09/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دام
به‌شى دووه‌م
به‌هه‌مان ناونیشانی ئه‌م سه‌ردێڕه‌وه (ئه‌نفالی قورئان و ئه‌نفالی سه‌دام) بابه‌تێکم بڵاوکرده‌وه پێش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌کاریانه‌ی که‌وا ڕژێمی به‌عس به سه‌رۆکایه‌تی سه‌دام حسێن ده‌یانکرد به کورد له ژێر ناوی ئه‌نفالدا، دوابه‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته حه‌زم کرد بیرۆکه‌که زیاتر فراوان و ووردتری بکه‌مه‌وه‌و له شێوه‌ی به‌ش به‌ش بڵاویان بکه‌مه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی دڵم تۆزێك ئۆقره بگرێت له ناساندی چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئه‌و ڕژێمه گۆڕ به‌گۆڕه، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستێت و بابه‌ته‌کان هه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێکی ڕووبه‌ری سایته‌کان نه‌بێت به‌ڵکو بکرێت به کتێب و به‌چاپ بگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵم زیاتر ئۆقره‌ی پێدا بێت و له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌وا کورد چه‌شتوویه‌تی به‌هۆی ئه‌و شۆڤێنیانه‌وه زیاتر به خه‌ڵکی بناسێنرێت، چونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌وا به‌ر ڕق و قینی ڕه‌شی ئه‌و ڕژێمه که‌وت ئه‌وه‌نده له‌سه‌رمانه ئێمه هه‌ستین به ناساندنی و هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌نده به جیهان بڵێین ئه‌وه ئێمه‌ین به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌مان گرتووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر پێداگرین له‌سه‌ر داواکردنی مافه ڕه‌واکانی خۆمان، هه‌روه‌ك چۆن په‌یامێکی گه‌وره‌ش له‌و ناساندنه‌دا هه‌یه که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌س یان لایه‌ن و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که‌وا به‌عسانه بیر ده‌که‌نه‌وه‌و بزانن هه‌وڵه‌کانی ئه‌و ڕژێمه ده‌ست ڕه‌شه کۆڵی پێ نه‌داوین له تێکۆشان و پێداگریمان ئێوه‌ش خۆتان هیچ ئه‌زیه‌ت مه‌ده‌ن چونکه هیچ هه‌وڵێکی ڕه‌ش به‌رانبه‌رمان زیاتر له‌وە سه‌وز ناکات، جگه له مێژوویه‌کی بۆگه‌ن و ڕه‌ش هیچی تری بۆ خۆی تۆمار نه‌کرد، جگه له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که ڕکه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاینیشدا ده‌کرد سه‌ره‌نجامه‌که‌یمان به‌چاوی خۆمان بینیمان که چۆن کۆتای پێ هات، کوردی خۆشمان ووتوویانه په‌تی سته‌م کورته، وه‌یان له قایمیدا ده‌پچڕێت، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌م پێداگریه داوایه‌کی تری هه‌قه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌وا زه‌ره‌رمه‌ند بوون به‌و کاره‌ساتانه، داواکاریه‌که‌ش دوو ته‌وه‌ره له خۆ ده‌گرێت لایه‌نکی مادی وه لایه‌نێکی مه‌عنه‌وه‌ی به تاك به‌تاكی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا زیانیان پێگه‌شت