(دەربارەی بابەتەکانی بەناو ڕۆشنبیری جنسی)
29/06/2013 نوسەر: bzavpress

(دەربارەی بابەتەکانی بەناو ڕۆشنبیری جنسی)



چەند ڕوون کردنەوەیەکی گرنگ (دەربارەی بابەتەکانی بەناو ڕۆشنبیری جنسی) بۆ هەموو ئەوانەی ئەو پەیامەیان پێ ئەگات

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد :
لەم دواییە زۆر بابەتم بەرچاو کەوت لە سەر ڕۆشنبیری جنسی ! بە تایبەتی لە سایتی ... کە بە داخەوە هەندێک لەو بابەتانە زۆر بێ شەرمانە نوسراون بۆ نمونە بابەتی (...) ! کە پێشتر ڕوون کردنەوەیەکم لە سەر نوسی ، وە هەندێ بابەتی تریش نوسراوە کە بێگومان هەندێکی بە سوودەو پێویستە بڵاو بکرێتەوە بەڵام بەداخەوە هەندێ لەو بابەتانە زۆر بێ شەرمانەیەو من شەرم ئەکەم نەقڵیان بکەم و ڕەدیان بدەمەوە ! لە بەر ئەوە چەند ڕوون کردنەوەیەکی گشتی ئەخەمە بەر چاوتان بە ئومێدی ئەوەی هەموو لایەکمان سودی لێ ببینین.

یەکەم : نابێ بەهیچ شێوەیەک بابەتێ بڵاو بکەینەوە یان باسێک بگێڕینەوە کە ئەبێتە هۆی ئەوەی فاحیشەو تاوان لە ناو موسڵمانان بڵاو بێتەوە ! چ جای ئەوەی هەندێ کەس بێن بیرو ڕای ئەو بەد ڕەوشتانەمان بۆ نەقڵ بکەن ئەوانەی دەرهێنەری فلیمی بێ ڕەوشتن یان ڕای کافران و بێ شەرمەکانمان بۆ نەقڵ بکەن بە ناوی شارەزایانی جنسی ! ئیتر بەوە موسڵمانان فێری تاوان و فاحیشە بکەیت ! بە تایبەتی گەنجەکان و موراهیقەکان ! کە ئەزانین ئەو باسانە چەندە کاریگەری هەیە بەسەریان جا بۆ کوڕ یان کچ ! کەسێ نەڵێ ئەگەر ئێمەش باسی نەکەین ئەوە هەر ئەیبیستن ! یان ئەیبینن ! ئاخر ئێمە با ئامۆژگاریان بکەین بۆ نەدیتنی و نەبیستنی و نەخوێندنەوەی نەک خۆمان ببین بە بەریدی شەیتان و بێ ئابڕوان و بەشداریان بکەین لە بڵاو کردنەوەی مەرامە پیس و گڵاوەکانیان .

خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آَمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (19)]النور واتە : ( ئەوانەی کە پێیان خۆشە فاحیشە -زینا- بڵاو بێتەوە لە ناو بڕوا داران ئەوە سزای توندیان بۆ هەیە لە دونیاو لە دوا ڕۆژ خواش زانایە-هەموو شتێکی ئاشکراو نهێنی ئەزانێ- وە ئێوە نازانن ) .

سەیر بکەن ئەوەی بەس لە دڵەوە پێی خۆش بێ فاحیشە بڵاو بێتەوە لە ناو موسڵمانان سزای توندی بۆ هەیە لە دونیاو دوا ڕۆژ ! ئەی چی بەوە دەڵێی کە خۆی بانگەشەی فاحیشە بکات و بیڕازێنێتەوە بۆ خەڵکی !؟ وە فێری جۆرەکانی فاحیشەیان بکات لایان جوان بکات بەوەی کە کافرەکان ئەیکەن !!!؟

وەخوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا (32)] الاسراء واتە: (وە نزیکی زینا مەکەون چونکە بە تەئکید زینا فاحیشەیە -تاوانێکی گەورەو قێزراوە- وە ڕێگەیەکی خراپە) .

لەو ئایەتە خوای بەرز ئاگادارمان ئەکاتەوە لەوەی نزیکی زینا بین نەک هەر زینا نەکەین ! دیارە باس کردنی زیناو ڕازاندنەوەی وە نەزەر کردن و بیر لێ کردنەوەی ئەمانە هەمووی نزیک بوونەوەیە لە زینا بۆیە ئەبێ خۆمان بپارێزین لەوەی نزیکیش بینەوە لێی چ جای ئەنجامی بدەین !

