29/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فیتنیەکی گەورە لەسەر فتوایەکی بێبنەما
الحمد لله رب العالمين حمداً يوافي نعمه ويكافئ مزيده، والصلاة والسلام الأتمان الأكملان على رسول الرحمة ومعلم الأمة محمد بن عبد الله، وعلى آله وصحبه والتابعين لهم بإحسان إلى يوم الدين..
بەڕێزان..
لەم ماوەی ڕابوردودا گەورەترین فیتنەتان دروست کردووە لە وڵاتانی
ئەوروپادا لەسەر ئەو فتوایە کە گوایە لە وڵاتی ئەسکندەناڤیا و وڵاتانی تری
ئەوروپادا لە ١٨ سەعات زیاتر بەرۆژوو بن.. دەتوانن بە گوێرەی مەککە بیشکێنن، زۆرێك لە موسڵمانانی ئەم وڵاتانە مەفتون بوون بەو قسەیەی ئێوە، کە هەندێك جێگا تەنانەت ناچنە ناو نوێژی عەسریشەوە ئەوان رۆژوی خۆیان دەشکێنن لەسەر ئەم فتوایە کە ئێوە داوتانە، نەعومەر چنگیانی و نە لیژنەی فتوای کوردستان نە مستەفا زڵمی سەردانی ئەم وڵاتانەیان نەکردوە تا لە گوزەرانی خەڵکی بزانن چۆنە، یاخود چۆنێتی رۆژوو گرتن لەم وڵاتانەدا چۆنە، قسەکانتان هیچ بەڵگەی ئایەت و فەرمودەی پێغەمبەری خوای (صلی للە علیە وسلم) لەگەڵ نەبوو تەنها قەولی (زوحەیلیتان)هێناوە کە ئەو باسوخواستەی زوحەیلی لە کاتی نوێژ باس دەکات پاشان قسەیەکی ابن عبدالبر دێنێت لە باسی دوو بانگدا کە پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت: بە بانگی بیلال نان بخۆن وە بە بانگی عبداللە ام مەکتوم خۆتان لە خواردن بگرنەوە، ئەم باسەی کە ئێوە هێناوتانە هیچ پەیوەندی نیە بەسەر فتواکەی ئێوە.. ئینجا ئەم فتوایە لەو کتێبەدا نەقڵ کراوە باسی وڵاتی بولغاریا دەکات کە پێم سەیرە بۆ وڵاتی بولغاریا هاتووە کە کاتی رۆژ و نوێژەکانی تا ڕادەیەك وەك باکوری تورکیایە، بەڵام دوایی دەرکەوت کە ئەم فتوایە فتوای کەسێکە بەناوی (عەلی جادالحق) کە فتواکەی هیچ بەڵگەی لەسەر نیە، هەروەها قەولی زانایانی لەسەر نەهاتووە، ئینجا ئێوە دەڵێن زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوەن کە دەبێت لە سەر نزیکترین جێگای ئەو وڵاتە بشکێنرێت ئەوەشتان نەکردووە بە کوردی ئەوە خیانەتە لە دەق و ئەمانەت!!..
بەلامەوە سەیرە زۆرینەی مەلاکانی کوردستان.. شافعی مەزهەبن چۆن ڕێگایان داوە بەم جۆرە فتوا شاز و ئەحادانە کە مەزهەبی ئیمامی شافعی ڕێگا نادا بەم جۆرە قسە بێ بنەمایانە تا فتوای لەسەر بدرێت، لەگەڵ مەزهەبی شافیعدا نەشیاوە جائیز نیە، دەبێت بە گوێرەی وڵاتی خۆی بیشکێنێت..
ئینجا ئێوە باسی زەرەر و زیان دەکەن؛ کێن ئەوانەی کە زەرەر و زیان دیاری دەکەن ئایا ئێوەن یان خەڵکی ئەم وڵاتانەن؟
وە هەموو فتوایەك بۆ زۆرینەیە نەك کەمینە.. ئێوە فتواتان بۆ کەمینە داوە بە پێی ئەم قایدە شەرعیە .. الأحكام إنما تُناطُ بالغالب لا بالصورة النادرة..
