حكومه‌تی هه‌رێم دوو رۆژی مانگی نیسان ده‌كاته‌ پشووی ره‌سمی
29/03/2014 نوسەر: bzavpress

حكومه‌تی هه‌رێم دوو رۆژی مانگی نیسان ده‌كاته‌ پشووی ره‌سمی


حكومه‌تی هه‌رێم دوو رۆژی مانگی نیسان له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كاته‌ پشووی ره‌سمی.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ یه‌زیدیه‌كان رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو  رێكه‌وتی 2ی 4ی 2014 پشووی‌ ره‌سمی‌ ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه‌ رۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو تریش له‌یادی ئازادكردنی‌ عێراقدا كه‌ ده‌كاته‌ رێكه‌وتی 9ی 4ی 2014 به‌هه‌مان شێوه‌ پشوی فه‌رمی ده‌بێت له‌ ته‌واوی‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
وته‌بێژی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و بڕیاره‌ پێشتر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌.