25/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موجاهیدانی زاهیدان سەربازێکی ئێرانیان لە سێدارە دا لەتۆڵەی مەلایەکی ئەهلی سوننەت
لە رۆژی نەورۆزدا لە تۆڵەی مەلایەکی ئەهلی سونەتدا سەربازێکی ئێرانی بە دەستی موجاهیدانی زاهیدانی لە سێدارە درا، ئەوگروپە پێشتر پێنج سەربازیان بە دیل گرتبوو لەحەقی خوێنی ئەو مەلایەدا یەكێکان لە سێدارە درا ئەو گروپە داوای ئەوەی کردوە کە لاشەی ئەو مەلایان بدەنەوە تا لاشەی سەربازەکە رادەستی سوپای ئێران بکرێتەوە ، هەروەها لە راگەیاندنێکی تردا رایانگەیاندوە: ئەگەر ئەو زیندانەنی ئەهلی سوننەت ئازاد نەکەن لەسەر کێشەی سەلەفی بوون گیراون ئەوا ئەو چوار سەربازەی تریش لە سێدارە ئەدەین، ئەمە لە راستیدا بۆیەکەم جارە لە زاهیدان هاوشێوەی کاری وا دەرحەق بەرانبەر رژێمی شیعەنشینی ئێران بکرێت، کە چاودێران پێیان وایە ، تارادەیەك ئێران لە مەودوا دەست دەپارێزێت لە موسڵمانانی ئەهلی سوننەت لە ئێراندا ، ناوی ئەم گروپە بەناوی سوپایی دادپەروەری ئێران ناویان لە خۆیان ناوە.