04/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پڕكێشه‌ترین یاسایان هه‌مواركرده‌وه
ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بوونه‌ته براو هاوكاری یه‌كتری
به‌بێ ئه‌وه‌ی سهرۆكو جێگر‌و سكرتێری په‌رله‌مان دیاری بكرێت‌و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان چوارچێوه‌ی یاسایی وه‌ربگرێت، په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كاربوون‌و پڕكێشه‌ترین یاسایان ههمواركردهوهو به‌نیازی ئه‌وه‌ن ده‌ست بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی تر بده‌ن كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله به‌یه‌ك دهنگیو هاوكارییه‌كی زۆره‌وه كار دهكهنو ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بڕوات ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌بێته جیاوازترین خول له‌مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بریاری ئه‌وه‌یانداوه پێكه‌وه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتمانیان كاربكه‌ن، یه‌كه‌م هه‌وڵیشیان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بووه، له‌وباره‌وه سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به گۆڤاری بزاڤی وت (سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بریاری ئه‌وه‌یانداوه پێكه‌وه‌و به‌هاوبه‌شی كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان بكهنو ئه‌وه‌ی پێویست بوو له‌یه‌كه‌م دانیشتن‌دا باسی لێوه‌بكرێت، یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆ بووه).
پڕكێشه‌ترین یاسا، هه‌مواركرایه‌وه
یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه له‌ساڵی 1992 ده‌رچووه‌و تائێستا چه‌ندین جار هه‌وڵ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دراوه، به پڕكێشه‌ترین یاسای په‌رله‌مان داده‌نرێت، له‌خولی ئه‌مجاره‌دا چه‌ند بڕهگهو ماده‌یه‌كی زۆری هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌و به‌پێی وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش بێت، له‌دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ته‌واوی بڕگه‌و ماده‌كانی هه‌موار ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت (له‌سێ دانیشتنی په‌رله‌ماندا توانیمان 16 ماده‌ی ئه‌و یاسایه هه‌مواربكه‌ینه‌وه، بریاری ئه‌وه‌مانداوه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا بڕگه‌و ماده‌كانی تر هه‌موار بكه‌ینه‌وه).
هه‌وڵه‌كانی پێشوو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، له‌خوله‌كانی تری په‌رله‌ماندا چه‌ندین هه‌وڵ دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه هه‌مواربكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا كه یهكێتیو پارتی بووه رێگربوونو له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كاندا.
گۆڤاری بزاڤ ئه‌وه‌ی زانیوه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1992 تا 2013 چه‌ند هه‌وڵێك له‌چوارچێوه‌ی فراكسیۆن‌و تاكدا دراوه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان شكستیهێناوه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌یاساكه هه‌مواركراوه‌ته‌وه كه به‌پێی قۆناغه‌كانی ئه‌وده‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا بووه.
یه‌كه‌مین هه‌وڵ
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه یه‌كه‌مین كه‌س یان فراكسیۆن بوون هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆیان داوه، به‌ڵام تا ئێستا رۆشن نییه كێ یه‌كه‌مین كه‌س بووه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه له‌ساڵی 2006 دا پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه‌و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆی كردووه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش به یه‌كه‌مین هه‌وڵ دا ئه‌نرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێیوایه كه به‌و جۆره نییه‌و چه‌ندین كه‌س پێش ئه‌وه هه‌وڵیانداوه‌و تاراده‌یه‌كیش هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بووه، سۆران عومه‌ر له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (له‌ساڵی 1998 چه‌ند بڕگه‌یه‌كی یاساكه هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین هه‌وڵه بۆ ئه‌وه درابێت).
یاساكانی تر هه‌موار ده‌كرێنه‌وه
هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكانی تر درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌ئێستادا فراكسیۆنه‌كان به‌نیازی ئه‌وه‌ن گۆڕانكاری له‌چه‌ندین یاسای تردا بكه ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت (به‌نیازی ئه‌وه‌ین زۆرێك له‌یاساكانی تر هه‌موار بكه‌ینه‌وه، پاش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌مانه‌وێت ئه‌و یاسایانه‌ش هه‌مواربكه‌ینه‌وه كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیش له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كاندا هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكانی تر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتمانیان بگۆڕدرێن).
له‌باره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی تره‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنه‌وه‌ی لێده‌كرێت، سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت (هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان‌و دژه تیرۆر‌و چه‌ند یاسایه‌كی تر له‌به‌رنامه‌ی كارماندایه).
په‌رله‌مانتاران بوونه‌ته براو هاوكار
جیاواز له‌خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان، كۆده‌نگییه‌كی زۆر به په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌بینرێت، كه له‌خوله‌كانی پێشوودا پێچه‌وانه بووه، له‌وباره‌وه سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت (به‌خۆشحاڵییه‌وه په‌رله‌مانتاران وه‌ك هاوكاری یه‌كتری كار ده‌كه‌ن، ته‌سه‌ور ده‌كه‌م په‌رله‌مانی ئه‌مجاره زۆر ئه‌كتیڤ‌و چالاك بێت‌و تاراده‌یه‌كی زۆریش سه‌ربه‌ستی به په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه ده‌بینرێت كه پێموایه هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ نیمچه كراوه‌یی لیسته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رله‌وباره‌وه ئومێد خۆشناو ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌گۆڤاری بزاڤی وت (ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بریار بده‌ین، ده‌بێت له‌ئاست متمانه‌ی جه‌ماوه‌ردا بین، بریاری ئێمه كۆده‌نگییه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تر بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته كێشه
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و تهباییو گیانی هاوكارییه‌ی باس ده‌كرێت، به‌ڵام تاكه كێشه‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌مانتاراندا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش ناكۆكییه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دژه تیرۆر كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ سێ جار درێژكراوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر له‌وباره‌وه ده‌ڵێت (یاسای دژه تیرۆر كه خۆی له‌خۆیدا به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆره، له‌ساڵی 2006 په‌سه‌ندكراوه‌و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه، به‌ڵام لهسااڵی 2008 درێژكراوه‌ته‌وه تا ساڵی 2010 له‌و ساڵه‌ش تا ساڵی 2013 درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین له‌م خوله‌دا كۆتایی به‌و یاسایه بهێنینو ده‌بێت له 14\7\2014 هه‌مواری بكه‌ینه‌وه).
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌رنه‌گرێت، چونكه فراكسیۆنه‌كانی تر له‌وه‌دا كۆك‌و ته‌با نین.