05/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بـهكـار هێنانـی ئـایین بۆ مهرامـی سیاسیـی چـۆنـه ؟!
بـهكـارهێنانـی ئـایین بۆ مهرامـی سیاسیـی.!!
ده‌بێ مرۆڤی موسوڵمانی زیره‌ك و هۆشیار ئه‌وه بزانێت كه‌دینی ئیسلامیی پیرۆز سه‌رتاپای عیبادهت و خواپه‌رستییه‌و گشت خاڵ و به‌ندو بڕگه‌و ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(صلى الله علیه وعلى اله وسلم )
له‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه ده‌دوێن، چونكه دینی ئیسلام هه‌موو به‌ندو لقه‌كانی پێكه‌وه گرێدراون، هه‌مووشی هه‌ر ده‌بێ به‌نیازو نیه‌تی خواوه بێت، ئه‌گینا نایه‌وێ و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، ئیتر دووڕكات نوێژی مزگه‌وت بێت، حه‌ج و عه‌مره‌یه‌ك بێت، ڕۆژووی چه‌ند ڕۆژێك بێت، وه‌یان دیفاع و به‌ره‌وانی بێت له‌دین و وڵات و زێد‌و نیشتیمان، یان بڵێین جیهادو خه‌بات و ڕوبهڕوبوونهوهبێت له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران و فه‌ساد گێڕه‌كان، وه‌یان سازش و سوڵح و ئاشتی بێت، وه‌یان مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بێت ئه‌مانه گشت دین و خواپه‌رستین و ده‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه له‌به‌ر ڕازیكردنی دڵی (زه‌ید)و (عه‌مر)بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو پێی بڵێن نوێژخوێنه، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بوو كه‌برای نوێژخوێن خۆی له‌به‌رچاوی گرتبێ، ئه‌وه ده‌كوترێته‌وه به‌ڕووی خاوه‌نه‌كه‌یداو خوای گه‌وره نیازی به‌و نوێژه نییه، هه‌روه‌ها حه‌ج و عومره‌و نوێژه‌كه‌شی هه‌روه‌ها جیهادو خه‌بات و سوڵح و سازشهكهشی، جابۆ ئه‌وه ئینسان تووشی ئه‌و ڕیاو ڕووبینی و دوو ڕوییه نه‌بێ قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم )زۆر دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كاره‌كان گشت بۆ خوا بن و له‌به‌ر خوا بكرێن، به‌تایبه‌تی خێر‌و سه‌ده‌قه‌و له خۆفش كردنه‌وه‌و له ده‌عیه‌و فیزكردن به‌سه‌ر ئینسانه خێر پێكراوهكاندا، دیاره ئایه‌تی: قوْلٌ معرُوفٌ وَمغفرَةٌ خيرٌ منْ صدَقةٍ يتبعها أَذًى وَاللهُ غنيٌّ حليمٌ (البقرة: ٢٦٣) یان ئایه‌تی: لاَ تبطِلوا صدَقاتكمْ بالمنِّ وَالاَذَى (البقرة: ٢٦٤) یان..یان.. بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و بنه‌ما ڕاسته‌قینه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان به‌و پیاوه‌تی و خێر‌و چاكه كه‌مه‌یه نه‌بنه ئه‌ڵقه له‌گوێی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خاوه‌ن داراییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تا شه‌خسیه‌ت و كه‌سیه‌تی هه‌ژاره‌كان كه‌م نهكاو، خۆیان به‌كه‌م نه‌زانن و، له‌ئه‌نجامدا بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاریان نه‌هێنن، وه‌یان بڵێین: بۆ مه‌رامی سیاسیی به‌كار نه‌هێنرێن، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) ده‌فه‌رمووی: كه‌سێك ده‌كه‌وێته به‌ر سێبه‌ری عه‌رشی خوا له‌قیامه‌تدا كه سه‌ده‌قه‌ی كرد به‌ده‌ستی ڕاستی و ده‌ستی چه‌پی پێی نه‌زانێ، واته: بیداو بیكاو كه‌سه‌كه هه‌ر نه‌ناسێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ هه‌ندێ شت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕه‌مزو هێماو شیعار‌و دروشمی دینداری و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر چاوی لێ بكه‌ن و ده‌وڵه‌تیش پێی بزانێت، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر زه‌كات زه‌كاته‌كه‌ی به‌ئاشكرا بدات له‌حاڵه‌تی ئاوادا قه‌یدی نی یه، به‌كورتی: ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كه گه‌یشته پله‌ی وه‌ها مرۆڤ به‌چاوه‌وه ببێ، یان به‌چاوه‌وه نه‌بێ به‌لایه‌وه