ئەمریکاو مافی مرۆڤ !
23/03/2014 نوسەر: bzavpress

ئەمریکاو مافی مرۆڤ !


بۆئەوەی  ئەمریکا دروستبێت و ببێت بەکیانێکی تایبەت ٢٧ بیست وحەوت ملیۆن هندی سوریان کوشت و خاك وووڵاتەکەیانیان داگیرکرد، بۆئەوەی بەناوە ئەمریکا دایەنیبکات ١٤ چواردە ملیۆن ئەفریقی ڕەش پێستی کرد بەکۆیلە و لە یەفریقاوە گواستیانیەوە بۆ ئەمریکا تاوەکو خزمەتی خۆیان و ووڵات وسیاسەتە بۆگەنەکەیانبکات، لەڕێگای گواستنەوەی دەریاییدا پتر لە ٢ دوو ملیۆن ئەفریقی لە پانتایی زەریاو دەریاکاندا بەهۆی نالەباری ڕێگاکەوە خنکان و گیانیان لەدەستدا .
هەربۆئەوەی کە ئەمریکا خاکەکەی فراونتربێت زیاتر لە ١.٥ یەك ملیۆن ونیو مەکسیکی کوشت و خاکەکەیانیان داگیرکرد، و بۆ پاراستنی و فەرزکردنی سیاسەتی ئەمریکا لە جەنگی جیهانی دووەمدا زیاتر لە ٦ شەش ملیۆن مرۆڤی کوشت و ٣٠٠،٠٠٠ سێ سەد هەزار لەهیرۆشیماو ناکازاکی یاباندا کوشت .
هەربۆئەوەی کە ئەمریکا زیاتر بچەسپێت ٢ دوو ملیۆن خەڵکی ڤێتنامی کوشت، وبۆزیاتر دەسەڵاتی خۆی وچەسپاندنی بەسەر ووڵاتە هاوسێکانیەوە ٢٠٠،٠٠٠ دووسەدهەزارکەسی لە تینیداد و نیکاراگواو کوبادا کوشت ، و لەشەڕی ئەفغانستاندا لەساڵی ٢٠٠١ ەوە گەیشتۆتە زیاتر لە ١٥٠ سەدو پەنجا هەزارکەس و زیاتر لە ٤ چوارملیۆن کەس ئاوارەودەربەدەربوە، لە شەڕی حیراقدا زیاتر لە ٢ دوو ملیۆن کەس کوژراوە جگە لەو ووڵات وشەڕانەی کە بەناڕاستەوخۆ بەشداریکردوە بۆتە هۆی کوشتنی هەزەراهاکەسیتر و هێشتا ئەمریکا دەیەوێت بۆ خەڵکی بیسەلمێنێت کە دیموکراتیخوازە و بەزۆر دیموکراتیەکەی دەدات بەسەرخەڵکیدا و هەموو هێزو لەشکری بەوتەی خۆی بۆ مافی مرۆڤ تەرخانکردوە و دەیەوێت مافی مرۆڤ بپارێزێت، بەتایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .