16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌وت ڕۆژ پێش كه‌وتنی بۆی ناردووه
تایبەت بزاڤ
صه‌دام حسێن بۆ تاڵه‌بانی: تۆ په‌یوه‌ندی سۆزداریت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه
به‌پێی
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له كتێبێكدا به‌ناوی ( جلال طالبانی، احداث ومواقف
) بڵاوكراوه‌ته‌وه، صه‌دام حسێن سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی عێراق حه‌وت رۆژ
پێش كهوتنیو له‌ناوچوونی ڕژێمه‌كه‌ی، نامه‌یه‌كی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی
ناردووه‌و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی كه هاوكاری ئهمریكاو قه‌واره‌ی
زایۆنی دهكاتو پێشیدهڵێت كه نامه‌ی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
صه‌دام
حسێن له‌نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كیشی بۆ بارزانی ناردووه بۆ ئاگاداربوون،
نیگه‌رانی خۆی له هاوكاریكردنی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی له‌لایه‌ن
تاڵه‌بانییه‌وه ده‌ربڕیوه‌و ده‌ڵێت" به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم لهترسناكی
گه‌مه‌ی ئه‌م جاره‌ت ئاگادارتبكهمهوه".
هه‌روه‌ها هۆشداری پێئهداتو له‌وباره‌وه ئاگاداریده‌كاته‌وه كه بێته به‌ره‌ی وڵاته‌وه‌و دژی داگیركاران بوه‌ستێته‌وه.
هه‌ر
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، تاڵه‌بانیش وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی صه‌دام
ئه‌داته‌وه‌و پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڕه‌شه‌كانتان له‌دژی ئێمه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بهتاڵو بچووكه.
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی بۆ صه‌دام
خستووه‌ته‌ڕوو" ئه‌وه‌ی جێی داخه كه هێشتا ئێوه وانه‌و په‌نده
پێویستهكانتان له‌و هه‌موو كاره‌سات‌و مه‌ینه‌تییانه وه‌رنه‌گرتووه كه
به‌سیسته‌می توندوتیژی دیكتاتۆری به‌سه‌ر گه‌لی عێراق‌و ئابوورییهكهو
سوپاكه‌ی قهوارهكهیدا هێناوتانه‌و چه‌ندین جه‌نگی نێوخۆیی‌و
ههرێمیو جیهانیشیان به‌سه‌رداهێنا".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌ی هه‌ردوو ناوبراوه‌وه بۆ یه‌كتری:
نامه‌كه‌ی صه‌دام حسێن:
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له صه‌دام حسینه‌وه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌ماوه‌یه‌كی
درێژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریی له‌نێوان ئێوه‌و
ئهمهریكاو قه‌واره‌ی زایۆنیو چه‌ند لایه‌نێكی تردا دهبیستینو
ده‌بینین، له‌دڵی خۆیشمدا ده‌مگوت كه‌وا جه‌لال كه ناسراوه به‌شێوازه
سیاسییهكهیو ته‌كتیكه تایبه‌تیه‌كانی، پێده‌چێت وایدانابێت كه
له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیدو تێڕوانینییه‌وه جۆرێك له‌م په‌یوه‌ندییه
سۆزدارییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كاندا بنیات‌بنێت.
ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش لای ئێمه‌و لای خه‌ڵكی تر حاڵه‌تێكی نیمچه ناسراوه، نه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌وابێت، به‌ڵكو پێزانراوه كاتێكه كه‌سایه‌تی (جه‌لال)
به‌بیرخۆمان دێنینه‌وه، بهلاَم ئێستا ئه‌م په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه
كه‌وتۆته نێو قۆناغێكی ترسناكه‌وه، چونكه له‌په‌یوه‌ندیی ئاساییه‌وه
گۆڕاوه بۆ سه‌روو ئاسایی‌و بۆ پێشوازی لێكردنی هێزه‌كانی ئهمهریكاو،
بۆ خۆسازدانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌ك
له‌باكووری عێراق دژی سوپا‌و گه‌لی عێراق به‌مه‌به‌ستی سووككردنی ئه‌و
كۆسپ‌و بارگرانیانه‌ی كه هێزه‌كانی داگیركه‌ران لهقۆڵهكانی تری
به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌و سووككردنی ئه‌و سزایانه‌ش
كه لێیاندهكهوێتو ئاسانكردنی جۆری پیاده‌كردنی ئه‌و كرده‌وه
سه‌ربازییانه‌ش كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر
هه‌ڵدراوه‌ته‌وه.