یه‌كسان بێت، ئه‌وه ڕێی پێ دراوه كه به‌ئاشكرا خێر‌و سه‌ده‌قه بكا‌و خه‌ڵكی پێ ی بزانێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووی: إِنْ تبدُوا الصدَقاتِ فنعما هيَ وَإنْ تخفوها وتؤْتوها الفقرَاءَ فهوَ خيرٌ لكمْ وَيكفرُ عنكمْ (البقرة: ٢٧١) یان ده‌فه‌رمووی: الذِينَ ينفقونَ أَموَالهمْ بالليلِ وَالنهارِ سرًّا وَعلاَنيةً فلهمْ أَجرُهمْ عندَ رَبهمْ وَلاَ خوْفٌ عليهمْ وَلاَ همْ يحزَنونَ (البقرة: ٢٧٤). یان ده‌فه‌رمووی: إِنْ تبدُوا خيرًا أَوْ تخفوهُ أَوْ تعفوا عنْ سوءٍ فإِنَّ اللهَ كانَ عفوًّا قدِيرًا (النساء: ١٤9).
ئه‌م ئایه‌تانه‌و چه‌ندین ئایه‌تی تر‌و فه‌رمووده‌كان به‌ڕاشكاوی ڕێ بهخهیرو سه‌ده‌قه‌كردن ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و بێ په‌رده، به‌ڵام وه‌كو ئاماژه كرا خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی په‌نامه‌كی و نهێنی گه‌وره‌ترو زۆرتره، جا بۆ زیاتر ئاگابوون سه‌یری ته‌فسیری ئیبن كه‌سیرو قورتوبی بكه‌ن. به‌ڵێ.. له‌دینی ئیسلامیی پیرۆزدا خه‌یرو سه‌ده‌قه‌و مزگهوتكردن و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و چاككردنی ڕێگاوبان و جاده‌و كۆڵان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر، ئه‌مانه گشت ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌تن و ده‌بێ ده‌وڵه‌وت پێیان هه‌ڵسێت بێ ئه‌وه‌ی منه‌ت بخاته سه‌ر خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك، یان خه‌ڵكی گونده‌كه، خۆ ئه‌گه‌ر ئیمكانیاتیش هه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك خۆی پێش چاوی گرتبوو كاره‌كانی نهكردو پشتگوێی خستن، ئه‌وه له‌دونیاو له‌قیامه‌تدا به‌رپرسه، له‌دونیادا ده‌وڵه‌تی وا حه‌قی (سه‌مع و تاعه)ی نیه‌و پێویسته كوده‌تای لێ بكرێت و له‌وڵات نه‌هێڵرێت، له‌قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره تۆڵه‌و جه‌زره‌به‌ی ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و درێغی و كه‌مته‌رخه‌میه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكاندا كردوویه‌تی، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له‌ژێر بنه‌مای ئینسانیه‌تدا كاره خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێشكه‌ش بكات: ياأيها الناسُ إِنا خلقناكمْ منْ ذكرٍ وَأُنثى وَجعلناكمْ شعوبا وَقبائلَ لتعارَفوا إِنَّ أكرَمكمْ عندَ اللهِ أَتقاكمْ إِنَّ اللهَ عليمٌ خبيرٌ (الحجرات:١٣) ئینتیمای حیزبی و به‌حیزبیكردن و كڕینی مرۆڤه بێ ده‌رامه‌ته‌كان له‌دینی ئیسلامدا ڕه‌فزه‌و وه‌لا نراوه، به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان هه‌ندێ جار پێش ده‌خرێ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خانه‌ی خوا‌و مزگه‌وت و جێگا پیرۆزه‌كاندا، بۆ نموونه: گه‌ڕه‌كێك موسایی نشین، یان عیسایی بێت و جادهیهكیان بۆ بچێت، به‌ڵام مزگه‌وتێك پێشتر كرابێت و ئێستا ببێته ئه‌سته‌نگ و كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌یاندنیدا، له‌قۆناغی ئاوادا ئه‌مه ناخوێنرێتهوهو، ئه‌م مزگه‌وته هی موسڵمانه‌كان و ئه‌م جاده‌و شه‌قامه بۆ موسایی و عیسایی ده‌بێت، نابێت ده‌ستكاری مزگه‌وته‌كه بكرێت! به‌ڵكو ده‌بێ به‌پێی پێویستی جاده‌كه مزگه‌وته‌كه ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌موویشی ڕوخێنرابێت، هه‌تا ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه دین جیاوازه له‌كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان بێ به‌ش نه‌بن، نه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو له‌ته‌واوی كاره سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگیه‌كاندا وه‌كو موسڵمانه‌كان خاوه‌ن مافن و حه‌قی ژیانیان هه‌یه، (له‌م ما لنا، وعلیهم ما علینا).