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (ألا هل عست امرأة أن تخبر القوم بما يكون من زوجها إذا خلا بها ؟ ألا هل عسى رجل أن يخبر القوم بما يكون منه إذا خلا بأهله ؟ فقامت منهن امرأة سفعاء الخدين فقالت : والله إنهم ليفعلون وإنهن ليفعلن قال : فلا تفعلوا ذلك أفلا أنبئكم ما مثل ذلك ؟ مثل شيطان أتى شيطانة بالطريق فوقع بها والناس ينظرون ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 3153 واتە : ( ئاگادار بن لەوانەیە ئافرەتێک بۆ خەڵکی ڕابگەیەنێ و بۆیان بگێڕێتەوە کە چی ئەبێت ئەو کاتەی لە گەڵ پیاوەکەی تەنیا ئەبێتەوە -لەگەڵی ئەخەوێ- ؟ وە ئاگادار بن لەوانەیە پیاوێک بۆ خەڵکی بگێرێتەوەو پێیان ڕابگەیەنێ کە چی ڕوو ئەدا لەو کاتەی لە گەڵ خێزانی تەنیا ئەمێنێتەوە -لە گەڵی ئەخەوێ- ؟ ئافرەتێکی ڕوومەت ڕەش لە ناویان هەڵسایەوە ووتی : والله پیاوەکان ئەمە ئەکەن وە ئافرەتەکانیش ئەیکەن -پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم- فەرمووی : جا ئەوە مەکەن ئایا هەواڵتان پێ بدەم کە نمونەی ئەمە چۆنە ؟ وەک ئەوەیە شەیتانێکی نێر بچێتە لای شەیتانێکی مێینە لە سەر ڕێگا و لەگەڵی بخەوێ و خەڵکیش سەیر بکەن ) .

سەیر کەن بەڕێزان نمونەی ئەوە وەک شەیتانە کە بخەوێ لە گەڵ شەیتان ! و خەڵکیش سەیری بکەن ! ئەوە ئەگەر کەسێک بچێ باسی خەوتنی بگێڕێتەوە ! ئەی چی بۆ کەسێک زینا بڕازێنێتەوە و فاحیشە مەدح بکات !!!

دووەم : چارەسەری و ڕێنمویی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ گەنجان.

بەڕێزان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئامۆژگاری گەنجان ئەکات بەوەی ژن بێنن ئەگەر لە توانایان هەبوو ئەگەر نا بەڕۆژوو بن چونکە پارێزەرە بۆیان لەوەی توشی فاحیشە بن ! وەک ئەفەرموێ : (يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)متفق عليه واتە : ( ئەی کۆمەڵی گەنجان هەر کەسێک لە ئێوە لە توانای بوو با ژن بێنێ بە تەئکید ژن هێنان چاو ئەپارێزی وە فەرج ئەپارێزێ -لە تاوان دوورت ئەخاتەوە- وە ئەوەی نەیتوانی ژن بێنێ با بەڕۆژوو بێت بە تەئکید ڕۆژوو گرتن پارێزەرە بۆی -ئارەزووی کەم ئەکاتەوەو یارمەتی ئەدا لەوەی دوور بێ لە تاوان-).

جا با گەنجەکان هەوڵی ژن هێنان بدەن بشزانن کە هێنانی ئافرەتێکی لە خوا ترس هۆیەکە بۆ مسۆگەر کردنی نیوەی دینمان ! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (من رزقه الله امرأة صالحة فقد أعانه على شطر دينه فليتق الله في الشطر الباقي) صحيح الترغيب والترهيب 1916واتە : ( ئەوەی خوا ئافرەتێکی چاک و لە خواترسی بە نسیب بکات ئەوە خوا یارمەتی داوە لە سەر نیوەی دینەکەی جا با تەقوای خوا بکات لە نیوەکەی تر ) .

بەو بۆنەوەش ئەمەوێ ئامۆژگاریەکی ئەو کەسانە بکەم کە ژن هێنانیان زەحمەت کردووەو کچەکانیان کردووە بە کاڵایەکی فرۆشتن ئەوەی زیاتر بدات ئەیدەن بەو ! بەداخەوە کە ئەوە خوی جاهیلیە لە ناوماندا ماوەتەوە وە بووە بە نەریتێک کە هەموو خەڵکی مەگەر ئەوەی خوا ڕحمی پێ کردبێ چاو لەو نەریتە خراپانەی یەکتر ئەکەنەوە کچە کانیشمان خەڵەتاون بەو نەریتە ! ئیتر ژن هێنان بووە بە بڤەیەک ! گەنجێک ئەتوانێ لە بەحری ئیجە بدات ! بەڵام ئەترسێ ژن بێنێ ! ئی وا هەیە ئەوەندە ڕەفز کراوەتەوە ئیتر مەئیوس بووە ! بەداخەوە کە هۆیەکەش پارەو ماڵی دونیایە کە خوای گەورە بەختەوەری ئێمەی نەبەستاوەتەوە بە زۆر هەبونی دونیا بەڵکو بەختەوەریمان لە دینەکەمانەو دەست گرتنمانە بە ڕەوشتی ئیسلام .