کەواتە بە زۆرینە لەم وڵاتانە شەو و رۆژ هەیە هەرگیز لە هیچ جێگایەکی ئەوروپادا شەش مانگ شەو نیە شەش مانگ رۆژ نیە ، ئەگەر چی دنیاش روناک بێت، بەڵام شەو هەر هەیە بە هۆکاری بەرزی ئەم وڵاتانە خۆر نانیشێت ، بەڵام شەوی هەیە کاتی رۆژهەڵاتن و رۆژئاوا بوونی هەیە.
ئەمە ئەو دەقەیە کە ئیستدلالیان پێکردووە بۆ فتواکەیان (وزمن الصوم: من طلوع الفجر إلى غروب الشمس، ويؤخذ في البلاد التي يتساوى الليل والنهار فيها، أو في حالة طول النهار أحياناً كبلغاريا بتقدير وقت الصوم بحسب أقرب البلاد منها، أو بتوقيت مكة)!!
بە هەر حاڵ من بۆ خۆم لە کۆتا شاری باکوری وڵاتی نەرویج ژیاوم کە شاری (هامەرفێست)ە، ئاگادارین بە ڕەوشی ئەو وڵاتە .. ئێمە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لەو شارە کە بەرۆژوو دەبوین سەعات ٧:٣٠ بەیانی بەرۆژوو دەبوین دەوربەری سەعات ٢:٣٠ رۆژمان دەشکاند کە کاتەکەی زۆر کورت بوو، پەیوەندیمان کرد بە بە وڵاتانەوە بە تایبەت سعودو کوردستان.. کە کاتەکەمان کورتە، بەڵام لەوەڵامدا وتیان ئێوە لەماوەیەکی تردا بۆ ماوەی ٢٠ سەعات بەرۆژوو دەبن هەر بەگوێرەی کاتی خۆتان دەبێت..!
کەواتە ئەو کاتەی کە بەوشێوە بەرۆژوو دەبوین ئەم فتوایە بۆ چی دەرنەکرا؟
پاشان بەڵگەی ئەوانە بە هێزترە لە بەڵگەی ئێوە کە دەڵێن بە گوێرەی سعود بیشکێنن..
هەموو دەزانین کە پێغەمبەری خوا(صلی للە علیە وسلم) رۆژووی ویصال بەرۆژوو بووە واتا دوو رۆژ لەسەر یەك بەرۆژوو بووە!!..
هاوەڵەکانی فەرموویان ئێمەش وەك تۆ بەرۆژوو دەبین، بەڵام پێغەمبەر فەرمووی ئێوە وەك من ناتوانن، چونکە خوا یارمەتی من ئەدا، ئێوە ئەو رۆژوە مەگرن، بەڵام ئەتوانن رۆژێك بەرۆژوو بن تا کاتی پارشێو!!.. ئەمە دەقی فەرمودەکەیە کە لە ئیبن حەجەری ئەسقەلانی هاتوە لەبەرگی ٥ لە باسی رۆژوودا...
حدثنا عبد الله بن يوسف حدثنا الليث حدثني بن الهاد عن عبد الله بن خباب عن أبي سعيد رضى الله تعالى عنه أنه سمع النبي صلى الله عليه وسلم يقول ((لا تواصلوا فأيكم إذا أراد أن يواصل فليواصل حتى السحر قالوا فإنك تواصل يا رسول الله قال إني لست كهيئتكم إني أبيت لي مطعم يطعمني وساق يسقين))/البخاري.
هەروەها زانایان لەم بارەوە زۆریان نوسیوە و فەرموە ئەمەش چەند نمونەیەك
وكان ابن الزبير رضي الله عنهما يُواصِل سبعة أيام!!