* له‌ئیسلامدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌و به‌سته‌یه‌ك زاڵ نه‌بن له‌سه‌ر خه‌ڵكانی تردا‌و به‌هه‌ندێ كاری چاك و پیاوه‌تی چاو له‌به‌ریان نه‌كه‌ن، ده‌بێ ته‌نانه‌تی زه‌كات كه فه‌رزێكی خواییه ده‌وڵه‌ت خۆی هه‌ستێ به‌خه‌مڵاندنی و كۆ كردنه‌وه‌یی و پاشانیش دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌و حه‌وت تاقمه‌دا خوای لهكارزان خۆی به‌ئایه‌تی: إِنما الصدَقاتُ للفقرَاءِ وَالمساكينِ (التوبة: ٦٠) له‌سوره‌تی ته‌وبه‌دا دیاریی كردوون، هه‌تا له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه ئه‌و مرۆڤه هه‌ژارو ده‌ستكورت و قه‌رزارو تێكۆشه‌رانه.. (ئیستغلال) نه‌كرێن و نه‌بنه ئامێرێك به‌ده‌ستی سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه مه‌به‌ستیان له‌هه‌ر هێرشیكدا بوو به‌كاریان بهێنن!
* مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی نێوان عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب و موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان خوا لێیان خۆش بێت له شه‌هیدكردنی عوسمانی كوڕی عه‌ففانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو په‌ره‌ی سه‌ندو گه‌وره بوو، كاتێك عوسمان خوا لێی خۆش بێت شه‌هید بوو موعاویه ویستی به‌زوویی و خێرایی و بێ ته‌فره، تۆڵه بكرێته‌وه‌و بكوژه‌كانی ده‌ستگیر بكرێن و تۆڵه بدرێن، ئه‌م له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌ی ده‌كرد كه عوسمان مرۆڤێكه‌و بێ تاوان شه‌هید كراوه، كه‌وابوو ده‌بێ تۆڵه‌كه‌ی دوا نه‌خرێ، عه‌لیش وه‌كو ئه‌وه كه خهلیفهیهو هه‌موو كاروبارێكی موسڵمانانی له‌به‌ر ده‌ستدایه‌و ده‌بێ له‌هه‌موو كارێك كه سه‌ر بكێشێت بۆ كێشه‌و ناكۆكی و فیتنه‌و ئاژاوه، بیانپارێزێ و له‌به‌ر ئه‌مانه‌و ده‌یان ئیعتباری تر له‌و ڕۆژه‌دا، ئه‌و قۆناغه‌ی بهشیاوو موناسیب نه‌زانی، ده‌ست داگرێت بۆ بكوژه‌كان و تۆڵه‌یان لێ وه‌رگرێت، به‌ڵكو وای بیر كرده‌وه كه پێویسته جارێ دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان تۆكمه‌تر بكرێن و به‌باشی دا بمه‌زرێن، ئه‌وسا ده‌ست ڕاكێشێت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و ده‌یان مه‌سه‌له‌ی تر، ئا له‌و قۆناغه‌دا به‌ئاسانی بۆی نه‌ده‌كران، هه‌ر ئه‌مه‌شه زاناكانی ئیسلام ئه‌و كێشه‌یه به‌كێشه‌ی دوو موجته‌هید ده‌زانن، كه هه‌ردوو زانا‌و خوێنده‌وارو موجاهیدو ماندوون بۆ ئیسلام، ئه‌وه (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب) هه‌ر به‌منداڵی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بووه و، هه‌ر منداڵ بووه دینی ئیسلامیی قبوڵ كردووه‌و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شه‌وه له‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا خه‌ریكی وه‌رگرتن و فێربوونی زانست و زانیاریهكانهو تا وای لێ هات ئه‌م ڕیوایه‌ته‌یان به‌ده‌می پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله علیه وعلى اله وسلم )گێڕایه‌وه: (أنا مدینة العلم وعلی بابها)، هه‌رچه‌نده فه‌رمووده ناسه‌كان بهلاوازیشی دا ده‌نێن، یان له‌باره‌ی ژیریی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زۆر به‌حه‌كیمانه، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) فه‌رمووی: (أقضاكم علی..)، واته: عه‌لی له‌گشتتان ئه‌ی هاوه‌ڵان قازیترهو باشتر ده‌زانێت چۆن دادگایی نێوان خه‌ڵكی بكات و كێشه‌كان ببڕێته‌وه، ته‌نانه‌تی بۆ دوایی ژیریی (عه‌لی) بوو به‌په‌ندی پێشینان و هه‌ر كێشه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆز سه‌ری هه‌ڵدایه‌و سه‌خت بوایه چاره‌سه‌ری ده‌یانگوت: (معضلة ولا أبا حسن لها)..هتد.
(موعاویه)ش یه‌كێكه له نووسه‌ره‌كانی وه‌حیی و سروش، كاتێك كه قورئان ده‌هات پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) متمانه‌ی به‌چه‌ند كه‌سێك هه‌بوو ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یان بدا به‌سه‌را (نوسینی قورئان و هه‌ڵگرتنی) له‌سه‌ره‌تاوه، دیاره ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی متمانه‌یه به موعاویه، ببێته نوسه‌ری وه‌حیی و سروش بۆ دوایش هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی بۆ جیهادو بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی ئیسلام، دیاره‌و له‌به‌رچاوه‌و هیچ كه‌سێك ناتوانێ بیسڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌ڵێت: (خۆزگه ئه‌و تۆزه بوومایه له غه‌زاكاندا ده‌چوویه لوتی ئه‌سپه‌كه‌ی موعاویه‌دا)! چونكه ئه‌م (سه‌حابه)یه‌و فه‌زڵی (سه‌حابه)ش هیچ شتێكی ناگاتێ، بۆیه مه‌وله‌وی شاعیر له عهقیدهكهیدا ده‌ڵێ: (كافیه بۆمان سوننه‌ت و كیتاب * أمسكوا إذا ذكر الاصحاب). مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه هه‌م لهقورئاندا هه‌م له‌فه‌رمووده‌دا باس و فه‌زڵی گه‌وره‌یی هاوه‌ڵان هاتووه، ده‌بێ ئێمه‌ش دوایی هه‌واو ئاره‌زووی خۆمان نه‌كه‌وین و گه‌زو پێوانه‌ی شه‌ریعه‌ت پێوه‌ر بێت، قورئان له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رمووی: وَالسابقونَ الأَوَّلونَ منْ المهاجرِينَ وَالأَنصارِ وَالذِينَ اتبعوهمْ بإِحسانٍ رَضيَ اللهُ عنهمْ وَرَضوا عنهُ (التوبه: ١٠0).
یان ده‌فه‌رمووی: محمدٌ رَسولُ اللهِ وَالذِينَ معهُ أَشدَّاءُ على الكفارِ رُحماءُ بينهمْ ترَاهمْ رُكعا سجدًا يبتغونَ فضلاً منْ اللهِ وَرِضوَانا سيماهمْ في وُجوههمْ منْ أَثرِ السجودِ (الفتح: ٢٩).
ئه‌مانه‌و چه‌ندین ئایه‌تی تر ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی فه‌رمووده‌كانیش بكه‌ین به‌ده‌یان فه‌رمووده‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌باره‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌ییانه‌وه، له‌وانه: ((لا تسبوا أصحابی، فو الذی نفسی بیده! لو أن أحدكم أنفق مثل أحد ذهباً ما أدرك مد أحدهم ولا نصیفه)) موسلیم/4/1947.
