌ڵگرێت كه ڕێگای رااستو ماقوڵی تێگه‌یشتن له بنه‌ماكانی ئیسلام‌و ڕێسا‌و سیستمه شیكاری یه‌كانیان گرتبووه‌به‌ر، ئه‌وه پێگه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌كه‌م بۆخۆی مسۆگه‌رده‌كات له‌به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ‌و یهكخراودا بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌و پاشان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شاڵاوی فریودانی ماددی‌و ئیباحیه‌تی شارستانێتی هاوچه‌رخی خۆرئاوایی دا.. فیكری به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ش یان فیكری بهرگریو(مقاوه‌مه‌ت) له‌مه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، واته له‌پێناوی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه ئیسلامی یه‌دا كه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی بیركردنه‌وه‌ی قووڵی زانستیانه‌و ڕاوێژی ووردو په‌ی بردنی ساغ‌و سه‌لیم به‌خواسته‌كانی ئیسلام له‌ژیان دا ده‌بێت.. فیكری به‌ره‌و ڕووبوونهوهش مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌و بایهخو مه‌ترسیشی له‌ڕێچكه هه‌ره‌س هێنراوه‌كانی پێش خۆی كهمترنی یه.ئه‌مه له‌و فیكره دا پهناگیرهو ئیفرازاتی ده‌سته‌و تاقمه‌كانی پێشووه له‌بوواری ئه‌و قهیرانو ئاژاوه‌و شوێنه‌واره داخراوه‌دا كه ئاسه‌واری ڕه‌شیان تا ئه‌مڕۆش ماوه‌و ده‌كرێت ناوی(ئایدیای قه‌یران)یشی لێ بنێین كه به‌روبومی تاڵی زهمهنو ساته‌وه‌ختێكی دیاری كرا‌و بوون، له‌وانه‌شه خودی گیروگرفته‌كه لهجوغزی ئایدیای قه‌یران دا نه‌بێت(چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی سروشتی ململانێ یه).. به‌ڵكو هه‌موو گیروگرفتێك له‌و عه‌قڵیه‌ته‌دایه كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر خۆی میكانیزمی گشتگیری كردنی بێت‌و كراسی نه‌مریی پێ بپۆشێت ،چونكه نه‌یتوانیوه لهكاتو شوێنی گونجاوی دا دایبنێت..ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته له‌خولگه‌ی ئه‌ندێشه‌ی دا وای بۆ چووه گوایه بۆ هه‌مووكات‌و حاڵه‌تێك ده‌شێت.. له‌م بۆچوونه‌ش دا له خۆ دهرخستنو خۆپێش خستن دا دهستهوسانو شكست بووه‌و ئایدیاكهشی په‌ك خستووه‌و كه‌وتووه‌ته ئه‌و داوه‌وه كه خۆی بۆ خۆیی نابوه‌وه..به‌ڵام دوژمنیشی به‌شدار بووله پاڵ پێوه‌نانی دا بۆ سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی داوه‌كه‌ی..
ئه‌مڕۆش هه‌ندێك له بیریاران كه‌وتوونه‌ته قه‌یرانێكی فیكری یه‌وه‌و ناتوانن به‌رهه‌مێكی خوازراو و پێویست‌و گونجاو بۆ ئه‌م قۆناغه دابین بكه‌ن.. دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر ئیفرازاتی ئایدیای قه‌یرانه.. هه‌ر بۆیه‌ش زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی فیكری له‌م جۆره بیریارانه یان لهگرووپو ده‌سته‌و تاقمهكانیانهوه وهردهگرنو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و ڕێك گه‌شه‌ناكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی په‌روه‌رده‌ی ناڕاست‌و چرپه‌چرپی خۆپارێزی‌و نه‌ریتی پراگماتی ئه‌و ململانێ یه‌شه كه‌باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر وه‌رزێكی كار‌و چالاكیاندا كێشاوه ..هه‌ر په‌روه‌رده‌ی ناڕاست‌و شێواوی فیكری بوو كه زۆر ئه‌ندامی گرووپه كه‌م تهجرهبهكانو ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی حكومه‌ته سیكۆلاریستی یه‌كانیشی بۆ ململانێ ی خۆبه‌خۆی یه‌كتری هاندا ..تاكه فاكته‌ری ڕۆشن له‌و جۆره ململانێ‌و به‌ره‌و ڕووبونهوانهدا كه‌م بوونی خورپه‌ی ئهمنیو هه‌ست كردن به مه‌ترسی كه‌متر..
(چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌و چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویست).
له‌به‌ر ئه‌م هۆیهوچهند هۆیه‌كی تریش په‌روه‌رده‌ی شێواو‌و ناته‌واو هه‌میشه وا له ئه‌فراد ده‌كات كه له‌هه‌ر مهقامو شوێن‌و ده‌ڤه‌رێك دابن ئه‌ندێشه‌ی خۆپارێزی‌و خورپه‌ی تێكدانی هێمنی بهدووایانهوهبێتو بیانخاته ته‌نگژه‌ی شه‌رمه‌زاری یه‌وه‌و پاشان كۆت‌و پێوه‌ند له‌گه‌ردنی چالاكی یان توندكاتو ژیانی سرووشتییان لێ تاڵ بكات.. به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه بنچینهییو پێویستیانه بنرێت:
1-پێك هێنانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كی نوێ كراوه‌ی سیاسی‌و فیكری‌و سه‌ربازی هاوچه‌رخ كه جێی هیواو متمانه‌ی قه‌واعیدو جه‌ماوه‌ر بێت‌و به‌رده‌وامی به‌ڕه‌وتی بزاڤه‌كه‌یان بدات تاگه‌یشتن به ئامانجه گرنگه‌كان.