بۆیه من له‌ڕووی باوهڕداریمو ئهخلاقیو
ده‌ستووریشه‌وه به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم لهترسناكی گه‌مه‌ی ئه‌م
جاره‌ت ئاگادارتبكهمهوه، جا ئه‌گه‌ر تۆ خۆت‌و ئه‌وانی تریش خۆتان
به‌ده‌ست ئه‌م تێوه‌گلانه‌وه ده‌ده‌ن، منیش ده‌ڵێم هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌و
كێشه‌كان له‌نێوخۆی یه‌ك گه‌لدا ئاڵۆزیش ببێته‌وه، ئه‌وا له‌دواییدا
هه‌ر ده‌گاته چاره‌سه‌رێكی وه‌ها كه بنچینه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه (بێگومان
گهلو مێژووی نیشتمان) هه‌موویان یه‌كن، بهلاَم سیاسه‌تمه‌دارانی
پیشهدارو خووگرتوو به‌تێڕوانینی كورتیان بۆ مێژوو، كاتێك كێشه‌كان
به‌باری ڕاده‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ بیانی‌دا ده‌به‌ن له‌دژی ڕۆڵه‌كانی
ڕه‌چه‌ڵه‌كی خۆیان‌و له‌دژی هه‌موو ئایندهی ولاَتهكهشیان، ئه‌وا
بێگومان حاڵه‌ته‌كه‌ش ئاڵۆزییه‌كی نوێی به‌سه‌ردا دێت.
له‌هه‌موو
لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نه‌ماندیووه كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی پاك ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره‌ی تێوهگیرابێتهبهر، یان
ڕواڵه‌تی فه‌رمانێك له‌به‌رهه‌می پاك یان هه‌ر شتێك كه مرۆڤ به‌هێزو
سهربهرزدهكاتو بڕی كه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه پته‌وه‌كانی بۆ
مسۆگه‌ربكات له‌وانه‌ی كه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی مسۆگهركراون، وه‌ك
دڵنیاشین كه هاوكاری ئێوه له‌گه‌ڵ داگیركهرانداو (ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه
پێ بخه‌نه‌سه‌ری) ئه‌وا هه‌رگیز له‌م ڕێسایه به‌ده‌رنابێت.