به‌ڵێ.. هاوه‌ڵان زۆر خاوه‌ن فه‌زڵ و گه‌وره‌و مه‌زنن، من نامه‌وێ به‌م په‌له‌یه هه‌رچی له كتێب و حه‌دیسه‌كاندا هه‌یه بیهێنم و بینووسم، هه‌ر كه‌سێ ده‌توانێت خۆی سه‌رێك له‌و كتێبانه بدات. من له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) هه‌رگیز ڕێگه نادات كه‌هاوه‌ڵانی سه‌رجه‌م به‌خراپه ناو ببرێن، چونكه ئه‌وانن به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م دینه‌یان داناوه، ئه‌م زه‌ویه دێمهی ئێمه‌ش هه‌ر به‌وان پاراو بووه، كه‌وابوو نابێ هیچ كه‌سێكیش له‌به‌ر خاتری ئه‌م و ئه‌و ئه‌و ڕووداوه مێژووییانه بووروژێنێ و به سوكایه‌تیی و شێوه‌ی ناپه‌سه‌ند ناویان به‌رێ و وه‌ك مامۆستای خاوه‌ن كۆڕ بڵێت: (هه‌ر له‌سه‌رده‌می عه‌لی و موعاویه‌دا ئایین بۆ مه‌رامی سیاسیی به‌كار هات!) چونكه (سه‌له‌ف)و پێشنیانمان وا ناوی ئه‌و ڕووداوه ده‌به‌ن كه ئیجتهادێك بوو، له‌نێوان دوو موجتههیدا پێش هات و به‌ئه‌نجامێكی باش نه‌گه‌یشتن، به‌ڵام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب به حه‌قتر ده‌زانن و بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌و ته‌واوو له‌بارتر بوو، چونكه ئه‌و له‌وكاته‌دا خه‌لیفه‌و ئه‌میری موسڵمانان بووه و ده‌توانێ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی موسڵمانان كاره‌كان ئه‌نجام بدات، ده‌توانێت تۆڵه له بكوژه‌كانی (عوسمان) دوا بخات بۆ كاتێكی شیاو‌و گونجاو، له‌وانه‌یه له‌به‌ر هه‌ندێ كێشه‌ی ناوخۆیی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و فیتنه‌كه گه‌وره‌تر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ هه‌ڵسێ به‌ئه‌نجامدانی تۆڵه‌كه، ئه‌گه‌رچی (موعاویه) پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه: (ده‌بێ به‌زوویی و بێ دواكه‌وتن تۆڵه بسێنرێت، ئێمه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم )پێمان ده‌ڵێت له‌و جۆره كێشه‌و هه‌رایانه خۆ ههڵمهقوڵتێنن و بێ ده‌نگ بن لێیان، چونكه هاوه‌ڵان خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو جیهادو هه‌وڵ و تێكۆشانهن، كورتر بڵێین موسڵمانانی پێشوو ئه‌و كێشه‌ی نێوانه‌یان، به‌كێشه‌ی ناو دوو موجته‌هید داده‌نێن و یه‌كێكیان حه‌قی پێكاوه‌و ئه‌ویان نه‌یپێكاوه، خواش پاداشی هه‌ردوولا ده‌داته‌وه، بۆیه ئێمه ناتوانین بڵێین ئه‌و كاره‌یه به‌كارهێنانی (ئایین) بوو بۆمه‌رامی سیاسیی! ئێمه واده‌زانین كردنی ئه‌و جۆره قسانه‌و وروژاندنی ئه‌و باسانه له‌م كاته‌دا ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌ر خاتری چه‌ند كه‌سێكی عه‌لمانیه‌و دڵ ڕازیكردنی دڵی ئه‌وانه‌و ڕووخاندنی ئه‌و كهسهیشه كه قسه‌كانی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وانه‌ی پێشویشمان ئاده‌میزادن و تووشی هه‌ڵه ده‌بن. ئه‌گه‌رچی بهئیجتیهادیش بێت، حه‌ق نیه به‌و شێوه ساكاره‌یه سوكایه‌تیان پێ بكرێت، به‌تایبه‌تی كه‌سێكی وه‌كو (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب) خهلیفهیهو پاراستنی ئه‌و دینه‌و ڕاگرتنی ئه‌و وه‌زعه له‌ئه‌ستۆی ئه‌ودایه، ده‌بێ هه‌وڵی جیدی بدات بۆ ڕاگرتنی بارودۆخه‌كه، هه‌وڵێكی ئاوا بۆ ڕاگرتنی هێوری و ئاسووده‌یی نابێ پێی بگوترێت: به‌كارهێنانی ئایینه بۆ مه‌رامی سیاسیی، ئێمه له‌سه‌رمانه ئه‌و دینه كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی به‌خۆیی و بهئامانجهكانیهوه، بێ ده‌ستكاری و كورتكردنه‌وه، نابێ هه‌ر ڕۆژه‌ی ته‌ئویل و تهفسیرێك بكرێته‌وه له‌به‌ر خاتری كاربه‌ده‌ستانی ڕۆژگار، وه‌یان له‌به‌ر زهمانهسازی و خۆ سازاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا!
