28/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پاسێكی خوێندكارانی زانكۆ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی- چه‌می رێزان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی – سه‌یرانگای چه‌می رێزان پاسێك وه‌رگه‌ڕا كه 18 خوێندكاری كوڕ و كچی كۆلێژی زانسته رامیارییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵی تێدابوو و بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌و خوێندكارانه كه له ره‌گه‌زی كوڕه و دانیشتووی شاری سلێمانییه، هه‌روه‌ها برینداربوونی 17 ی تریان.
نه‌قیب به‌رهه‌م شێرزاد به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی قه‌زای دوكان راگه‌یاند: هۆكاری وه‌رگه‌ڕانی پاسه‌كه له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵ بووه و دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی پۆلیسی پیره‌مه‌گرون و دوكان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه برینداره‌كان بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی حاجی تان گواستراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون و ئه‌و خوێندكارانه‌شی برینه‌كه‌یان سه‌خته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی براون، هه‌روه‌ها ته‌رمی ئه‌و خوێندكاره‌ش كه گیانی له‌ده‌ستداوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.