09/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ترسناکترین 9 ڕێگای موخابه‌رات بۆ دانپیانانی به‌ندکراوه‌کان
تکایه سه‌رووی 18 ساڵ .
ئه‌م باسه بۆ منداڵ نابێت چونکه باس له ناو به‌ندیخانه‌ی دڕنده‌کانی به‌ناو مرۆڤایه‌تی ده‌کات که چۆن وا له به‌ندکراوه‌کان ده‌که‌ن که دانبنێن به تاوانێک که نه‌یان کردوه ،
وه بۆ ئه‌وه نیه که جه‌لاده‌کانی ناو گرتوخانه‌کان فێرببن که چی بکه‌ن له‌گه‌ڵ زیندانیه‌کاندا ، به‌ڵکو باس له دڕنده‌ی جه‌لاده‌کانی ناو گرتوخانه نهێنیه‌کان ده‌کات که ڕۆڵه‌ی میله‌تی خۆیان له پێناو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و زه‌بروزه‌نگ بهێڵنه‌وه .
1: پشت گوێ خستن . ئه‌م جۆره سزایه بۆ ئه‌وه‌یه که به‌ندکراوه‌که بێزار بێت و چیتر چاوه‌ڕوانی دادگا‌و لێپرسینه‌وه نه‌کات که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ته‌نیا له جێگایه‌کدا بێت که زۆر ده‌خایه‌نێت و به‌ندکراو له هه‌موو هه‌واڵێکی خانه‌واده‌که‌ی دوور ده‌کات و که‌س نازانێت له کوێیه .
2:بێبه‌ش له خه‌و ، ئه‌مه‌یان له ناو به‌ندیخانه‌کانی ئیسرائیل‌دا تاقی ده‌کرێته‌وه که به‌ندکراو والێده‌که‌ن که نه خه‌وێت وهۆشی لای خۆی نه‌مێنێت ووه‌ک نه‌خۆشی له هۆش خۆچون بێت که به‌ندکراو توانای به‌سه‌ر خۆیدا نامێنێت و توشی سه‌رسوڕان ده‌بێت .
3:نه‌جوڵان ، ئه‌مه‌ش ده‌ست و قاچ به‌ستن و نه‌جوڵانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که به‌ندکراو سڕ ده‌بێت و زۆرترین ئازاری پێده‌گات . جه‌یشی ئه‌مه‌ریکی وه‌ک مه‌شق به سه‌ربازه‌کان به‌کاری ده‌هێن تاکو خۆڕگر بێت.
4:تێک دانی هه‌ست ، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت که به‌ندکراو بۆماوه‌یه‌کی زۆر تیشکی ڕوناکی یان ده‌نگی مۆسیقا و خوڕيی ئاو که وای لێبکات که ئاسوده‌ی نه‌بینێت و،وه‌ک له ئه‌بوغرێب به‌کاریان هێنا .
5:ڕووتکردنه‌وه . ئه‌مه‌ش له ئه‌بوغرێب به‌کاریان هێنا که به‌به‌رچاوی به‌ندکراوه‌کانی تر ڕووتی بکه‌نه‌وه‌و ئازاری ده‌روونی بده‌ن بۆ دانیپیانان .
6:گومڕای باوه‌ڕی . ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌زۆر دهخواردانی هه‌ندێک خواردنی که له باوه‌ڕت دا ناگونجێت و گاڵته کردنن به دین و ناموس و خێزان و ده‌ستدرێژی بۆ شه‌ره‌ف . وه‌ک له کوردستان ڕوویداوه .
7:سه‌رمای زۆر ، که وا له به‌ندکراو ده‌کات له سه‌ر جێگای سارد بخه‌وێت و له‌به‌ر سه‌رمای زستان له‌ده‌ره‌وه دابنرێت و له جێگای ته‌ڕ دایبنیشێنن وه‌ک له سین پیاده‌ی ده‌که‌ن .
8:هه‌ڕه‌شه ، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له جۆره قێزه‌ونه‌کانی به‌ندیخانه که ترسان به سه‌گ و مار و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر خێزان که ده‌بێته هۆی خه‌راپی باری ده‌رونی به‌ندکراو.
9:توشی زگچوون کردن . ئه‌مه‌ش ئازار به‌خشه وا له به‌ندکراو ده‌که‌ن که توشی زگچوونی زۆر ببێت به هۆی پێدانی هه‌ندێک خواردن و ڕێگا پێنه‌دانی بۆ چونه سه‌ر ئاو تا توشی خۆپیسکردنی ده‌که‌ن .