به‌هۆی ئه‌و جینۆسایدانه‌وه، له ڕووی حکوومه‌تیشه‌وه جارێکی تر ئه‌و پشکه‌ش مافی خۆمانه ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌وا ده‌ستیان له یارمه‌تی ئه‌و ڕژێمه‌دابووه هه‌م دیسان مادی و مه‌عنه‌وی دانی پێدا بنێن و ئه‌وسا ئێمه‌ش هه‌رچه‌ند هه‌موو ئه‌و قه‌ره‌بوانه‌ش هاوتا نی یه له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی دایکێکی کورد که ئێسته‌ش چاوه‌ڕێی کوڕه‌که‌ی یان کچه‌که‌یه‌تی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی که ئێسته‌ش شووی نه‌کردووه‌و هه‌ر به ئاواتی ئه‌وه‌وه ده‌خه‌وێ که سبه‌ی یه‌کێك له ده‌رگای بدات و مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی پێ بدات ئه‌گه‌رچی به نیوه مردوویش بێت، ئه‌و منداڵه‌ی که ووشه‌ی باوکی له منداڵانی تر بیستووه‌و ڕۆژێك له ئامێزی باوکی‌دا نه‌بووه چۆن؟ قه‌ره‌بوو ده‌کرێته‌وه! ئه‌و کچه‌ی که باوکی ژنی تری هێناوه دوای له‌ناوچوونی ژنه‌که‌ی و خراپه بۆ منداڵه‌کان و نازانن بۆ دایکیان خراپه بۆیان و دواتر که گه‌وره بوون و زانیوویانه ئه‌م دایکه دایکی یه‌که‌میان نی یه! چ به پاره‌و داوای لێبوردن بکات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پڕاوپڕی داواکاریه‌کانیشمان بکرێت هه‌ر زه‌ره‌ر له نێوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌یه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی که تا ئێسته‌ش له دوو ڕیانی بێوه‌ژنی و شووداریدایه‌و هه‌رده‌م له دڵه ڕاوکه‌دایه چ به پاره‌و داوای لێبوردن بکات؟! که جگه‌ری له جگه‌ری جگه‌ره خۆر خراپتری پێ هاتووه، هه‌رچه‌ند بووترێت و بنوسرێت ناتوانرێت ئه‌و شعوره ڕاستیه‌ی که له دڵی ڕۆڵه‌ی کورده‌کاندایه ماف پێ بدات، کاتێکیش که بیر له‌و ڕاستیانه ده‌که‌مه‌وه‌و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ناخی ته‌نها چه‌ند که‌سێکی جگه‌رسوتاو باس بکه‌م ئه‌وا ده‌بێت خۆشم دۆش به‌دیاری نوسینه‌که‌مه‌وه دابنیشم و له‌تاو گریان نه‌گه‌م به‌و ئامانجه‌ی که ده‌مه‌وێت لێره‌دا بیخه‌مه ڕوو، هه‌ربۆیه ئه‌و لایه‌نه عاتفه‌ی که کاریگه‌ری له ناخمان کردووه واز لێدێنم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌رده‌وامبم دانبه‌خۆمدا بگرم تا نوسینه‌که ته‌واو ده‌بیت ئه‌وسا له ته‌نیشت ماممه‌وه داده‌نیشم و ده‌ڵێم مامه گیان باسی حه‌یده‌رو فاتیحم بۆ بکه، له‌بیرمه جارێکیان له کانی سارد یاریمان ده‌کرد ئیتر دوای ئه‌وه که ئێمه بار‌مان کرد ئه‌و دوو هاوڕێمه نه‌بینیه‌وه، خۆ ئه‌وان هێشتان زۆر منداڵ بوون منیش منداڵ بووم بیری منداڵی تیژه ده‌زانم که هێشتا له قوتابخانه‌ش وه‌ری نه‌گرتبووین، ئه‌ی خۆ ده‌ڵێن ئه‌نفال، ئه‌نفالیش سوره‌تێکی قورئانه که‌وابێت ئه‌و کاره‌ی که کرا کارێکی شه‌رعی بوو، ئه‌ی خۆ من ئێسته ده‌رچووی کۆلێژی شه‌ریعه‌م و له مینبه‌ره‌و سوره‌تی ئه‌نفال شه‌رح ده‌که‌م بۆ خه‌ڵك بۆ ئه‌و باسه‌ی تێدا نی یه، ئه‌ی خۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ش