هه‌میشه
ئهمهریكاو ژاپۆنییه‌كان لهتاكتیكهكانی خۆیاندا ویستویانه كه‌لێنێك
بخه‌نه نێو جومگه زیندووه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوخۆی یه‌ك گه‌ل، نێوان
ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ش له‌په‌یوه‌ندیی نێوخۆی
یهكترییاندا، چونكه وه‌ها دیاره كه هه‌مووان لهگومانو ڕاڕایی‌و
دابڕانی ژوانی تر‌و نیازه‌كانیان نه‌خشه‌و پلان‌و خۆسازدان بۆ داهاتوویان
پیاده‌ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكیشدا هێزه‌كان به‌ش به‌ش دهبنو له‌نێوان
خۆیاندا به‌شه‌ڕدێن، ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌كرێت هه‌ریه‌كه له‌و به‌شانه‌ی
به‌جیا لێیبدرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ قه‌واره‌ی ژاپۆنی‌و ئه‌مه‌ریكا
پاڵنهرتن بۆ هه‌ڵوێستێك كه له‌دوای گرتنهبهریو لهڕوودانیشی،
له‌سه‌ر ئاكامه ؟؟؟؟؟؟؟؟وار په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ولاَتی خۆت‌و
سه‌ركردایه‌تی ولاَتی خۆتدا حسابیان لهسهردهكرێتو له‌سه‌ریان
لێپرسراو ده‌بێت. بۆیه هه‌ڵوێستی تۆ له‌وه‌دا به‌نده كه هه‌موو
داهاتوویه‌كی پته‌وو مسۆگهرو تۆكمه هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌و حسابه‌ی
ئێستات نابێت، تۆ له‌گه‌رمه‌ی خورپه‌و گومان‌و ڕاڕایتداو له‌سه‌ر مافی
حسابكردن بۆ ئه‌وه‌ی گوایه به‌پێی دیدو بۆچوونه‌كانت به‌رگریی
دهكهیتو خۆشت ده‌خه‌یته نێو گۆماوێكو حاڵه‌تێكه‌وه كه به‌ڕاستی
له‌سه‌ری په‌شیمان ده‌بیته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه هه‌ردوو ده‌ستت
ده‌به‌سترێته‌وه‌و كه‌ناری مانۆڕه ناسراوهكهشت به‌رته‌سكده‌بێته‌وه.
تۆ
تائێستا لای ئێمه وه‌ها ناسراویت كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌هاو بێ سنوور
كاری ترسناك ئهنجامنادهیتو ئه‌وه‌شت لاپهسهندنییه كه خۆت
هه‌ڵده‌یته نێو تاریكاییهكهوهو مانۆڕهكهشتو فره
پهیوهندییهكانیشت لهدهستدهیت، بهچاوونوقان لهڕهواییو شیاوبوونی
له‌تێڕوانینی ئهمو ئه‌ودا.
هه‌ر بۆیه‌ش من ئامۆژگاریی ئه‌وه‌ت
ده‌كه‌م كه پێ نه‌خه‌یته سه‌ر كارێك‌و دوایی لێی په‌شیمان بیت، هه‌تا
به‌ته‌واوه‌تی دڵنیاش بیت له‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ی
ئێستامانو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات
له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌راندا (هه‌ردووكیان – سهركردایهتیو
ده‌وڵه‌ت) ماون.
تۆ ده‌توانیت بێجگه‌له پێكدادانت له‌گه‌ڵ سوپا‌و
گه‌لی عێراق‌و له‌ڕووی هێزی ڕێكخراوت له‌گه‌ڵ بیانی‌دا مانۆڕ‌و (كاری
پێچاوپێچ) بكه‌یت، له‌لای ئێمه‌ش مانۆڕهكهت دیاره‌و ده‌شزانین كه
نایاسایی‌و ناڕه‌وایه، چونكه كاری ڕه‌واو ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر كه‌سێكی
نیشتمانپه‌روه‌ری بهشهرهفو سووربوو له‌سه‌ر ئابڕووی ولاَت، كه‌لای
ئێمه ڕه‌وا ئه‌وه‌یه كه‌شان به‌شانی ده‌وڵه‌تی خۆت‌و گه‌لی خۆت‌و
سهركردایهتیو ده‌وڵه‌تی خۆشت بجه‌نگێیت ئه‌گه‌ر كه‌وتنه به‌ر
ده‌سدرێژییه‌كی بیانی.
خودایه ئه‌وا من گه‌یاندم
خودایه شاهیدبه.
صدام حسین
2/4/2003
وێنه له‌م نایه‌مه بۆ
به‌رێز: مسعود مسته‌فا بارزانی – بۆ ئاگاداربوون.
نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ صه‌دام حسێن:
له جه‌لال تاڵهنییهوه بۆ صه‌دام حوسین
بێگومان من بیستم نامه‌ت ناردووه، دوای ئه‌وه‌ش نامه هه‌ڕه‌شه ئامێزهكهت كه بۆ منت ئاراسته‌كردووه خوێندمه‌وه، چه‌نده هیواداریش بووم كه نامه‌كه‌ت بانگه‌وازی له‌خۆبگرتایه بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانییه‌ك كه له‌سه‌ر بناغه‌كانی كۆتاییپێهێنانی سیستمی دیكتاتۆریی‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی جێگره‌وه‌ی دیموكراسیانه‌و پهرلهمانیو فیدراڵی‌و فره‌لایه‌نی بووایه له‌عێراق، بهلاَم ئه‌وه‌ی جێی داخه كه هێشتا ئێوه وانه‌و په‌نده پێویستهكانتان له‌و هه‌موو كاره‌سات‌و مه‌ینه‌تیانه وه‌رنه‌گرتووه كه به‌سیسته‌می توندوتیژی دیكتاتۆری به‌سه‌ر گه‌لی عێراق‌و ئابوورییهكهو سوپاكهیو قهوارهكهیدا هێناوتانه‌و چه‌ندین جه‌نگی نێوخۆیی‌و ههرێمیو جیهانیشیان به‌سه‌رداهێنا.
ئه‌و ههڕهشهیهتان له‌دژی ئێمه به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بهتاڵو بچووكی ده‌بینین، چونكه تۆ خۆت به‌ڕاستی ده‌زانیت كه سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی كورد وای ڕاگه‌یاندووه كه له‌م جه‌نگه‌دا هێرش ناكاته‌سه‌ر موسڵ‌و كه‌ركوك‌و سه‌ر سوپای عێراقیش، به‌م پێیه‌ش ئێستا هیچ به‌ره‌یه‌ك له باكوردا نییه، بهلاَم تۆ خۆت به‌درێژایی سالاَنی حوكمڕانیت هه‌موو جۆره زوڵم‌و ستهمو دهسدرێژییهكت بۆسه‌ر گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدا، ئه‌و گه‌له‌ی كه داڵده‌ی باب‌و باپیرانی تۆیدا له‌كاتێكدا كه‌وا له به‌غدا دهربهدهریكردنو هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیشی له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا لێ‌كردبوون.
هه‌ر بۆیه تۆ وه‌ك یه‌كه‌م حاكمێك (كه چه‌كی كیمیایی له‌دژی گهلو هاولاَتییهكانی خۆی به‌كارهێنا) ده‌چێته لاپه‌ڕه‌كانی مێژووه‌وه، به‌ئاشكراش شانازیت بهپرۆسهكانی ئه‌و ئه‌نفاله‌وه كرد كه لهمێژووداو له‌ڕووی ترسناكی‌و تاوانباریو دڕنده‌یی‌و بێڕهحمانهیهوه هیچ نموونه‌یه‌كی نه‌بووه.
هێزه‌كانیش هه‌موو گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی عێراقی خاپووركردو مه‌ڕوو مالاَتو هه‌موو سامانێكی ئاژه‌ڵیشیان بهتالاَنبرد، ئه‌وه جگه‌له كرداره‌كانی ئیعدامكردنو تیرۆركردن‌و دهربهردهركردنو ڕاوه‌دوونان، ڕاپێچكردنی لاوانیش بۆ نێو كوره‌ی دۆزه‌خی جه‌نگی ده‌ستدرێژكاریی، جه‌نگ له‌دژی گه‌لی كوردمان، جه‌نگێكی دیكه‌ش له‌دژی گه‌لی ئێرانی هاوسێو موسڵمان‌و دۆست‌و، جه‌نگی سێیه‌میش له‌دژی گه‌لی كوه‌یتی براو ئاشتیخواز.
