له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مالیكی دۆست‌و هاوپه‌یمانێكی دێرینی كورده.
له‌و دیداره‌دا كه له‌ساڵی 2009 بلاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت (ئێمه رێز له‌نوری مالیكی دهگرینو بهدۆستو هاوپه‌یمانێكی دێرینی ده‌زانین).
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بارزانی ده‌ڵێت (ده‌ستوور به‌رێكه‌وتن‌و پێكهێنانی هه‌موو لایه‌ك نوسراوه‌و پێشمان وایه باشترین هۆكاره بۆ هاوكاری هه‌موو عێراق).
له‌ئێستادا به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی مالیكی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی‌و ناوه‌ند تێكچووه‌و هه‌ڵوێستی ئێستای پارتی‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غدا گۆڕاوه.