بە هەر حاڵ ئێمە هەر ئەتوانین ئامۆژگاری بکەین داوا لە خوا ئەکەم کە موسڵمانان بە خۆیانا بچنەوەو واز بێنن لە هەر نەریتێکی دژ بە دەینی پاکی ئیسلام بزانن خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (6)] التحريم واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە خۆتان و مناڵو کەسو کارتان بپارێزن لە ئاگرێک کە سوتەمەنیەکەی خەڵک و بەردە وە فریشتەی توڕەو ڕەق و توندی لە سەرە کە سەرپێچی خوا ناکەن لەوەی فەرمانیان پێ ئەکات وە ئەوە ئەکەن کە فەرمانیان پێ ئەکرێ ).

دەبا نەبینە هۆی ئەوەی کچ و کوڕەکانمان توشی تاوان بن و ئەوانیش و ئێمەش بکەوینە ناو ئەو ئاگرە ! با نەبینە هۆی بڵاو بوونەوەی فەساد بەوەی ژن هێنان زەحمەت بکەین و مەرجی قورسی بۆ دابنێین پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا أتاكم من ترضون خلقه و دينه فزوجوه ، إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض و فساد عريض) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1022 واتە : ( ئەگەر کەسێک هاتە داوای کچتان کە لە دین و ڕەوشتی ڕازی بوون ئەوە بیدەنێ -کچەکەتانی بدەنێ- ، ئەگەر وا نەکەن ئەوە ئەبێتە فیتنە لە سەر زەوی وە فەسادێکی زۆرو گەورەو فراوان ) .

سبحان الله کە کار بەو فەرموودە ناکەین بینیمانە چۆن فیتنەو ئاژاوەو فەساد بڵاو بۆوە ! چەندمان بیست کوڕێک چوو بۆ داوای کچێک نەیاندایەو کچەی هەڵگرت و بووە دوژمن داری و کوشتن و کوشتاری ! هەندێ بۆ سجن و هەندێ بۆ قەبرو هەندێکیش لە دونیا مانەوە بە حەیا تکاوی ! ئاخر با بەخۆمانا بچینەوە بزانین لادان لە فەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە دونیاو قیامەت ماڵ وێرانمان ئەکات ! خوای بەرز ئەفەرموێ : [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] النور 63 واتە : ( با بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا ئەکەن لەوەی توشی فیتنە بن _توشی گومڕایی و هاوبەش دانان بن_ وە توشی سزایەکی توند بن _لە دونیاو دواڕۆژ_ ) .

بەهەر حاڵ ئەو گەنجانەی نەیانتوانی ژن بێنن با بەڕۆژوو بن وە هەوڵ بدەن کاتی فەراغیان بە کاری خێر بەسەر بەرن لە قورئان خوێندن و نوێژ و سەردانی نەخۆش و برادەری باش و وەرزشی بەسوود ! بۆ ئەوەی نەبنە نێچیری شەیتان و ئەوانەی جێگری شەیتانن کە بانگەشەی فاحیشە ئەکەن لە ناو موسڵمانان !.

سێهەم : زۆر پێویستە ڕۆشنبیری جنسی ڕوون بکرێتەوە بۆ موسڵمانان چ بۆ کوڕ چ بۆ کچ ! بەڵام بەو شێوەی لە دینەکەمان ڕێگای پێ دراوەو فەرمانی خواو فەرمانی پێغەمبەری خوای لە سەرە نەک بگەڕێینەوە بۆ قسەی کافرو بێ بڕواکان ! گرنگە ئێمە ئەو حوکمانە ڕوون بکەینەوە وەک حوکمی غوسل دەر کردن حوکمی بێ نوێژی -سوڕی مانگانەی ئافرەت- وە حوکمی ئەوەی کە ئافرەت و پیاو چۆن ئەبێ لە گەڵ یەک ڕەفتار بکەن بە تایبەت بۆ لە گەڵ یەکتر خەوتنیان و ئەوەی پەیوەستە بەو باسە وە چەند حوکمێکی تریش ان شاء الله لە دەرفەتێکی نزیک لە پەیامێکی تر ئەمانە ڕوون ئەکەمەوە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بەو باسە بکەین خوای گەورەش هەموو لایەکمان بخاتە سەر ڕێگای ڕاست .