ئێشتاش تۆ خۆت چاك ده‌زانیت كه ئێمه شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان جهنگیوین، به‌ڵكو له‌دژی كۆمه‌ڵێكی گومڕاو تیرۆریستی تاوانكار كه ناوی (انصار الاسلام - پشتیوانانی ئیسلام)یان له‌خۆیان نابوو، كه ئهفسهرێكش به‌پله‌ی عه‌قید له‌ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقی به‌ناوی (سعدون محمود عبداللگیف العانی)ی ناسراو به (أبو وائل) سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات جهنگیوین، ئیدی كه‌واته بۆچی‌و له‌به‌رچ مه‌به‌ستێك ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌ت ناردووه؟ ئایا بۆ ترساندنی ئه‌و گه‌له ستهمدیدهیهمانه كه چه‌ندین ده‌هه‌ی سالاَنو زه‌مان به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه له‌به‌ره‌نگاریی سته‌مكاران‌و زاڵمان؟ بۆ پاساوی ڕێگاخۆشكردنه بۆ چه‌ند تاوانێكی تازه كه‌دژی گه‌لی كوردستانی عێراق سازیدهكهن.
كه‌وابوو به‌ڕاستی‌و یه‌قینه‌وه تۆ چاك ده‌زانیت كه هیچ به‌ره‌یه‌كی باكوور تا ئێستا له‌ئارادا نییه جگه لهبهشدارینهكردنی كوردیش تیایدا، به‌ڵكو له‌ڕاستیدا به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی عێراقی هه‌یه‌و ده‌سته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تیش كه من به‌ئه‌ندامێتی ئه‌م ده‌سته‌یه شه‌ره‌فمه‌ندم سه‌ركردایه‌تی ئه‌م به‌ره‌یه دهكاتو تێده‌كۆشێت له‌پێناوی ڕزگاركردنی عێراق له‌مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه سیستمی دیكتاتۆریی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هێناویه‌تی، له‌بناغه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌گه‌لی عێرق بسه‌نرێته‌وه، هه‌روه‌ها مافی حوكمداریكردنی خۆی له‌ڕێی نوێنه‌ره به‌سه‌ربه‌ستی ههڵبژێرراوهكانیهوه.
ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م به‌ره‌یه له‌به‌یاننامه‌ی ئه‌م دواییه‌دا سیاسه‌تی ڕۆشن‌و دیاری خۆی به‌ئاشكرا ڕاگه‌یاندووه‌و، ئێمه‌ش پێوه‌ی پابهندینو، به‌هه‌وڵی ته‌واوو دڵسۆزانه كار بۆ به‌دیهاتنی ده‌كه‌ین.
جائه‌گه‌ر ئه‌ی به‌رێز (صدام) تۆ بۆ به‌رگریكردن له‌عێراقی مه‌زن دڵسۆزیت، ئه‌وا ڕێگای ئه‌مه ئه‌وه‌نییه كه جه‌نگێكی توندوتیژو دۆڕاوو ئاكام زانراویشی به‌سه‌ردا بێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆت ڕاگهیهنیتو واز له‌حوكم بێنیتو ئه‌م حوكمه بهحكومهتێكی نیشتمانپه‌روه‌ری هاوبه‌ندیی (ئیئتیلافی) بسپێرێت، كه گهلو نیشتمان له‌و جه‌نگه‌ی كه دیكتاتۆریه‌ت به‌سه‌ریاندا هێناون، ڕزگاریكهیت.
به‌م ڕه‌نگه‌ش واده‌رده‌كه‌وێت كه خۆت ژیانی سیاسی خۆتت كۆتایی پێهێناوه، وه‌ك چۆن له‌كاتی زوودا وه‌ك لاوێكی خه‌باتگێڕی نێو پارتێكی به‌رهه‌ڵستكاری عێراقی دهستتپێكردوو كۆتایی كاری سیاسیت به‌كارێكی نیشتمان په‌روه‌رانه‌و به‌هه‌نگاوێكی واش بێت كه خۆت‌و خانهوادهكهشت به‌شێكی ئه‌و لێپرسراێتیه مێژووییه گه‌وره‌یه ڕزگارده‌كات كه لهئهستۆتان نابوو.
سلاَویش له‌و كه‌سه‌ی كه دوای ڕێی ڕاست ده‌كه‌وێت.
جلال تاڵه‌بانی