ئیبن زوبێر بە رۆژوو دەبوو لەسەر یەك ٧ رۆژ و تا رۆژوی ویصالی دەگرت
وكان أبو الجوزاء يُواصِل سبعا . ولو قَبَض على ذراع الرجل الشديد لَحَطمها!
ئەبوو جەوزاء بەرۆژوو دەبوو ٧ ڕۆژ لەسەر یەك وە بازۆڵەی زۆر بە هێز بوو ئەگەر بەکاریبهێنایە بۆ شەڕ گیانی خەڵکی پێ دەشکاند و باڵی خەڵکی بەهێزی دەشکاند.
الوصال المشروع تأخير الإفطار إلى السحر ، بحيث يكون الإفطار والسحور في وقت واحد!!
لێرەدا زانایان دەڵێن دەشێت تا کاتی پارشێو بە ڕۆژو بیت پاشان بیشکێنیتەوە دوای ئەوە بەردەوام بەرۆژو بیتەوە بۆ رۆژی دوا تر تا پارشێو..
وە هاوشێوەی ئەم فەرموودانە لە زۆر ڕێگای ترەوە گێراوەتەوە..
کە هاوەڵان بتوانن ئەم رۆژوە بگرن ئایا ئێوە بە رەحمترن لە خوای گەورە بۆ ئێمە و پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) ؟؟؟
ئایا ئێوە پرسیارتان کرد لەم زاناو عالمانەی کە لەم وڵاتانە دەژین؟
پرسیارتان کرد بە مەرکەزی رۆشنبیری ئیسلامی لە ئەسکەندەناڤیا؟..
یاخود بە ئیمامی مزگەوتەکانی ئێرەتان پرسیار کرد؟؟
یاخود لە دوو عالمی دانیشتوی ئەم وڵاتانەتان پرسیار کرد وەك مامۆستا عەبدورەحمان بەرزنجی و مامۆستا کرێکار؟؟؟
ئیتر ئەم فتوا (ئەحادو شازەتان) هێناوە کۆڵی خەڵکێکتان کردۆتە گەردن، تەنانەت ژن و مێردتان لەیەك جیاکردۆتەوە، بەم فتوا ئەحادەی وشازەی خۆتان، تکایە پەشیمان بنەوە ..
پاشان ئێوە دەڵێن ئەو وڵاتانەی کە شەش مانگ شەو شەش مانگ رۆژە، بەڕێزان هیچ کەس لە موسڵمانان تەنانەت لە کافرەکانیش لەوێدا ژیان نابەنە سەر کە شەو و رۆژ تێیدا یەکسانە، کۆتا لوتکەی ئەوروپا جێگایەکە بەنای (نورد کاپ) تەنانەت لەوێش نابینیت کە شەش مانگ رۆژ بێت و شەش مانگ شەو بێت!!
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کۆتا لوتکەی ئەوروپا رۆژی تێدا هەڵدێت و رۆژی تێدا ئاوا دەبێت، بە بەڵگەی ئەوەی هەموو رۆژنامەکانی ئەم وڵاتە بە حوکومی و لۆکاڵیەکانی شارەکەوە دەست نیشانی دەکەن کەی رۆژ هەڵدێت کەی ئاوا دەبێت..
کەواتە نەرویژو فینلەنداو سوید بەرزترین لوتکەن لە ئەوروپادا لە هەرسێکیاندا نوێژی مەغریب و عیشاو بەیانی تێدا دەست نیشان کراوە، ئیتر چۆن ئەم کاتی نوێژانە دەگۆڕن لەم وڵاتانە، کەواتە فتواکەی ئێوە لە نەزانیتانە، لە رووی شارەزایەوە فتواکەتان نەداوە، زۆرینەی عولەما لەسەر ئەو فتوایەن کە موسڵمانان لەسەر کاتەکانی وڵاتی خۆیان دەبێت بیشکێنن!
کەواتە رۆژو دەست نیشان دەکرێت بە کات.. خوای گەورە دەفەرموێت:
)وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ )البقرة ١٨٧..
