29/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆپیشاندانی میسرییه‌كان له ئه‌مریكا
میسرییه‌كانی ئەمریکا له واشنتۆن رێپێوانێکیان بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان بۆ پێنجسه‌د و بیست و هه‌شت كه‌س له‌لایه‌ن دادگای میسره‌وه رێكخست.
ژمارەیەکی لە میسرییانەی لە ئەمریکا دەژین کە چەندین ئەمریکیشیان لەگەڵ بوو، رێپێوانێکیان رێكخست و بەرەو باڵوێزخانەی میسر لەو وڵاتە بەڕێکەوتن.
لە رێپێوانەکەدا ده‌ركردنی سزای له‌سێدارەدان بۆ ٥٢٨ کەس له‌لایه‌ن دادگای میسره‌وه سەرکۆنە کرا و ئەو کارە بە ھاندانی توند‌و تیژی لە قەڵەم درا.