28/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دانیمارك : ئەمڕۆ ١١ کەس بە هۆکاری پارەکۆکردنەوە بۆ پەکەکە دەستگیرکران
دادوه‌ری گشتی له دانیمارك 11 كه‌سی به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی
به‌قاچاغبردنی پاره بۆ پارتی كرێكارانی كوردستانی ره‌وانه‌ی دادگا كرد.
(لیز
لۆتێ) ڕایگه‌یاند ئه‌و 11 كه‌سه بڕی 22 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاریان بۆ
په‌كه‌كه ڕه‌وانه‌كردووه، وتیشی ئه‌و دۆسێیه‌یه گه‌وره‌ترین دۆسێیه له
مێژووی دانیمارك سه‌باره‌ت به كۆمه‌ككردنی حیزبێكی قه‌ده‌غه‌كراو.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد 6 كه‌س له تۆمه‌تباره‌كان له ساڵانی نێوان 2009 و 2012 ئه‌و
كاره‌یان ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا 5 تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر پاره‌كانیان
له‌وڵاتانی ئه‌وروپا كۆكردۆته‌وه‌و ڕاده‌ستی په‌كه‌كه‌یان كردووه.
دادوه‌ره‌كه
ئاماژه به‌وه‌شكرد، 11 تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی دانیمارك نین، به‌ڵكوو
ته‌نها تیایدا نیشته‌جێن، به‌ڵام جۆری سزای سه‌پێندراو به‌سه‌ریاندا ئاشكرا
نه‌كرد.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌پێی یاسای دانیمارك پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر یه‌ك له‌و 11 كه‌س تۆمه‌تی 10 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.