وه بخۆن و بخۆنهوه ههتا به ڕوونی بهرهبهیان و سپێده له ڕۆژههڵاتهوه دیاری دهدات و تاریکی شهو لادهبات..
کەواتە مادام کاتی رۆژهەڵات و رۆژئاوای هەیەو شەو و رۆژی هەیە دەبێت رۆژوەکە بە کاتی ئەو وڵاتە بێت..
ئەم ئایەتە لەسەر قەیسی کوڕی صورمە هاتە خوارەوە، نە دەبوو بەرۆژو بن و بخەون، خۆ ئەگەر بخەوتنایە ئەوە دەبوو بۆ ڕۆژی دوای بەرۆژو بونایە کە ناسراوە بە رۆژوی قەیسی کوڕی صورمە!!.
ژینگەی ئێرە بەهۆکاری فێنکی و سەرماکەی مرۆڤ برسی نابێت، زۆر جار لێرە مرۆڤ بەیەك ژەم تێر دەخوات، خوای گەورە مرۆڤەکانی بار هێناوە بۆ ئەو ژینگەیە کەتێدا دەژین!!
هەروەها شێخ عوسەیمین لەم بارەوە دەفەرموێت...
)ولكن إذا كانت الدولة لها نهار وليل فإنه يجب العمل بمقتضى ذلك، سواء طال النهار أو قصر، أما إذا كان ليس فيها ليل ولا نهار كالدوائر القطبية التي يكون فيها النهار ستة أشهر، أو الليل ستة أشهر، فهؤلاء يقدرون وقت صيامهم ووقت صلاتهم)..
واتا: بهڵام ئهم وڵاته ئهگهر ڕۆژ و شهوی ههبێت پێویستە لهسهریان کاری پێ بکهن، جا ئەگەر ڕۆژ درێژ بێت یاخود کورت بێت، بهڵام ئهگهر شهو ڕۆژیان نهبێت وەك جەمسەری باکور و باشوری گۆی دنیا که شهش مانگ ڕۆژه و شهش مانگیش شهو.. هەر کەس لەوێدا ژیا دهتوانن کاتهکانی نوێژ و ڕۆژیهکانیان دیاری بکهن.
- تا ئێستا نەزانراوە خەڵکی ژیان دەباتە سەر لەوێ، بێجگە لە شەریکەو و دەزگاکانی کەش ناسی!!-
زۆرێکی تر لە زانا موعتەبەرکانی موسڵمانانی ئەهلی سونەت و جەماعەت کۆڕایان لەسەر ئەوەن کە دەبێت بە گوێرەی ئەو وڵاتانە رۆژ بشکێنرێت.. کۆڕای زانایان لەسەر ئەوە یەك دەنگن.. نمونەی ئەو زانایانە و دەزگاو مزگەوتانە دەنوسم..
شیخ محمد صالح منجد
مامۆستا کرێکار
مزگەوتی ڕابیطە لە ئۆسلۆ، نەرویج
مزگەوتی ڕەحمە لە ئوسلۆ، نەرویج
مزگەوتی کوردی لە فرێدریكساتد، نەرویج
مزگەوتی ئۆرۆبرۆ لە سوید
مزگەوتی وەقفی ئەسکەندەناڤی ئەبو لەبەن کۆپنهاگن ..دانیمارك
مزگەوتی وەقفی ئەسکەندەناڤی ئەبو لەبەن.. مالمۆ... سوید
کەواتە بەرێزان بە هیچ شێوەیەك نابێت بەرۆژو بن بە کاتی سعود یاخود کاتی هەر وڵاتێکی تر، تەنها کاتی ئەو وڵاتەی کەتێیدا دەژیت ئەویش لە رێگای ئەنتەرنێتەوە کاتەکانی نوێژ دیاری کراوە، لەگەڵ کاتەکانی رۆژو دیاری کراوە، ئەو فتوایەی کە بڵاو بۆتەوە هیچ کاری پێناکرێت هیچ ئەرزشیکی نیە