ئینجا ده‌بێت بزانرێت هه‌ده‌ف و ئامانج له‌م كاته‌دا له‌ئاوا كۆڕێك چیه؟! من وا ده‌زانم ئه‌مه‌ش فێڵ و خیدعهیهكی تری عه‌لمانیه‌كانه بۆ بردنه دواوه‌وه‌ی دین سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌كۆمه‌ڵگه‌و دوورخستنه‌وه‌ی دین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه له‌سیاسه‌ت و پچڕاندنیهتی له‌ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، ده‌یانه‌وێ بڵێن: هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك بكرێت له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه دژی سوڵته‌و عه‌لمانیه‌ته، (به‌كارهێنانی ئایین بۆ مه‌رامی سیاسیی كارێكی ڕه‌وا نیه، چونكه بۆ خوا نیه)، باشه! من له‌و خاوه‌ن كۆڕه ده‌پرسم مه‌گه‌ر ئیسلام (دین)و (ده‌وڵه‌ت) نیه؟
مه‌گه‌ر ئیسلام (دنیا‌و پاشه‌ڕۆژ) نیه؟! ئه‌گه‌ر وه‌ڵام (نه‌خێر) بێت ئه‌وه پێی كافر ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام (به‌ڵێ) بێت ده‌پرسینه‌وه: ئایا هیچ شتێك به‌ده‌ست ئیسلامه‌وه ماوه؟ ئایا هه‌رچی زیانی عه‌لمانیه‌تی تێدا بێت، مۆڵه‌ت به‌موسڵمانان ده‌درێت بیكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك مافی ئیسلام داوا بكه‌نه‌وه‌و بیانه‌وێ ئێستایش وه‌كو جاران ئیسلام دین و ده‌وڵه‌ت بێت، ئایا ئه‌مه به‌كارهێنانی دینه بۆ مه‌رامی سیاسیی؟! ئه‌وه‌ی ئیسلام غه‌یره‌ز له سوڵته‌و ده‌سه‌ڵاتدا ببینێته‌وه، ئیتر ئه‌وی تری به‌دین نه‌زانرێت، ئه‌مه به‌دین نازانین هه‌ركه‌س بۆ خۆی له‌مزگه‌وته‌كه‌ی خۆیدا نوێژ بكا‌و بۆنه ئاینیه‌كانیش ئه‌نجام بدات، به‌ڵام حه‌ق له‌دانانی سه‌رۆك كۆمار‌و، ده‌سته‌ی وه‌زیراندا نه‌بێت!! پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) كه وه‌ك حكومه‌ت كاری ده‌كرد بۆ خۆی پێغه‌مبه‌رو سه‌رۆك و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی سه‌ربازی بوو، ده‌سته‌ی وه‌زیره‌كانی و پهرلهمانهكهیشی (ئه‌بو به‌كر) و (عومه‌ر) و (عوسمان) و (عه‌لی) و (ته‌ڵحه) و (زوبێر) بوو، گشت ساڵح و خواناس بوون، ده‌سا ئه‌گه‌ر ئێستا داوای هه‌مان حكومه‌ت بكرێته‌وه، به‌كارهێنانی دینه بۆ مه‌رامی سیاسیی؟!
