01/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌رمبوونی زه‌وی هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات
دوای هه‌فته‌ك گفتوگۆ له‌نێوان پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا له یوكۆهامای ژاپۆن، كۆتایی هات و پسپۆڕانی ژینگه له راپۆرتێكدا هۆشداریانداوه كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا له بواری دابینكردنی خۆراك، ته‌ندروستی و ژێرئاو كه‌وتنی ناوچه وشكانییه‌كانه‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر مرۆڤ.
به پێى ئه‌م راپۆرته، شوێنه‌واری چالاكییه‌كانی مرۆڤ و گه‌رمبوونی هه‌وای گۆی زه‌وی، فشارێكی له راده‌به‌ده‌ری خستوه‌ته سه‌ر سیستمه سروشتییه‌كان و كاریگه‌ریی له سه‌ر مرۆڤایه‌تی داناوه.
راپۆرته‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كات: به هۆی گه‌رمبوونی هه‌واوه، به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی ناوچه‌ی سیبریا و ئالاسكا و گرین‌لاند و باكووری كه‌نه‌دا، له توانه‌وه‌دان و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی زیندووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و میكرۆبه دێرینه مه‌ترسیداره‌كانی لێده‌كرێت.