28/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وشیار زێباری: پشتگیری شیعەی ئێران و حیزب اللە دەکات بۆ هاوکاری رژێمی ئەسەد
وشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ
به‌رگری له شه‌ڕكردنی چه‌كدارانی شیعه‌ی عێراق ده‌كات دژ به ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی زێباری له ستۆكهۆڵم كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و
دانی به‌وه‌دا نا كه "چه‌كدارانی شیعه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی
حیزبوڵای لوبنانی" له سوریا ده‌جه‌نگن و وتویه‌تی: "ژماره‌ی ئه‌و
چه‌كدارانه سه‌دان كه‌سه".
زێباری پاساوی بۆ به‌شداری ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌ڕی سوریا
هێناوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه: كه چه‌كدارانی سوننه‌ش له وڵاتانی
كه‌نداو له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شدارن و فه‌توای سوننی-ش هه‌یه
له‌وباره‌یه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌رزاوی ده‌ریكردوه بۆ جیهاد له سوریا.