02/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: سه‌ركوتكردنه خوێناویه‌كه‌ی ئیخوان له‌بیر مه‌كه‌ن
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوایكرد له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی له بیر‌و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین، سه‌ركوتكردنه خوێناویه‌كه‌ی ئیخوان له‌میسر له‌به‌رچاو بگیرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته كاتیه‌كه‌ی میسر.
ئه‌م لێدوانه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد له‌بیرو كاره‌كانی كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلمین ده‌كۆڵێته‌وه. له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا، ئالان هۆگارس، به‌رپرسی لقی به‌ریتانیا بۆ كاروباری حكومی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، " حكومه‌تی به‌ریتانیا مافی خۆیه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌منی بكات به كاروبه‌رنامه‌كانی ئیخواندا،
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه پێشلكارییه مرۆییه‌كان به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی ئیخوان له‌میسر رۆژانه زیاد ده‌كات و روبه‌روی داپڵۆسین ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه". دادگای میسر له‌كاتی دادگایی كردنی ئه‌ندامانی ئیخوان موسلمین بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ٥٢٨ سه‌ركرده‌ی ئیخوان ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان.