04/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای به به‌شداری له‌حكومه‌ت نه‌ماوه
ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی زیاتری پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌یه
به‌هۆی مه‌رجه‌كانی پارتی‌و رێگری یه‌كێتی له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، ئه‌گه‌ر هه‌یه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێك زیاتر دواكهوێتو به‌پێی زانیارییه‌كانیش نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ هیوا بووه‌و بڕوای به به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵام حڤاتی نیشتمانی داوای دان به‌خۆدا گرتنیان لێكردووه، هه‌ڵسوراوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشنیاز خراوه‌ته به‌رده‌می گۆڕان، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری پۆسته سیادییه‌كان بێت.
دوایین مه‌رجی گۆڕان
به‌هۆی فشاری به‌رده‌وامی یهكێتیو مه‌رجی پارتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی وه‌زیری ناوخۆ بووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا مه‌رجی تری هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆست له‌كابینه‌ی نوێ‌دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، مه‌رجی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییهكانو ده‌زگای پاراستنه، له‌وباره‌شه‌وه بابه‌كر دڕه‌یی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند (گۆڕان مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری پۆسته سیادییه‌كان نابێت، مافی خۆیهتیو به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرین، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گۆڕاندا دروستبكرێت‌و كه‌متر له ئیستیحقاقی خۆی پشكی پێبدرێت).
پێشنیازێكی پارتی بۆ گۆڕان
به‌رامبه‌ر مهرجو داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیازێكی خستووه‌ته به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ قبوڵی بكات.
له‌وباره‌وه عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به گۆڤاری بزاڤی وت (پێشنیاز كراوه‌و قسه‌ش له‌وباره‌وه كراوه، به‌لام ئه‌وه‌ی كه كاك فازیڵ وتی له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هیچ شتێكی تازه‌و نوێ نییه‌و هیچ زانیارییه‌كمان له‌و باره‌وه نییه، ئه‌وه رای پارتییه‌و له‌وه به‌ده‌ر شتی تر نییه).
یه‌كێتی بهپێشنیازهكهی پارتی رازییه
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ته، رازییه به‌و پێشنیازه‌ی پارتی خستوویه‌تییه به‌رده‌م یه‌كێتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، یه‌كێتی فشاری زۆری له‌سه‌ر پارتی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌درێته گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌و پێكه‌وه بریاری ئه‌وه‌یانداوه كه پۆستی تر بدرێت به‌و بزووتنه‌وه‌یه.
له‌وباره‌شه‌وه، عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه زانیاری له‌وباره‌وه نییه‌و براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی زیاتر خه‌ریكی ئه‌وه‌ن، به‌ڵام گفتگۆ كراوه‌و گه‌یشتوونه‌ته رێگاچاره.
بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌و پێشنیازه‌ی پارتی رازی بووه‌و بێ هیچ مه‌رجێك په‌سه‌ندی كردووه.
هه‌رله‌وباره‌وه بزاڤ په‌یوه‌ندیكرد بهههریهكهله حاكم قادر حه‌مه جانو فه‌رید ئهسهسهردو عادل مورادو چه‌ندین به‌رپرسی تری یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نهبوونو هه‌ریه‌كه‌و به پاساوێك خۆی بوارد.
گفتوگۆی یهكێتیو پارتی كۆتایی هاتووه
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه‌و لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت كه یهكێتیو پارتی له‌سه‌ر هه‌موو پرسێك رێكهوتوونو ئه‌وه‌ی مابێته‌وه گۆڕان‌و لایه‌نه‌كانی تره، كه لای پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕان سه‌ره‌كی ترینیانهو به‌كۆتایی هاتنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێكهێنانی حكومه‌ت له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌وه عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی وتی ( نازانم كۆتایی هاتووه یان نا، به‌ڵام ئێمه قسه‌مان له‌وباره‌وه نییه).
بۆ وه‌رگرتنی رای چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر پارتی، په‌یوه‌ندیكرا بهههریهكهله مه‌حمود محه‌مه‌دو پشتیوان سادق‌و كه‌مال كهركوكیو چه‌ند به‌رپرسێكی تره‌وه، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون.
ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی زیاتری پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌یه
به‌هۆی به‌رده‌وامی گفتوگۆكان‌و رێنه‌كه‌وتنی پارتی‌و گۆڕان لهلایهكو ره‌خنه‌و ناره‌زایی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌ت زیاتر دوابكه‌وێت، له‌وباره‌وه عارف قوربانی چاودێری سیاسی به‌گۆڤاری بزاڤی وت (یهكێتیو پارتی ده‌یانه‌وێت زیاتر دوابكه‌وێت‌و ره‌نگه تا كاتی ههڵًبژاردنی داهاتووش درێژه بكێشێت، پێشموایه گۆڕان پێش یهكێتیو پارتی بریاری خۆی دهداتو چاوه‌ڕێی دواكه‌وتنی له‌وه زیاتر نه‌كات، كه ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، چونكه گۆڕان خواستێكی هه‌یه بۆ به‌شداریكردن به‌لام هه‌موو ده‌رگاكان به‌رووی داخراوه‌و هیچ بوارێكی بۆ نه‌هێڵراوه‌ته‌وه).
ئیسلامییه‌كانیش نارازین
به‌و پێیه‌ی بازنه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، زیاتر یهكێتیو پارتی‌و گۆڕانی له‌خۆگرتووه، ئیسلامییه‌كان نیگهرانیو گله‌ییان هه‌یه‌و پێیانوایه كه تاراده‌یه‌كی زۆر فه‌رامۆش كراون.
له‌وباره‌وه محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به گۆڤاری بزاڤی وت (راسته به‌ڵام ئه‌وه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه چونكه ئه‌وان ده‌نگی زیاتریان هێناوه بۆیه پێویسته پشكی زیاتریان پێبدرێت).
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌حكومه‌ت، مه‌حه‌مه‌د حه‌كیم وتی (ئێمه وه‌ره‌قه‌ی خۆمان داوه به پارتی، پێشمان وایه كه كه‌مترین داواكاری له‌خۆ گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌ی پێشكه‌شمان نه‌كردووه جێبه‌جێ نه‌كرێت، نه‌توانین به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ین، چونكه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به لاوازی به‌شداری حكومه‌ت نهكاتو به‌پێی ئیستیحقاقی خۆی پشكی پێبدرێت، ئه‌مه‌ش ساده‌ترین مافی خۆمانه‌و سازشی لێ ناكه‌ین).
نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای به به‌شداری له‌حكومه‌ت نه‌ماوه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دواین ده‌رفه‌تی به پارتی داوه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا وه‌ڵامی كۆتاییان بدرێته‌وه، باسیش له‌وه ده‌كرێت به‌هۆی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه له‌هه‌ڵوێستی پارتی نیگه‌رانه‌و هیچ ئومێدێكی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت نه‌ماوه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی بڕوای به به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت نه‌ماوه‌و داوای له چڤاتی نیشتمانی كوردووه ببنه‌وه ئۆپۆزسیۆن.
بابهكڕ دڕه‌یی له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (نه‌ك كاك نه‌وشیروان هه‌موومان‌و زۆرێك له‌خه‌ڵكی نیگهرانو بێ ئومێد بوون له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆ مه‌سه‌له‌ی كاك نه‌وشیروانیش ئه‌و خۆی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌و بریار به‌ده‌ستی ئه‌وه).
له‌وانه‌یه گۆڕان بێته‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن
داخرانی زۆرێك له‌ده‌رگاكان به‌رووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا لهلایهكو نیگه‌رانییه‌كانی رێكخه‌ری گشتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ری بوونه‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن بوون له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه به‌هێز ده‌كات.
له‌وباره‌وه عارف قوربانی ده‌ڵێت (دوور نییه گۆڕان بریاری خۆی بدات‌و ببێته‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن، چونكه له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێ ناكات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تره‌وه یاری پێبكرێت‌و گه‌مه به ده‌نگه‌كانی بكرێت، من پێشبینیم به‌و جۆره‌یه، ره‌نگه له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتووشدا ئه‌گه‌ری تر بێنه پێشه‌وه).
هه‌رله‌و باره‌وه بابه‌كر دڕه‌یی ده‌ڵێت (ئێمه وا به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كردووه تا رۆڵمان هه‌بێت له پێكهێنانی حكومهتداو ئه‌مه‌شمان به‌روونی له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا داوه به‌گوێی خه‌ڵكدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ربه‌ست بخرێته بهرهممان بریاری تر ئهدهینو ئۆپۆزسیۆن بوون دواین وه‌ڵا
ممان ده‌بێت بۆیان).