تاچەند هەست بەگەورەیی قورئان ئەکەیت؟
07/04/2014 نوسەر: bzavpress

تاچەند هەست بەگەورەیی قورئان ئەکەیت؟


خوای گەورە دەفەرموێت: (لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿21﴾- الحشر)
واتە: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه‌ سه‌ر که‌ژو کێوه‌کان، ده‌تبینی مل که‌چ ده‌بوو، وردوخاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له‌ترسی فه‌رمانه‌کانی خوا، له‌ هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه‌ ئه‌م نمونانه‌ ده‌هێنینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی به‌لکو بیربکه‌نه‌وه‌و ژییریان بخه‌نه‌ کار و شوێن قورئانی پیرۆز بکه‌ون. کەوابو ئەوکەسەی گوێبیستی قورئانە یان ئەی خوێنێت بەلام هەست بەخشوع ناکات و ترسی خوای هەست پێناکات ئەم جۆرە مرۆڤە دڵی زۆر لە کەژ و کێوەکان رەقترە، ئەبێت زۆر ووریابین هەرموسلمانێك هەست بەگەورەیی قورئان نەکات ئەوە دوچاری ئەم دەردە کوشندەیەبووە، با چاوێك بە باوەری خۆیدا بخشێنتەوە و بیر لەمردن بکاتەوە بۆ ئەوەی خوای گەورەوبەزەیی رێنمویی بکات بلکو دووبارە بەنوری خۆی دڵەکەی روناك بکاتەوە و لەگەورەیی ئەم قورانە تێبگات، جگەلەگەورەی ئەم قورئانە پێوەرە بۆ باشترین موسلمان چونکە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) دەفەرموێت (خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْانَ وَعَلَّمَهُ) لەکتێبی سەحیحی بوخاری هاتوە. واتە: باشترینتان ئەوکەسەیە قورئان فێربێت و خەلکیش فێربکات وە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەفەرمودەیەکیتری سەحیحدا دەفەرموێت:هەرکەسێك یەك پیت لەقورئان بخوێنێت چاکەیەکی بۆ دەنوسرێت. وە هەر چاکەیەکیش یەك بەدەیە کەواتە تۆ بەتەنها بە ووتنی (الم) سی چاکەت بۆ دەنوسرێت. جارێکیان لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا کەسێکی نەسرانی لەمامۆستایەکی موسلمانی پرسی بۆچی دیواری کەنیسەکانی ئێمە زۆر بە پتەوی ماونەتەوە بەلام دیواری مزگەوتەکانی ئێوە زۆربەیان دەرزی داوەو شەقبون؟ مامۆستایەکەی وەلامی دایەوە ووتی: کێو و چیاکان لەبەر گەورەی قورئاندا وورد و خاش ئەبن هەروەك خوای گەورە ئەفەرموێت: خوای گەورە دەفەرموێت: (لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿21﴾- الحشر) جاچۆن دیواری مزگەوتەکان خۆیان لەبەر گەورەیی ئەم قورئانە ئەگرێت کە رۆژانە بە پێنج فەرزە قورئانی لێ ئەخوێندرێت. وە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی: (اَهلُ القُرئان أَهلُ الله وَخاصته)صحيح الباني وابن ماجة في رقم (215:11870) واتە: (خەلکی قورئان خەلکی خوای گەورەن) جا چی لەمەخۆشترە کە ببیت بە خەلکی خوای گەورە، بۆیە پێویستە بگەرێنەوە بەرەو بەرنامەو رێساو یاسای خوای گەورە بۆئەوەی سەرکەوتوبین لە دونیاو دوارۆژدا، قورئان لەناو گۆریشدا دەبێتە روناکی بۆ موسلمانان بۆیە یەکێك لە ئافرەتە باوەردارەکان بەناوی خاتو سومەیە گۆرێکی بۆخۆی هەلکەنی بو رۆژانە ئەچوە سەری قورئانی تیادا ئەخوێند کە لێان پرسی بۆچی وائەکەیت ئەی ووت بۆ ئەوەی گۆرەکەم روناك بێت باوەرداران ئاوا مامەلە لەگەل قورئان ئەکەن هەر بۆیە کە سەروەرمان وەفاتی کرد ئوم ئەیمەن ئەی ووت بۆ ئەوە دەگریم چیتر چنکە چیتر قورئان دانابەزێت وە هەروەها لەکاتی نەخۆشیەکەی پێغەبەر(صلی اللە علیە وسلم) سەروەرمان داوای کرد با ئەبو بەکر پێشنوێژ بکات کە نوێژی بۆکردن دەستی کرد بەگریان خۆی پێرانەدەگیرا چونکە بە جوانی لە قورئان ئەگەیشت بۆیە هەستی ئەکرد کە ئەم قورئانە چەند گەورەیە. کوری ئەبوجەهل بیست سال دژایەتی ئەم قورئانەی کرد کە موسلمان بو هەرجارێك قورئانی ئەدیت یەکسەر ئەبورایەوە کە ئەهاتەوە سەرخۆی ئەیووت من دژایەتی ئەمقورئانە گەورەیەم ئەکرد هاوار بۆخوا کە هیدایەتی دام و هەست بەگەورەی دەکەم. بۆیە بەرێزان با ئێمەش وەکو ئەم پیاوچاکانە لەقورئان تێبگەین و کردەوەشی پێبکەین. جارێکیان سەروەرمان بانگی عبداللە کوری مەسعودی کرد ووتی قورئانم بۆ بخوێنە عەبداللە ووتی سەرم سورما کەوای فەرمو ووتم ئەی پەیامبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) قورئان بۆ تۆ دابەزیوە من بۆت بخوێنم؟ ووتی: بەلێ تۆ بیخوێنە کە لەکەسێکیتر گوێ ئەگریت خۆشترە لەوەی خۆت بیخوێنیت. منیش هەندێك قورئانم خوێند یەکسەر سەروەرمان فەرموی بەسە عبداللە منیش راوەستام کە سەیرم کرد ئەبینم سەروەرمان هەمو لاشەی موبارەکی تەرکردوە بەفرمێسکە پاکەکانی، جابەرێزان با رووبکەینەوە قورئان و هەرکەسەو لەئاستی خۆی بەپێی تایبەت مەندی خۆی هەولبدات لەم قورئانە گەورە تێبگات کە ئایەتی واهەیە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی بە ٧٠ هەزار فریشەتە ئەم ئایەتەیان دابەزاندوە ئەی ئەبێت هەمو قورئان چۆن هاتبێتەخوارە بۆیە پێویستە ئێمەش وەك ئەوانی پێشو دەستی پێوەبگرین بۆئەوەی بتوانین لەژێر سێبەری ئەم قورئانە مەزنە بحەسێنەوە لەدونیا و قیامەتدا. بۆیە داوا لەموسلمانان ئەکەم بیر لەگەورەیی ئەم قورئانە بکەنەوە بۆ ئەوەی هەرکەسە و لەئاستی خۆی بە پێی شارەزایی بواری خۆی هەولبدات قورئان فێر بێت و خەلکی فێربکات و خۆی و خەلکی بە گەورەیی قورئان ئاشنابکات بۆ ئەوەی لەژێر سایەی ئەم قورئانە هەرەمەزنە بتوانین شارستانیەت و ژیارێکی نمونەی فەراهەم بێن بۆ هەموخەلکی بە ئیزنی خوا.