28/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەسارەیەکی وەک زەوی دۆزرایەوە
تۆماس باركلی گه‌ردونناس له سه‌رنته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌یمس كه له ژێر چاودێری ئاژانسی هه‌واڵگری ئاسمانی ناسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌كی هاوقهباری زه‌وی له ناو گه‌له ئه‌ستێره‌ی ڕێگه‌ی شیری ڕاگه‌یاند.
باركلی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌ی له كۆنگره‌ی تایبه‌ت به گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ڕاگه‌یاند هه‌رچه‌نده زانیاری ته‌واوی ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌كه نه‌خستۆته ڕوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
هه‌ساره‌كه به ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كی قه‌زه‌می سوردا ده‌سوڕێته‌وه.
هه‌ساره‌كه له خولگه‌یه‌كی ناوه‌ندا به ده‌وه‌ری ئهستێرهكهیدا ده‌سوڕێنه‌وه، واته گه‌رمیه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه كه تێیدا ئاو له دۆخی شلیدایه (هه‌ساره‌كانی پێشوتر خولگه‌كانیان مامناوه‌ند نه‌بووه بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ئاو بون یان به‌هۆی زۆر نزیكی هه‌ساره‌كه‌وه له دایكه ئهستێرهكهیهوه له دۆخی گازیدا بوون یان به‌هۆی زۆر دوریه‌وه له دۆخی ڕه‌قیدا بوون).
نیوهترهی هه‌ساره‌كه 1.1 ئه‌وه‌نده‌ی زه‌ویه. تا ئێستا بچوكترین هه‌ساره كه دۆزرابێته‌وه نیوهترهكهی 1.4 ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی بووه‌و به‌ناوی (Kepler-62f)و به ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كدا ده‌سوڕێته‌وه كه 1200 ساڵی تیشكی له زه‌ویه‌وه دوره.
ئه‌ستێره سوره‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه خاوه‌نی 5 هه‌ساره‌ی تره.