محەمەد ئۆجەلان: ئۆجەلان توشی نەخۆشی شێرپەنجەنەبووە
23/03/2014 نوسەر: bzavpress

محەمەد ئۆجەلان: ئۆجەلان توشی نەخۆشی شێرپەنجەنەبووە



محەمەد ئۆجەلان هەواڵی توشبوونی عەبدوڵا ئۆجەلان بەنەخۆشی شێرپەنجە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی ڕەتدەكاتەوە.

دوای ئەوەی دوو رۆژنامەوانی، رۆژنامەی خەبەر تورك تۆمارێكی دەنگیان بڵاوكردەوە لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی دەستگیركراوی پەكەكە، كە تێیدا باس لەتوشبوونی ئۆجەلان بە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات دەكات، گوایە لە زیندانی ئیمرالی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە. لەبەرامبەر ئەو هەواڵەدا محەمەد ئۆجەلانی برای سەرۆكی پەكەكە رایگەیان،پێش 17 رۆژ سەردانی ئۆجەلانی كردووە و بەهیچ شێوەیەكیش باسی نەخۆشییەكی بەو شێوەی نەكردووە . ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوانەی ئەو هەواڵە بڵاو دەكەنەوە نیەتیان باش نییە و خراپە.

لای خۆشیانەوە ئەو وەفدی بەدەپە و هەدەپەی سەردانی ئیمرالی دەكەن هەواڵی ئەو سایتە توركییەكانە رەتدەكەنەوە، كە بەبێ ئاگاداری ئەوان هەواڵی ناڕاست بڵاو دەكەنەوە، كەتێیدا باس لەوەدەكرێت عەبدوڵا ئۆجەلان پێشنیاری كردوە جێگری سەرۆكی میت كورد بێت، راشیدەگەیەنن؛ هەر هەواڵێك لەدەرەوەی لێدوانی فەرمی ئەو وەفدەوە بڵاو بكرێتەوە دورە لەراستییەوە.