07/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سندوقه ڕه‌شه‌که‌ی فرۆکه مالیزیه‌که بزربوو بۆ هه‌تاهه‌تایه
دوای ئه‌وه‌ی که یه‌ک مانگ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر بزربوونی فرۆکه مالیزیه‌که‌دا دوێنێ بێ هیوابونیان ڕاگه‌یاند له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فرۆکه‌یه به یه‌کجاری .
چونکه ئه‌و سندقه ڕه‌شه‌ی که له ناو فرۆکه‌دایه و هه‌موو زانیاریه‌کی تێدایه ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ پاتریکه‌ی کار ده‌کات و توانای ناردنی شه‌پۆلی ڕاداری هه‌یه .
ئه‌و سندوقه ڕه‌شه چیه؟
ئه‌و سندوقه ڕه‌شه هه‌ڵگری ته‌واوی زانیاریه‌کانی فرۆکه‌که‌یه له گه‌شت و فرین و به‌رزی و نزمی و تۆمارکردنی هه‌موو گفتوگۆکانی هاتو وه ڕۆیشت‌و له‌گه‌ڵ ناردنی شه‌پۆلی ڕادار بۆ په‌یوه‌ندی و له ساڵی 1968 دا له‌لایه‌ن ده‌یڤد وارنی ئوسترالی دروست کراوه‌و بۆ هه‌موو فرۆکه‌یه‌ک داده‌نرێت وله به‌هێزترین جۆری ماده‌ی تیتانیۆم و له ڕه‌نگی پرته‌قاڵی دروست ده‌کرێت که بۆ دۆزینه‌وه ئاسان بێت وبه‌رگه‌ی گه‌رمی زۆر ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێزی پیاکێشانی زه‌وی و بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ پاتریه‌که‌ی کارده‌کات .
فرۆکه مالیزیه‌که . سه‌یرترین ڕووداوی فرۆکه‌وانی که تائێستا ڕووی دابێت له بزربونی فرۆکه‌دا .
بۆچی نه‌دۆزرایه‌وه؟ بۆچوون زۆره توانیان که 6000 مه‌تر له ژێر ده‌ریا بگه‌ڕێن به 14 فرۆکه‌ی پشکنین و 10فرۆکه‌ی سه‌ربازی زۆر پێشکه‌وتو له‌گه‌ڵ 9 که‌شتی گه‌ڕانی به‌توانا له‌گه‌ڵ به‌هێزترین که‌شتی دۆزینه‌وه‌ی به‌ریتانی به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێ‌سود بوو .
سه‌ره‌تا چه‌ند بۆچوونێک هه‌بوو له‌دزینی بۆ پاکستان به‌ڵام زوو کۆتای هات دواتر به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ 45 هه‌زار پێ بۆ ئاسمان ئه‌مه‌ش گرفته که دانه‌به‌زیبێته‌وه دواتر که‌وتنه ناو زه‌ریای هیندی که ئه‌مه‌ش به‌شێكه له بۆچونه‌کان و به هۆی تێکه‌ڵ بونی ده‌نگی دۆڵفین و نه‌هه‌نگه‌کان نه‌توانرا ڕاداری سندوقه ڕه‌شه‌که بدۆزرێته‌وه بۆ هه‌تا هه‌تای .