24/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆکه مالیزیه‌که بزربوو به یه‌کجاری .
ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا دڵنیایدا به که‌سوکاری فرۆکه مالیزیه‌که‌ی که دوو حه‌فته له‌مه‌و پێش بزربوو گشتیان مردون و له ناو زه‌ریای هیندیدا که‌تونه‌ته خوار .
له دوای گه‌ڕانێکی فراوان و جیهانی بۆ گه‌ڕان به دوای فرۆکه‌ی جۆری ( MH370 ) ی که 239 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو بزربوو ئهومهو له گه‌ڕانێکی فراوان دا ئاگاداری گشت میدیا‌و که‌سوکاری بزر بووه‌کان کرایه‌وه که بێ هیوا بوون که به زندویی بدۆزرێنه‌وه بۆیه سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاریان کرد و داوای لێبوردنی لێکردن له‌و کاره‌ساته‌ی که ڕوویداوه له مێژووی فرۆکه‌وانیدا بۆ یه‌که‌م جار که فرۆکه‌یه‌ک به‌م شێوازه بزر بووبێت و نه‌توانرێت بدۆزرێته‌وه .