29/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌رێمی كوردستان: سبه‌ينێ دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت كه له سبه‌ێنێوه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار ده‌ست پێده‌كات.
دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له سبه‌ینێ وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دابه‌شكردنی موچه‌ش به‌پێی ئه‌و خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت كه دايڕشتوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی ره‌سمی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی پلان دانان موچه‌ی مانگی ئازار وه‌رده‌گرن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ره‌شید تاهر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ده‌ستپێده‌كات و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو كه له‌یه‌كه‌م رۆژی دابه‌شكردنی موچه‌دا وارسی شه‌هیدان و خانه‌نشینان موچه وه‌رده‌گرن، پاشان وه‌زاره‌ته‌كانی تر به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی موچه وه‌رده‌گرن.