01/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا" سزای ئه‌و حیزبانه بده‌ن كه ناهێڵن ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا جێبه‌جێبكرێت
: پێویسته شه‌ڕ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بكه‌ین نه‌ك بودجه‌و نه‌وت
رێكخەری گشتی بز‌ووتنەوەی گۆڕان رایده‌گەیه‌نێت، پێویسته له‌باتی شه‌ڕكردن له‌سه‌ر بودجه‌و نه‌وت كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بكرێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت: "هەمو‌و چاكسازییەك لە هەولێرەوە دەستپێدەكات".
له وتارێكیدا كه له‌دوا رۆژی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشكه‌شی كرد، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر بنێرم، كه به‌رپرسیارێتی مێژوییان له‌سه‌ره و هه‌مو چاكسازیه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئومێدمان وایه ئه‌مجاره خه‌ڵكی هه‌ولێر به گه‌رمی به‌شداری بكه‌ن له هه‌ڵبژاردندا و له هه‌مانكاتدا ده‌بێت سزای ئه‌و حیزبانه بده‌ن كه تاكو ئێستا به‌رپرسیارن له‌وه‌ی ئه‌م دۆخه خراپه له كوردستانی عيراقدا دروست بوه".
نه‌وشیروان مسته‌فا راشیگه‌یاند: "خۆزگه ئیجرائاتی قانونی و ئیداری هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌واو ده‌بو هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌كو پارێزگایه‌ك ئه‌مجاره به‌شداری ده‌كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له كوردستانی عيراق، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م و ته‌مه‌نای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگایه‌كی نمونه‌یی له‌ڕووی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان و له‌ڕووی گه‌شه‌كردنی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ڕوی ژیانی دیموكراتی له‌ناو هه‌ڵه‌بجه".
وتیشی :"ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌بێت هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نه‌مامێك رێك و ره‌وان هه‌ڵبسێت نه‌ك به خواری، دوای به‌كه‌س چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێت، ئێمه به گیانێكی له خۆبردوانه‌وه هه‌ر له ئێستاوه ئاگاداری هاوڕێكانی خۆمان كردوه له هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا بێت كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئیجرائاتی قانونی و ئیداری ته‌واوبێت و هه‌یكەلێكی وای بۆ دابنرێت كه ببێته پارێزگایه‌كی نمونه‌یی نه‌ك هه‌ر به ته‌نها له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو له هه‌موو عيراقدا".
راشیگەیاند: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوچه دابڕاوه‌كانه‌وه هه‌بێت ئێمه ته‌نها له كه‌ركوك لیستمان دروستكردوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێین، ئه‌و ناوچانه به‌لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه خاڵی مه‌ركه‌زییه، به‌لامانه‌وه زۆر گرنگه كه هه‌موو جوهدی كورد ته‌رخانبكرێت له‌بری ئه‌وه‌ی له سه‌ر نه‌وت و پاره و بودجه شه‌ڕبكه‌ین، له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان كاربكه‌ین و له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندین به‌رنامه ئاماده‌كراوه".
له كۆتایی وته‌كه‌یدا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی:"ئومێدم وایه به گه‌رمی به‌شداری بكه‌ن و ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له كوردستانی عیراقدا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژویی زۆر گه‌وره‌دایه، ئێمه هه‌ڵبژاردنێكمان كرد، به هه‌موو كه‌موكوڕی و عه‌یبه‌كانیه‌وه، توانی گۆڕینێك له هاوكێشه‌ی سیاسی له كوردستانی عیراقدا به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ی كه ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد بریتییه له به ئاشتیانه‌ی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، تا ئێستا ئه‌مه جێبه‌جێنه‌كراوه، حبزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئیراده‌ی میله‌ته‌كه‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنین ده‌بێت ئه‌مجاره‌یان له (4/30)دا زۆر به گه‌رمتر له جاران بڕۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن وه به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان سزای ئه‌و حیزبانه بده‌ن كه ناهێڵن ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا جێبه‌جێبكرێت".