* هێنانی پاره‌و ئیمكاناتی تر له‌وڵاتانی كه‌نداو بۆ كوردستان و مزگه‌وت یان نه‌خۆشخانه پێكردنی پاشان دیعایه‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌كردن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه، یان له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌و خۆ پێ هه‌ڵكێشانی و دواتر داوای ده‌نگدان بۆ سندوقی موسڵمانان.. نازانم ئه‌مه چ خراپه‌و كارێكی ناشه‌رعی تێدایه؟ به‌تایبه‌تی كه موسڵمانان ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه‌و قودره‌تی كردنه‌وه‌ی ته‌نیا مزگه‌وتێكیان نیه، ئه‌گه‌ر به‌سواڵ و پاڕانه‌وه نه‌بێت له‌م و له‌و، له‌ولاشه‌وه عه‌لمانیه‌كان هه‌رچی پاره‌و ئیمكانیات هه‌یه له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و ئه‌و هه‌موو پرۆژانه ده‌كه‌ن بۆ شار‌و گوندنشینه‌كان، ماوه‌یه‌كی تریش هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له دین تێگه‌یشتوون، ده‌یانه‌وێ ده‌نگ و ڕه‌نگێكیان هه‌بێ و هه‌ر هیچ نه‌بێ سێ چوار كورسیه‌كیان هه‌بێ، ئایا به‌ده‌ستی خاڵیی و لات و ڕوت و قوت ده‌توانی بچێته گۆڕهپانهوهو، داوای ده‌نگ و ڕا له‌خه‌ڵك بكه‌یت؟ له‌پاڵ ئه‌و حیزبه‌دا خاوه‌نی هه‌موو شتێكه؟ بێجگه له ده‌ستكه‌وتی ناوه‌وه، هه‌رچی ڕێكخراوهیهكیش بێته كوردستانه‌وه له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه دێت و هه‌رچیش بهێنن و به‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی بكه‌ن دیسان هه‌ر ده‌چێته‌وه گیرفانی ئه‌وان، ئاخۆ له‌حاڵه‌تێكی ئاوادا بۆچی بۆ موسڵمانان ڕه‌وا نه‌بێ بچێت له‌ملاو له‌ولا سواڵ بكا‌و بیهێنێته‌وه كوردستان و ده‌یان نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌ی پێ بكا‌و، بۆ دوایش بیكا به‌هه‌راو پڕوپاگه‌نده بۆ موسڵمانان، هه‌تا ده‌نگ و ڕه‌نگیان به‌خه‌ڵك بناسرێ و ده‌نگیان بۆ بدرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ كه موسڵمانان به‌شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره داده‌نرێت و، هیچ (مقومات)ی ده‌وڵه‌تیان پێوه نه‌هێشتووه! جاڕی وا بۆ ده‌بێته ڕیاو حه‌رام و بۆ خوا نیه‌و، به‌ڵام بۆچی مامۆستای خاوه‌ن كۆڕ به‌حیزبه عه‌لمانیه‌كان ناڵێت: ئێوه هه‌موو خه‌یرو بێرێكی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه بۆ حیزبه‌كه‌ی خۆتانی به‌كار دێنن و، جه‌ماوه‌ری بێ دهرهتانتان یه‌خسیر كردووه بۆ خۆتان، مه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س نازانێ هه‌رچی شته ئه‌مڕۆ له‌ده‌ست ئه‌و دوو حیزبهدایهو ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به‌كاری دێنن! ئایا هیچ كه‌سێك ده‌توانێ بچوكترین كاری ده‌ستكه‌وێت، هه‌تا (ئینتیما)ی حیزبی نه‌بێ و شایه‌تمان بهجوامێریی و قاره‌مانێتیان نه‌هێنێ..؟.
* مه‌سه‌له‌ی جیهادو چه‌ك هه‌ڵگرتن ڕووبه‌ڕووی به‌عس و فه‌توای جیهاد دژ به‌و به‌عسیانه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه به‌ڕابه‌رایه‌تی زانای ڕێزدارو خاوهنقهدر (جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان) وا ده‌زانم زۆر جێگه‌ی خۆی بوو و، كه لێنێكی زۆر گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردی پڕ كرده‌وه‌و، شه‌رعیه‌تی به مه‌سه‌له‌ی كورددا، به‌تایبه‌تی لای وڵاته ئیسلامیی و عه‌ره‌بیه‌كاندا، ئه‌وان ماوه‌یه‌كی زۆر بوو پێیان وابوو كورد باغی و سه‌ركه‌شه له حكومه‌تی شه‌رعیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق تێیدا ده‌ژیا، له‌گه‌لێ لایشه‌وه فه‌توای كوشتنی گه‌لی كوردیان دهشهرعێنراو حه‌ڵاڵ ده‌كرد! به‌هاتنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و چه‌ك هه‌ڵگرتن دژ به‌و ڕژێمه، ئه‌و گشت تهمو مژه‌ی ڕه‌وانده‌وه‌و قه‌زیه‌ی كورد لهنهتهوایهتیهوه بوو بهقهزیهیهكی ئیسلامیی كوردی، هه‌ر بۆیه له‌ناو كوردستاندا زۆر ڕه‌واج و بایه‌خی درایه، هه‌م له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌م له‌لایه‌ن حیزبه كوردستانیهكانیشهوه، كه‌سێك نه‌بوو ئه‌و ده‌مه بزووتنه‌وه‌ی پێ زه‌روورو پێویست نه‌بێ و، گله‌یی هه‌بێ لێی، به‌ڵام نازانم ئه‌و برا خوێنده‌واره چۆن ده‌ڵێ مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌ر چه‌كی هه‌ڵ نه‌گرتایه باشتر بوو! به‌ڕای ئه‌و، ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان بووبا له‌ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه باشتر بوو! وا ده‌زانم ئه‌وه‌ش گومكردنی جێ و ڕێی زانایانه، چونكه زانایان ده‌بێ (قائد)و ڕابه‌ر بن، نه‌ك (مهقوود)و فه‌رمانبه‌ر، له‌گه‌ڵ ڕێزدا بۆ زانایان ده‌ڵێم: ئایا ئه‌و هه‌موو زانایه له‌ژێر ناونیشانی یه‌كێتی زانایاندا كۆ بوونه‌ته‌وه ده‌توانن ته‌نها ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌هه‌ر حیزبێك له‌و حیزبانه بگرن كه یه‌كێتیه‌كیان بۆ كردوونه‌ته‌وه؟ گومان نیه، ته‌نها بۆ شه‌رعیه‌تدانه بۆ هه‌ندێ مه‌سائیل كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كاندایه.
سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌مه‌یه كه ئه‌و موسڵمانه‌ی كاتی خۆی چه‌كی هه‌ڵگرت و دژ به به‌عس جه‌نگاو خه‌باتی كرد، ئێستا كاڵا‌و باڵای قاچاغهو نابێ سه‌رو سیمای دیار بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پاڵیان لێ دابوویهوهو چه‌كیان لێ حه‌رام بوو، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته كوێخای ئیسلامیه‌كان و، خۆیان به‌كوێخا ده‌زانن و كاره‌كه‌یان به‌كارێكی چاك ده‌زانن و ئه‌وانیش وه‌كو مامۆستای خاوه‌ن كۆڕ ده‌ڵێن: ئه‌و چه‌كه هه‌ر نه‌بوایه باشتر بوو، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه كه هه‌م ئهمریكاو هه‌م حیزبه كوردستانیه‌كان چه‌ك به‌باش نازانن بۆ موسڵمانان، به‌ڵكو به‌لای ئه‌وانه‌وه موسڵمانان ده‌بێ هه‌میشه (تابع)و شوێنكه‌وته بێت و قه‌د جارێ نابێ ململانێ بكات، بۆیه ئێستا حیزبه بێ چه‌كه‌كان بوونه‌ته كوڕه گه‌وره‌و باش و ساڵح و نیشتمانپه‌روه‌ر! چه‌كداره‌كانیش بوونه‌ته خه‌ڵكێكی لار‌و لاسار‌و دژ به‌نیشتمان! له‌وه ده‌چێت ئه‌و به‌ڕێزه‌ش هه‌ر له‌وێوه قسه‌كانیان پێ كردبێت و چه‌واشه بووبێت! ئه‌گینه ئێمه ده‌زانین كه ڕاو بۆچوونی ئه‌و مامۆستایه له(80%) له‌گه‌ڵ چهكدابوو، به‌ڵام ئێستا كه به‌ئاماژه‌ی ده‌ره‌وه ئیسلامیه‌كان خراونه‌ته كه‌ناره‌وه‌و (بڤه) بوون، خه‌ڵكێكی زۆر -وه‌كو ئه‌و- كه‌وتوونه‌ته پاكانه‌و، وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ر ئه‌وان دڵسۆزی دین و وڵات و نیشتمان بوون! ده‌سا خوای گه‌وره له‌هه‌ڵه‌و تاوانی هه‌موومان خۆش ببێت و نیه‌ته‌كانمان ساف بكات بۆ خۆی.
وصلی الله وسلم وبارك علی حامل هذه الرسالة العظمی، سیدنا وقائدنا ومقتدانا محمد، وعلی آله وأصحابه المجاهدین المخلصین.
والحمد لله رب العالمین.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامێك بوو بۆ ئێواره كۆڕێكی به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر چنگیانی كه له‌ڕۆژی 24/8/2004 دا له‌شاری هه‌ولێر بۆی ساز درابوو.