دوو قەشەی گەورە لە ڤاتیکان لەسەر دزی دەستگیر دەکرێن
28/06/2013 نوسەر: bzavpress

دوو قەشەی گەورە لە ڤاتیکان لەسەر دزی دەستگیر دەکرێن

ئەمڕۆ هەینی ٢٨/٦/٢٠١٣ دەزگاکانی  حوکومەتی ئیتالی ڕایگەیاند، کە دوو بەرپرسی باڵای "ڤاتیکان" لەسەر گەندەڵی و دزی  دەستگیرکراون..ئاماژەی بەوەدا کە تێوەگلاون لەسەر دزینی پارە،  ئەو دوو بەرپرسە باڵایە  لە پەیمانگایەکی ئاینی لە ڤاتیکان وانەی ئاینی دەڵێنەوە لە ئێستادا، هۆکاری دەستگیر کردنەکەشیان دەگرێتەوە بۆ ئەو پارە زۆرەی کە دزیویانە لە "بانکی ڤاتیکان"، ئەوبانکە تایبەتە بەو خوێندکارانەی کە لەڤاتیکان دەخوێنن و پاشان دەبنە  قەشە..

ئەو دوو بەرپرسە باڵایە لە پلەی "ئەسقوفدان" واتا خاوەنی بڕیارن لەگەڵ پاپای ڤاتیکانداو یەکێکیان ناوی" مونسينيور نونزيو سكارانو"یە ئەمرۆ کەنەڵەکانی  راگەیاند ناسنامەکەیانی ئاشکرا کردو ئەوی تریش ناوی" جيوفانی ماريا زيتو" کە پێشتر ئەمیش لە دەزگای ئیستخباراتی ئەو ووڵاتەدا کاری کردوە، هەردوکیشیان ئیتالین.