بڕیاری کوشتن
27/03/2014 نوسەر: bzavpress

بڕیاری کوشتن


لەجیهاندا بەشێوەیەکی گشتی لەهەموو چینوتوێژێکدا خەڵکی دژی کوشتنن، بەکافرو موسڵمان و گاورو جولەکە و بوزی ودینە ئاسمانی و دروستکراوەکان لەهەموو سایت و ڕۆژنامەو گۆڤار و کەناڵە ئاسمانیەکاندا ئەوپەڕی دژایەتیکردنی کوشتن ڕاگەیەندراوە و زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی دژی کوشتنی مرۆڤ وەستاونەتەوە .
بەڵام ئەمانە تەنها قسەو سەردێڕو بابەت و نوسین و چەلەحانێیە وهیچیتر، کە بەشێوەیەك هیچ سودێك و بەرهەمێکی نەبوە لەهیچ ووڵاتێکدا، مەگەر تەنها ئەوەنەبێت کە سودی بۆ دوژمنانی ئیسلام لە گاوروجولەکەکان هەبوە ، ئەوسودەش تەنها بۆئەوانەو لەووڵاتی ئەواندا بەروبومی دەرکەوتوە، چونکە وەکو ووتمان تەنها قسەو باس و سەردێڕوبابەتە و ڕەشکردنەوەی کاغەزی سپیە و تەنها بۆئەوەیە کە نابێت موسڵمان کافربکوژێت !
ئەم وتنەوەیە کە بوە بەسەردێڕوبابەت و چەنەحانێی ناوکەناڵەکان، بۆئەوەیە کە گێلە موسڵمان باوەڕی پێبهێنێت و خۆیان لە کوشتن بەدەستی موسڵمانان بپارێزن، بەڵام کاتێك کە کافرو بێباوەڕو ئەڵقە لەگوێیەکانی ئەوان موسڵمانان دەکوژن و دەیانگرن و دەربەدەریان دەکەن کەس نیە نقەی لیوەبێت و نوزەیەکیش ناکەن وەکو سەگێکی ماڵی دەستی خاوەنی کە بیەوێت شتێك بەخاوەنەکەی بڵێت و بنوزێتەوە .
لەهەرکوێەکی دونیادا بگەڕێت موسڵمانان ژێردەستەن و دەگیرێن و دەکوژرێن و دەربەدەردەکرێن، سەگەکانی بەناوی مافی مرۆڤەوە حەپە لەدەمیان نایەتەدەرەوە و ئەوهەموو لەشکروسوپایە جیهانیەی کە هەن لەهیچ لایەکەوە هەنگاوێك نانێن بۆئەوەی کە بڵێن ئەوکارە دیکتاتۆریەو ناڕەوایەو نادروست و نادیموکراسیە، بەڵکو چاوی خۆیانی لێدەنوقنن و گوێی خۆیانی لێکەڕدەکەن .
لەبۆرما سەدان موسڵمانیان بەناهەق کوشت وهەزارانیان دەربەدەرکرد، لە ئەفریقیا بەهەمان شێوە و بەناشرینترین شێوە موسڵمانان دەکوژن و دەربەدەریان دەکەن، ئەوا لەسوریا زیاتر لەدووساڵە کوشتاری موسڵمانان دەکرێت و دەربەدەردەکرێن بی ئەوەی کە هیچ حوکومەت و زلهێزێکی دونیا هەنگاوێکی نابێت لەبەرژەوەندی خەڵکی فەقیروهەژار، تەنهاو تەنها کاتێك کە موسڵمانێك کافروبێدینێك یان فاسد و تاوانبارێك دەکوژێت هەموو دونیا بەیەك دەنگ و بەیەك ڕەنگ دەکەونە حەپە حەپ و وەکو سەگ بەموسڵمانان دەوەڕن و دەڵێن نابێت چۆن دەبێت خەڵکی بکوژیت ! خەڵکی هەرچی بڵێت و بیکات تۆ هەقی کوشتنت لەسەری نیە و بۆت نیە بیکوژیت، لەهەموی ناخۆشتر ئەوەیە کە خەڵکانێك بەناوەی ئیسلامی و موسڵمانیەوە لە کافرەکان زیاتر دەحەپێت و دەمدرێژی دەکات و ئەوقسانەی کە کافرو دوژمنانی دین نایزانن ئەوان بۆیان دەهۆبننەوەو دەیڕازێننەوە بۆیان و دەریدەبڕن، بەهەموشێوەیەك بەرەنگاری لە کوفرە ئیلحاد دەکەن و دژی ئیماندارو موسڵمانان دەوەستنەوە بەناوەی ئەهلی سەلەف و بەناوەی دیموکراتیخواز ومیانڕەو و چەندین ناویتر کە خوای گەورە ئەوناوانەی لەموسڵمان نەناوەو تەنها بۆخۆیان دروستیانکردوەو بیدعەیەکی قەولی زوورە کە کاروکردەوەی موسڵمانانی لەڕێی ئیمان پێدەبەنە دەرەوە .
لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ هەموو موسوڵمانێکی بەغیرەت و خاوەن هەڵوێستی شیاو کە زۆرێك لە سایت و بابەتەکانیاندا ناخۆشی و ناڕەحەتی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوکارە قێزەونەی ئەم ڕۆژانەی میسر کە لەلایەن کودەتا چیە کافرە مەلعونەکانەوە بڕیاریانداوە کە ٥٢٩ پێنسەدوبیستونۆ موسوڵمانی ئیماندار لەسێدارەبدەن و بەبیانوی ئەوەی کە خراپەکارن و شەقم دەجوڵێنن دژی دەسەڵاتدار، کە ئەوبیانوەش وەکو کورد واتەنی دەڵێت [ بیانوی تڕ نانی جۆیە ]، کەتەنهاو تەنها بەهۆی ئەوەوەیە کە دەڵێن { ربي اللە } یان وەکو خوای گەورە دەفەرموێت { وما نقموا منهم الا ان یۆمنوا باللە العزیز الحکیم } تەنها ڕق وکینەیان لەبەر ئەوەیە کە ئیمانیان بە دیموکراتی و قسەی درۆو پڕوپوچ وبێ مانا نیە و ئیمانیان تەنها بەخوای تاك وتەنها هەیە .
بۆهەموو ئەوانەی کە موسڵمانن و حیزبی ئیسلامین، بەسە تاکەی تێناگەن ! ئەوە هەمووی قسەیەو بەگوێی ئێوەدا دەدرێت و هەڕەشەیە بۆ ئێوە کە ئیخوانولموسلمین میانڕەوترین هێزو لایەنی ئیسلامیە لەجیهاندا بەودەردەی دەبەن ئێوە لەوان خۆشەویسترو پاوچاکترنین ئەگەر هەرکاتێك بگەن بەدەسەڵات لەوان باشتر ڕەفتارتان بەرامبەرناکەن و بەبەزەییترنابن بەرامبەرتان لەو موڵمانانەی میسر، تاکەی یەکناگرن و خۆتان شوێنکەوتوانتان دەخەڵەتێنن و دەیانفرۆشن بێ ئەوەی کە نرخەکەی خۆیشیان بزانن چەندیان کردوە بۆئێوەی کورسی پەرست و پارەپەرست و دونیا پەرست .
بۆ کافران وبیباوەڕان لەوکارە دڕندانەیە دەکەن کە دژ بە ئەهلی ئیسلام و ئیمانداران و مرۆڤایەتی کراوە  و ئەوانەی کە پشتگیری لێدەکەن ئێوەش لەوان شەریفترنین و مەردترنابن لەوان بەرامبەر بە ئیمانداران، تاکەی دونیا تێكدەدەن و بینای خوا دەڕوخێنن و مرۆڤەکان لەسەر بیروڕای جیاواز دەکوژن ؟ بەخۆتان دەڵێن دیموکراسیخواز و داکۆکیکەر لەمافی مرۆڤ ! کامەیە دیموکراسیەکەتان ؟ کامەیە مافی مرۆڤەکەتان و تاکەی خۆڵ دەکەن بەچاوی خەڵکیداو دەیانگەوجێنن ؟
بۆخەڵکی ئاسایی و بەناو موسڵمانەکان : تاکەی دەنگ دەدەن بەو دڕندانەی کە خۆێنتان دەمژن و خۆتان دەفرۆشن و خاکتانیان داگیرکردوەو بەروبومی ووڵاتەکەتان دەدزن و گیرفان و ئارەزوی خۆیانی پێتێردەکەن ؟ تاکەی بیرناکەنەوەو بەرامبەر بەو هەموو زوڵمەی کە لێتان دەکرێت بەئاگانایەنەوەولەخەو هەڵناسن ؟