2-تێگه‌یشتنی پێویست له‌مه‌وداو ڕه‌هه‌نده‌كانی فه‌رمانه ئه‌رك سپێرهكانی قورئان‌و سوننه‌ت به‌پێی ههلو مه‌رجی ڕه‌خساو له‌قۆناغی جیهادی گه‌یاندن دا..بێگومان ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌یه‌كه‌م جار وتاری ڕێنمایی كار‌و ئاڕاسته‌كراوو فه‌رمانی ئه‌رك سپێری به‌تاكی موسڵمان گهیاندو ئه‌ویش به‌پێی توانا‌و ماوه‌ی شیاو له‌كایه‌ی عه‌مه‌لی دا جێ به‌جێی دهكردو به‌و جۆره ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌پێی ئه‌و شێوازه سه‌ركه‌وتووه زیاتر مه‌ودای جێبه‌جێ كردنی فهرمانهكانو كار‌و چالاكی فراوانتر ده‌كرد.
3-نرخاندنی توانا‌و پسپۆڕی‌و شاره‌زایی كه‌سانی تر‌و دابه‌شكردنی ئهركو به‌رپرسیارێتی به‌گوێره‌ی پێویست..
4-سوود وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته ڕه‌خساوو گه‌ورانه‌ی كه واقیعی سیاسی‌و ئیقلیمی ده‌سته‌به‌ریان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی زیاتری تێدا بكرێت به حیكمهتو په‌ندو وته و(موغگه)ی جوان‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌حكامی ئیسلام‌و خۆ ناساندنی زیاتر به‌جه‌ماوه‌ری ئیسلام خواز.. تا هێدی هێدی ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستیانه‌وه‌و ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یان له‌گه‌ڵدا ببینین. چونكه گومانی تێدانی یه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی به موسڵمان دهزانێتو ئیسلام به‌تاكه ئایینی خۆی دهزانێتو هیچ به‌شداری‌و جێ ده‌ستێكی نی یه له‌سه‌پاندنی حوكم‌و یاسا دهستكردهكانو له‌نه‌مانی هه‌ندێك بنه‌ماو هه‌روه‌ك له نه‌مانی هه‌ندێك پهیوهندیو بنه‌ماو پێودانگی ئایینیش دا جێ دهستو به‌شداری نه‌بووه.
5- په‌ره‌پێدانی توانا‌و كه‌سێتی ئافره‌ت نه‌ك هه‌ر ته‌نها پاراستنی له‌شاڵاوی نه‌فامی..كه‌سێتی(شخصیه)ی ئافره‌ت به‌هه‌موو بوعده‌كانی یه‌وه پله‌و شوێنی شیاوی خۆی له‌كاری ئیسلامی دا پێ بدرێت‌و ئه‌و پێشه‌نگی یه‌ی ده‌ست بكهوێتهوهكه له‌سه‌ره‌تاكانی بانگهوازهوهتا دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و خهلافهتو سه‌رده‌مه پرشنگداره‌كانی تر دا بهیعهتكارو موهاجیرو زانا‌و شاعیر‌و مامۆستا‌و پزیشك‌و جیهادكارو سسته‌رو برین پێچ‌و فه‌رمانكار به‌چاكه‌و ڕێگری خراپهبووه .
6- ته‌رجه‌مه‌ی بنهماگشتی یهكانو عه‌قیده‌ی خاوێن بۆ نه‌خشه‌و پڕۆگرام..
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه چه‌ند شاده‌مارێكی شهرعیو چه‌ند عه‌قڵێكی بلیمه‌تیش بهبزافی جهماعیو نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان ده‌به‌خشێت.
كه‌وابوو ئاوڕێكی پێویست له مێژووی فیقهی ئیسلامی‌و سڕینه‌وه‌ی دیارده ئازاربه‌خشه‌كانی ئایدیای قهیرانو زه‌رووره‌تی پێداچوونه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی له‌م قۆناغی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه فیكری یانه‌و ململانێی تیۆر‌و به‌رنامه‌كان دا له‌هه‌نگاوه هه‌ره پێویستهكانن . پێ خستنه سه‌ر پێگه‌ی پڕۆسێسی خۆ گواستنه‌وه له قۆناغی بهستنو دۆگما‌و وشك بوونه‌وه‌ی مێشك‌و دڵه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلامی‌و بنیاد نانه‌وه‌ی شارستانێتی بهشهرییو ده‌رخستنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی موسڵمانێتی‌و ته‌رجه‌مه‌ی نه‌خشه‌و پلانیش بۆ واقیعی عه‌مه‌لی ..
تاكه ڕێگای ڕزگاركردنی موسڵمانان‌و هه‌موو گرۆی ئینسانی یه له سهرنگومیو تیاچوون..
سه‌رچاوه‌كان:-
1-مدخل الی الفهم الاسلامی..تألیف – هشام البدرانی
2-ازمة الفكر المعاصر..ته‌ها جابر علوانی
3-الفكرالاسلامی تقویمه وتجدیده ..د.محسن عبدالحمید
4-ابن حزم..حول المنطق
5-مصادرالمعرفه فی الفكر الدینی والفلسفی..د.عبدالرحمن الزبیدی
6-المنطق..نڤله احمد الجبوری