شەریعەت هێڵی سورە .. دروشمی خۆپیشاندانی ئەمرۆی میسر بوو
28/06/2013 نوسەر: bzavpress

شەریعەت هێڵی سورە .. دروشمی خۆپیشاندانی ئەمرۆی میسر بوو


ئەو حیزب و لایەن و هێزانەی کە پشتگیری  سەرۆك محمد مورسی دەکەن ، ئەمڕۆ ٢٨/٦/٢٠١٣ هاوپەیمانیەکیان دروست کرد بۆ پشتگیر سەرۆك محمد مورسی لە ژێر ناونیشانی "شەریعەت هێڵی سورە" هەر ئەمرۆ لە دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی رابیعەی عەدەویەوە لە گەڕەکی نصر لە قاهیرە خۆپیشاندانێکی ملیۆنیان رێکخست.
لەلایەن خۆشیەوە  جەماعەتی  ئیخوان موسلمینی میسر لە بەیانامەیەکدا  روونی کردوە: کە ئەو خۆپیشاندانە ملیۆنیە بۆ پێشتگیری شۆرشی گەلی میسرەو وە خۆپیشاندانەکەش پێکهاتەی ئەو هێزو لایەن ئیسلامیەنیە کە زۆرینەی پێکدێنن، جەختیشیان لەسەر ئەوە کردوە کە محمد مورسی سەرۆکی هەڵبژێراوی گەلەو ئەو خاوەنی شەرعیەتە، بە توندی دژی عەلمانیەکان و گروپەکانی فلول و ئەوانەی کە هۆکاری دروستکردنی فیتنەو ئاژاوەن لە ووڵاتەدا وەستانەوە دروشمی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری بەرزکرابووە ، سەروەری شەریعەتیش جەختی لەسەر کرایەوە.