چەند نمونەیەك لەپەشیمانی زانایانی عیلمی کەلام و فەلسەفە
25/03/2014 نوسەر: bzavpress

چەند نمونەیەك لەپەشیمانی زانایانی عیلمی کەلام و فەلسەفە


چەند نمونەیەك لەپەشیمانی زانایانی عیلمی کەلام و فەلسەفە . .  لەوزانستانە و نمونەکانیان،
وچەند باسێکی تر لەبارەیانەوە .

بسم الله الرحمن الرحیم 


١_ئیمامی غەزالی دوای ئەوەی دەچێت بع حیجاز و لەوێ ئەهلی حدیث دەبینێت بۆی دەر دەکەوێت کە فەلسەفە دژی ڕێباز پیرۆزی ئەهلی سوننە و جەماعەیە . لەپاش ئەوە کتێبی {ته هافوت فەلسەفە} دەنوسێت . دوابەدوای ئەو{ابن رشد} دێت و {تەهافوت تەهافور} دەنوسێت و دەڵێ غەزالی نەی پێکاوە و لەفەلسەفە نەگەشتووە.

٢_ئیمامی جوەینی بەقوتابیەکانی دەڵێت خۆتان خەریك مەکەن بە عیلمی فەلسەفەوە ، چوونکە ئەگەر بزانن کەلام و فەلسەفە ئێمەی خستە چ چاڵێکەوە وەچۆن تەمەنی فەوتاندنین ئەوە توخنی نەدەکەوتن ،وەلەسەرەمەرگیشدا دەڵێ خوایە لەسەر عەقیدەی دایکم بممرێنە .

٣_ ئیمام ئەبی حەسەنی ئەشعەری لەکتێبی {الابانه فی اصول الدیانه}  دەفەرموێ ٤٠ چل ساڵ معتزلة لەپاشی ئەوە چوومە سەر مینبەر و وتم خەڵکینە چۆن ئەم پۆشاکانە لەبەرم دادەماڵم ئاوا بەرگی معتزلة بوونم لەخۆم کردەوە و وازم لەو ڕێبازە هێنا.

* شێخ ئیبن تەیمیە دەفەرموێ :{ کەسی عاقڵ پێویستی بە عیلمی کەلام و مەنطق نیە و  وەدەفەرموێ عیلمی کەلام کۆمەڵێك یاساو دەستووری فاسدو بێ کەڵکە لەلایەن ناودارانی ئەم بابەتەوە ڕەواجی پێدراوە } مجموع الفتاوی ج٥/لا١٤٤
وەهەر بۆیە ئیمامی شافیعی دەفەرموێ هەرکەسێک وازی لە زانستی قورئان و سونەت و فیقهـ و .. . . هتد زانستەکانی ئەم دینە هێنا و شوێنی عیلمی کلام کەوت بیگێڕن بەناو شاردا بەسواری گوێ درێژێك و بەهەر کوێدا ڕۆشت باخەڵکی بەنەعل لێــی بدەن .

*وەبزانن عاقیدەیەکی زۆر جوانمان هەیە بۆ ئەو زانستانە  دەفەرموێ :{العمل به جهل و الجهل به علم}
وە دیسان شیخی ئیسلام ئیبنو تەیمیە دەفەرموێ کەدەڵێــی :{ المتکلمین} واتە :{ الملاحدة} چوونکە وتەکانیان بەرهەمی عەقڵە..

*وەابو یوسف دەفەرموێ :{ من طلب الدین بالکلام  فقد تزندق}.

٤_عبدالحمید خسرو شا کەقوتابی فخردینی رازییە ڕۆژێکیان کەسێك لێــی دەپرسێ  عەقیدەت چۆنە؟
لەوەڵامدا دەڵێ : چۆنە . . چۆنە. .  چۆن ... پاشان وتی والله هەموو ژیانم لەفەلسەفەدا ڕۆشت ئێستا نازانم فریای چی بکەوم.
*وەدەبینین ئەهلی عەقڵ مەسائیلە غەیبیەکان و شتە نادیارەکان بەعەقڵ لێك دەدەنەوە و دەیان شێوێنن ،ملائکە بەعەقڵ لێك دەدەنەوە و کاتێك جبریل (علیه السلام) دێت بۆلای پێغەمبەری خوا _صل الله علیه وسلم_ پێـی دەڵێن عەقڵێکی فەعال .!!!!!! سبحان الله 
وەشەیطان لای ئەوان بەشەهوەت و غەریزە نەفسیەکان لەقەڵەم دەدەن .
وەهەروەها لەزانستی اصول دا باسی ئەهلی عەقڵمان زۆرە لەمەسەلەی پاداشت و سزا کەدەڵێن ئەگەر پێغەمبەرانیش _علیهم السلام_ نەهاتنایە ئەوە مرۆڤ لەو دونیا پاداشت و سزایان هەر دەبێت .کە ئەوەش پێچەوانەی قورئانە :{ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا} سورة الإسراء (15)
 .

وەئیمامی ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێبێت لەهەر جێــیەکدا ئەهلی کەلام دانیشتنایە ئەوە گوێـی دەگرت و ئەو شوێنەی بەجێ دەهێشت.

وەئیمامی عەلی _رضیی الله عنه_ دەفەرموێ ئەگەر دین بەعەقڵ بوایە دەبوو لەکاتی مەسحی خوفدا مەسحی ژێر خوفەکانمان بکردایە نەك سەرەوەی خوفەکان چوونکە ژێری زیاتر پیس دەبن .!!

*جابزانن معتزلة بەهۆی زیادە ڕۆیــیانەوە دەگەنە ئەوەی کەدەڵێن : ئەگەر عەقڵ هەر شتێکی بەلاوە باشبوو ، ئەوە واجبە لەسەر خوای گەورە بەپێــی عەقڵ سزاو پاداشتیان بداتەوە ،نعوذبالله .

هەربۆیە شیعاری معتزلة ئەوەیە کەدەڵێن : العقل سلطان والنقل سلطان اذا تعارض قدم العل. واتە عەقڵ و نەقڵ هەردووك بەڵگەن کاتێك پێچەوانەی کەوتە نێوانیان ئەوە عەقڵ پێش دەخرێت بەسەر نەقڵدا .!! خوای گەورە پەنامان بدات . 

ئیمامی طەحاوی ڕەحمەتی خوای لێبێت ، دەفەرموێ : کەلام و مەنطق و فەلسەفە و ئەو جۆرە عیلمانە وەك حوشترێکی لەڕی ضعیف وایە لەسەر شاخێکی زۆر بەرز و سەخت بێت !! هەوڵی بۆ بدەی دەگەی پێــی سێر دەکەی هیچ گۆشتی پێوە نیە ،! واتە گەشتی بەهیچ و ئەگەر بێت و نەشڕۆی بۆی هەر هەمان شتە و نەگەشت و ی بەهیچ !! واتە خوێندن و نەخوێندنی یەک شتە .!

عقیدة الطحاویة ج١،لا٣٣٠