28/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆنترین قورئان له چین دۆزرایه‌وه
قورئانێكى كۆن كه بۆ سه‌ده‌ی (١١)ی زایینی ده‌گه‌رێته‌وه له پارێزگای "دونشیانگ"ی چین دۆزرایه‌وه. ئه‌و قورئانه له پارێزگای دونشیانگ له ناوچه‌ی گانزۆ له باكووری رۆژئاوای چین دۆزرایه‌وه. ئه‌و قورئانه وه‌كو كۆنترین به‌رگی قورئان له جیهان هه‌ژمار.
ده‌كرێت و (٥٣٦) لاپه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت له سه‌ر به‌رگی سه‌مه‌رقه‌ندی نووسراوه‌ته‌وه و به پێی به‌ڵگه‌كان ئه‌و قورئانه له سه‌ده‌ی (١٤) له شاری سه‌مه‌رقه‌ندی ئۆزبه‌كستان گواستراوه‌ته‌وه چین. ئه‌و قورئانه كه له مزگه‌وتی "جیه‌تسی"ی ناوچه‌ی گانزۆ دۆزراوه‌ته‌وه.
كارناسان و شاره‌زایان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و قورئانه په‌یوه‌ندی به سه‌ده‌كانی (٨-١١)ی زایینی بێت و له سه‌ر كاتی ئاماده‌بوونی ئه‌و قورئانه رێكنه‌كه‌وتوون و جیاوازی و ناكۆكی له نێوانیان هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س له سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن ئه‌و قورئانه په‌یوه‌ندی به سه‌ده‌ی (٩)ی زایینی هه‌یه.