م.عەلی باپیر
23/03/2014 نوسەر: bzavpress

م.عەلی باپیر" داوامان كردووە ئەمریكا بەفەرمی‌ داوای‌ لێ‌ بوردن بكات وقەرەبووی‌ مادی‌ و مەعنەویامان بكاتەوە.


لەیادی‌ 11ساڵەی‌ موشەكبارانكردنی بارەگاكانی‌ كۆمەڵ لەلایەن ئەمریكاوە، م.عەلی باپیر ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رایدەگەیەنێت: بەفەرمی‌ داوایان لە ئەمریكا كردووە قەرەبووی‌ مادی‌ و مەعنەوی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و كۆمەڵی ئیسلامی بكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سایتی رەسمی كۆمەڵی ئیسلامی، عەلی‌ باپیر راشیگەیاندووە: ئەمریكا لە ساڵی‌ 2003ستەمی‌ لەكۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ كرد و نزیكەی‌ 50 كادیری‌ كۆمەڵی‌ بەناهەق شەهید كردووە، لەكاتێكدا كۆمەڵ تەرەفی‌ شەڕ نەبووە.

م.عەلی باپیر باس لەوەشدەكات لە چەندین كۆبونەوەدا لایەنی‌ ئەمریكی‌ بە نافەرمی‌ داوای‌ لێبوردنیان لە كۆمەڵ كردووە، بەڵام كۆمەڵ داوای‌ كردووە ئەمریكا بەفەرمی‌ داوای‌ لێ‌ بوردن بكات قەرەبووی‌ مادی‌ و مەعنەویان بكاتەوە.