31/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دادو گەشە یەکەمە و بەرەندەی ٢٦ لیستی تورکیایە
ئەنجامە بەراییەکانی شارەوانیەکانی تورکیا پێشکەوتنی پارتی دادو گەشە ی رجب طیب ئەردوغان نیشان دەدات.
تا ئێستا ٢٤%ی دەنگەکان جیا کراونەتەوە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا باس لە پێشکەوتنی پارتی دادو گەشە دەکەن بە بەدەستهێنانی ٤٣% بۆ ٤٨% ی دەنگەکان.
پارتی دادو گەشە ئامانجیان لەم هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیادا ئەوە بوو کەوا دەیانەوێت دەنگەکانیان وەک هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ساڵی ٢٠٠٩ بێت یاخود زیاد بکات.
پارتی دادو گەشەی تورکی لە هەڵبژاردنەکانی چوار ساڵ لەمەو پێش ٣٨،٨%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا بوو.
لەهەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا لەکاتێکدا پارتی دادو گەشە ٤٨%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە کە یەکەم هەڵبژاردنە لەدوای ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردووە، کە دژی حکومەتەکەی ئەردۆغان ئەنجام درا.
تورکیا ماوەی ساڵێکە ناڕەزایەتیەکی زۆری تێدا هەیە لە دژی حکومەتەکەی ئەردۆغان، چەندین کاری گەندەڵی لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە ئاشکرا کرا.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کەوا هەڵبژاردنی شارەوانیەکان وەک ڕیفرادنۆمێک وایە بۆ دەرکەوتنی خۆشەویستی ئەردۆگان لەلان اگەلی تورکیاوە.
نزیکی ٥ مانگی دیکە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش گرنگیەکی زۆر دەداتە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان.
رجب طیب ئەردۆگان ئەمڕۆ لەنێوەندی هەوادارەکانی پارتی دادو گەشەدا دڵنیایی دایە هەوادارەکانی کەوا دڵنیایە لە سەرکەوتنی پارتەکەی.
ئەمڕۆ نزیکەی ٥٠ ملیۆن دەنگدەر لە ٢٠٠هەزار بنکەی دەنگدان دەنگی خۆیان خستە سندوقەکانی دەنگدانەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە شارەوانیەکاندا.
چاوەڕی دەکرێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە نیوەی شەودا رابگەیەنرێت.
هەروەها .. کاک بەڵێن ئیبراهیم لە نیزکەوە لە ئامێد بە بزاڤی ڕاگەیاند ووتی : بهپێی ئهوهی كهمن دهزانم و ئهمڕۆ له نێو پارتی هودا پارتا بووم سهیری ههواڵهكانمان كرد AKP یهكهمی ههموو لیستهكانه له نێو 26 لیستدا وه ئهوهی بهگرنگهوه دهبیریت و بهپێی ئهو ههواڵانهی كهبڵاوكراونهتهوه پارتهكهی ئهردوغان شارهوانی شاری (وان ) لهدهست بهدهپه وهرگیراوهتهوه و هاوڵاتیانی شاری وان دهنگی خۆیان داوه AKP ئیستەنبوڵ: ئاكەپە یەكەمە و جەهەپە دووەم ئەنقەرە: ئاكەپە یەكەمە و جەهەپە دووەم ئەزمیر: جەهەپە یەكەمەو ئاكەپە لە پلەی دووەم دێت ئورفا: ئاكەپە یەكەم و بەدەپە دووەم ئامەد: بەدەپە لە پێشەو ئاكەپە لە پلەی دووەم دێت وان: ئاكەپە بە پلەی یەكەم دێت و بەدەپەش پلەی دووەمی گرتووە دێرسم: بەدەپە یەكەم و جەهەپە دووەم
هەروەها چاودێران پێیان وایە .. ئەوە حیزبی دادو گەشە نیە بەتنها چۆتە هەڵەبژاردنەکان ، بەڵکو- رەجەب طیب ئۆردۆغانە خۆی بەتەنها لە هەڵبژاردنەکاندا کار ئەکتەرە.