ئامادەكاری بۆ هەمواركردنەوەی یاسای دەزگای میت لە توركیا دەكرێت
09/04/2014 نوسەر: bzavpress

ئامادەكاری بۆ هەمواركردنەوەی یاسای دەزگای میت لە توركیا دەكرێت


پارتی فەرمانڕەوای توركیا ئامادەكاری تەواو بۆ ئەوە دەكات كە یاسای دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) هەموار بكرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵدەدرێت گفتوگۆكانی ئیمڕالی بەیاسایی بكرێ .
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاكەپە) پڕۆژە یاسایەكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای دەزگای (میت) ئامادەكردووە كە بەهۆیەوە لەمەودوا چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی زیندانیكراوی (پەكەكە) لە زینداندا بەپێی یاسا رێپێدراو دەبێت.
ئەم هەنگاوەی (ئاكەپە) لە كاتێكدایە كە (عەبدوڵلا ئۆجەلان)ی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە باكووری كوردستان لە پەیامەكەی نەورۆزی ئەمساڵیدا داوای لە حكومەتی توركیا كرد، زەمینەیەكی یاسایی بۆ گفتۆگۆكانی ئیمڕاڵی بسازێنن.