ئێستا لە جاران زیاتر خەڵکی  دوای ئیخوانولموسلمین دەکەون
25/03/2014 نوسەر: bzavpress

ئێستا لە جاران زیاتر خەڵکی دوای ئیخوانولموسلمین دەکەون

لە ماوەی ڕابوردا ئیخوان موسلمین لە %50 پێکهاتەی گۆمەڵگای  میسر بوو، زیاد لە پینج ملیۆن نوخبەی ئیخوان  هەڵسوراوی ئەو  قوتابخانە سیاسی و فیکریە بوون لە میسردا، لە ئێستادا زۆر لە جاران زیاتر سۆزی خەڵکی  بۆئیخوان جوڵاوە رۆژ بەرۆژ لاینگرانی ئەو  حیزبە لە هەڵکشاندایە، جێگای  ئاماژە پێکردنە ، سۆفیەکانی  باشوری میسر پشتگیری  کودەتاچیەکان دەکەن ، بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی ئەسوان و لوکسورن .. عەلمانیەکان لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیەکانیاندا  بۆ دژایەتی ئیخوان پشتیان بە سۆفیەکان بەستوە. بۆ ئەم مەبەستە  خەڵکی ناوچەکانی پۆر سەعید و  ئەسکەندەریە کە زیاتر بە عەلمانی ناسرابوون ئێستا  لە خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پشتگیری لە ئیخوان دەردەچن ..