10/04/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکەمجار موسڵمانێک دەکاتە وەزیری رۆشنبیری وڵاتەکەی.
دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ یەکەمینجار ساجيد جاڤید، ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکەی سەر بە پارتی پارێزگارانی وەک کەسێکی موسڵمان بە وەزیری نوێی رۆشنبری بەریتانیا دەستنیشانکرد.
ئەو هەنگاوە دوای دەستلەکارکێشانەوەی ماریا میلر، وەزیری رۆشنبیری هات کە لەلایەن پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران رووبەڕووی رەخنەیەکی تووند بووەوە لەسەر ئەوەی خەرجی زۆری کردووە.
پێش ئەوەی پلەی بۆ وەزیری رۆشنبیری بەرزبێتەوە، جافید لە پۆستی وەزیری دارایی بچووک لە وەزارەتی دارایی بووە، کە ئەمە پۆستێکە لە دەرەوەی پێکهاتەی حکومەتە، هاوکات ئەندامی پەرلەمانیش بووە لەسەر شاری برۆمسگرۆف.