04/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به 5 مه‌رج ئافره‌تانی سعودی ده‌توانن ئاماده‌ی ناو یاریگا ببن
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا به‌رپرسانی وه‌رزشی سعودی ڕازی بوون به‌وه‌ی که ئافره‌تانی سعودی بتوانن بێنه ناو یاریگای دووگۆڵی که بڕیار وایه یاری کاسی دوورگه‌ی عه‌ره‌ب 22 له مانگی 11 له ریاز به‌ڕێوه بچێت و ئافره‌تانیش بتوانن هانده‌ری تیمی ملی خۆیان بن .
به‌م پێنج مه‌رجه ده‌توانن بچنه ناو یاریگاوه .
ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان بن و نابێت به ته‌نیا بن ، وه ده‌بێت جێگای تایبه‌ت بۆ خێزان دیاری بکرێت تاکو تێکه‌ڵاوی ڕوو نه‌دات ، وه ده‌بێت جێگای سه‌یاره‌کانیان جیابێت و نابێت تێکه‌ڵ بێت ، وه ده‌بێت ته‌والێت و سه‌رئاو ڕێڕوه بۆ ئافره‌تان جیابکرێته‌وه ،.