فەتوای شیعەو دزینی پارەی زیندانیەکان !
29/06/2013 نوسەر: bzavpress

فەتوای شیعەو دزینی پارەی زیندانیەکان !

محمد یەعقوبی یەکێكە لە مەرجەعی شیعەکان لە عێراق ، لەلایەن هەندێك لە گوێڕایەڵ و شوێنکەوتوانی خۆیەوە کە پابەندن بە فەتواکانیەوە پرسیاری لێدەکەن بە نامەیەکی فەرمی کە فەرمانبەرن لە وەزارەتی داد ،  دەڵێن : شێخی بەڕێز ( سێبەرت بەردەوام بێت بۆمان )

بۆچونی جەنابتان چۆنە لەسەر ئەو پارەیەی کە لە وەزارەتەکانەوە تەرخانکراوە بۆ زیندانیەکان و لە دامودەزگاکانەوە کە تایبەتن بە خەمخواردنی زیندانەکانەوە ؟

 ئەویش ووڵامی نامەکە دەداتەوە بە مۆری خۆیەوە ، دەڵێت : ئەوپارەزۆرانە بە پارەی حەرام دانانەین ، بەمەرجی ئەوەی کە پێنچ یەکی بدرێت بە حاکمی شەرعی ( کە تەنها سەیدەکانی شیعە دەگرێتەوە _ کە خۆیان دەگرێتەوە ) (خمس ) لە ڕاستیدا و لە شەرعدا ئەوەیە کە بۆ بنەماڵە یاخود نەوەی پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم دەبێت بدرێت لە دەستکەوتی شەڕدا ، چونکە ئەهل و بەیت بۆیان نیە کە خێر وەربگرن تەنها پێنج یەکی دەستکەوتی شەڕنەبێت !

ئەمەش لەم نامەو پرسیارو ووڵامی شەرعیەدا کە شیعە شەرعاندویانە بۆ خۆیان وادەردەخات کە پارەوسامانی عوکومەت و وەزارەتەکان و بەتایبەتیش پارەی زیندانەکان کە هەموو ژیانیان لە ژێر ئەشکەنجەدا تەواودەکەن تا لە زیداندابن ، بەحەڵاڵی دەزانن کە لێیان بدزن و تەنها مەرجیش بۆ حەڵاڵ کردنی ئەو پارەو دەستکەوتە ئەوەیە کە پێنج یەك بدەن بە سیدەکانی خۆیان .

کۆتایش داوا لە خوای گەورە دەکات کە هەموو لایەك سەرکەوتوبکات بۆ ئەوکاروکردەوانەی کە چاکن ، ئەمەش یەکێکە لە کاروکردەوە چاکەکانیان !