له فه‌رمووده ڕاسته‌کانه‌و به ده‌سته‌واژه عه‌ره‌بیه‌که‌ی صحیح ه که ده‌فه‌رموێت (رفع القلم عن الثلاث عن النائم حتي یستیقیض، و عن الصبي حتي یحتلم و عن المجنون حتي یعقل أو یفیق) واته: قه‌ڵه‌می تاوان له‌سه‌ر سێ کۆمه‌ڵ لابراوه، له‌سه‌ر خه‌وتوو تا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر منداڵ تا باڵغ ده‌بیت، له‌سه‌ر شێت تا ژیری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه یا چاك ده‌بێته‌وه. ئه‌ی خۆ حه‌یده‌رو فاتیح هێشتا له کۆڵاندا هه‌لوکێن و قه‌ره‌قه‌ره‌یان ده‌کرد، بۆ ئه‌و کاره به‌ناوی دینه‌وه کرا ئایه ڕاستیه‌که‌ی شه‌رعی بوو؟ وه‌یان بۆ ئه‌و به‌رگه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پێنرا؟ ئایه منیش ڕق له سوره‌تی ئه‌نفال و هه‌موو سوره‌ته‌کانی تری هاوڕێی بکه‌م؟! به‌هۆی ئه‌و جینۆسایده‌وه وه‌یان بارك الله بکه‌م، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بده‌م و خۆشم به ده‌ستی خۆم بخه‌مه ڕێزی جینۆسایدکراوه‌کانه‌وه بڕیار ده‌ده‌م بکۆڵمه‌وه‌و بچمه بنج و بناوانی ئه‌و ڕاستیه‌ی که هێشتا تاریکی له‌سه‌ره، ئه‌وسا بڕیارێك ده‌ده‌م له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی بێت و ده‌بم به پارێزه‌رێك بۆ داواکردنی هه‌ر مافێك که له ئه‌نجامدا به ڕوونی ده‌رکه‌وت.
لێره‌وه ده‌مامکه له‌سه‌ر ده‌مم لا ده‌به‌م و ده‌ستێکی پاك به ده‌موچاومدا ده‌هێنم و فرمێسکه‌کانم به کلێنسێکی پاك پاك ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌زانم که به‌هۆی گریان و غه‌م و خه‌فه‌ته‌وه چاوم ئه‌زیه‌تی پێ گه‌شتووه بڕیاری له‌چاوکردنی چاویلکه‌که‌م ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به ڕوونی ڕاستیه‌کان ڕووماڵ بکه‌م، نه‌وه‌ك چاوم به‌هۆی کزیه‌وه پیته‌کان تێکه‌ڵ بکات و مانایه‌کی ناڕاست به ده‌سته‌وه بدات، وه‌یان فرمێسکه‌کانم به‌سه‌ر کاغه‌زه‌کاندا بڕژێت و ووشه‌یه‌کی ڕاست بکۆژێنێته‌وه.
که‌سێکی بیرسافم، له‌بیرمانی حه‌یده‌رو فاتیح به‌ڵگه‌یه بۆم، که‌وابوو چۆن له‌دوای ئه‌م ڕاستیه بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌م به سه‌ره‌نجامێکی ڕاست...دوای هه‌ندێك بیرکردنه‌وه، ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت:
1-پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت سه‌دام و حیزبه‌که‌ی بناسین.
2-ئیسلام و ئه‌و ئامانجانه‌ی که بۆی هاتووه.
3-ڕای ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌و جۆره کارانه.
4-ئه‌و سوره‌ته‌ی که ئه‌و کاره‌ی به‌ناوه‌وه کرا.
5-بێده‌نگی گه‌لان له‌سه‌ر ئه‌و کارانه بۆ؟.
6-که‌مته‌رخه‌می ئێمه له‌مه‌ڕ ئه‌و کارانه.
7-به‌خۆدا چوونه‌وه‌مان وه‌ك قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌رونی خۆمان.
8-ئێسته چیمان له‌سه‌ره.
9-چی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه دووباره نه‌بنه‌وه.
10-به‌رده‌وامیمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه.