24/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دڵڕه‌ق
که‌ناڵێکی تیڤی به‌ریتانی دوو کچی بچوک که خوشک بوون مایه 5 و ئۆما 7 له ناو بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی له‌نده‌ن نزیک ڤیکتۆریا سته‌یشن دانا‌و به کامێرا وێنه‌ی گرت ،
ئه‌م دوو کچه وا پیشاندران که بزر بوون زیاتر له کاتژمێرێک به‌ڵام له 619 که‌س که به ته‌نیشتیاندا ڕه‌ت بوون ته‌نها یه‌ک ئافره‌تی پیر پرسیاری له مایه کرد بۆ وه‌ستاوی به ته‌نیا ، دایکی له پشت کامێراوه سه‌یری ده‌کردو بیری له بزربوونی ڕاستی ده‌کرده‌وه که کاتێک کچه‌کانی پێویستیان به یارمه‌تی بێت که‌س نیه له‌و کۆمه‌ڵگایه دڵڕه‌قه یارمه‌تیان بدات .
به‌رنامه‌که‌یان خسته بواری لێکۆڵینه‌وه تاکو مامۆستایانی بواری کۆمه‌ڵگه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن ئاخۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگای به‌ریتانی بۆ هه‌رکه‌س خه‌ریکی ژاینی خۆیه‌تی و که‌س ئاوڕ له‌که‌س ناداته‌وه ، ده‌بێت چ شتێک وای لێکردبن که یارمه‌تی خه‌ریکه کۆتای دێت ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به منداڵیش .